کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

سووریا

دوای 15 ساڵ گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان دوسڵدۆرف و دیمەشق دەستیانپێکردەوە

مەی دۆست

مەی دۆست

29-07-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
مەی دۆست
مەی دۆست29-07-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لە باکووری رۆژئاوای سووریا مینێک تەقییەوە و 4 منداڵ گیانیان لەدەستدا
سووریا22-11-2026

لە باکووری رۆژئاوای سووریا مینێک تەقییەوە و 4 منداڵ گیانیان لەدەستدا

ئیفلیجیی منداڵان لە دێرەزوور بڵاوبووەتەوە و حکومەتی سووریا هەڵمەتێکی کوتان دەستپێدەکات
سووریا20-11-2026

ئیفلیجیی منداڵان لە دێرەزوور بڵاوبووەتەوە و حکومەتی سووریا هەڵمەتێکی کوتان دەستپێدەکات

سووریا دەستگیرکردنی پلاندانەری کۆمەڵکوژیی (بۆسەی عوتەیبە)ی راگەیاند
سووریا19-11-2026

سووریا دەستگیرکردنی پلاندانەری کۆمەڵکوژیی (بۆسەی عوتەیبە)ی راگەیاند

رووداو دیجیتاڵ

دوای پچڕانی بۆ ماوەی 15 ساڵ، یەکەمین گەشتی ئاسمانی لە شاری دوسڵدۆرفی ئەڵمانیاوە بۆ دیمەشقی پایتەختی سووریا ئەنجامدرا. دەستپێکردنەوەی گەشتەکان سەرنجی زۆری کۆچبەرانی سووریای بۆ لای خۆی راکێشاوە، بەڵام بۆ کوردانی رۆژئاوای کوردستان، هێشتا فڕۆکەخانەی هەولێر بژاردەی یەکەمە.

تەنیا لە ماوەی دوو رۆژدا، 110 بلیتی یەکەم گەشتی نێوان دوسڵدۆرف و دیمەشق فرۆشران. زۆربەی گەشتیاران ئەو خێزان و کەسانە بوون ساڵانێکی درێژە بەهۆی شەڕ و ئاڵۆزییەکانەوە کەسوکاری خۆیان نەبینیوە.

دانیال برۆدا، میوانداری فڕۆکە لەو گەشتەدا، بە رووداوی راگەیاند: "ئەنجامدانی گەشتێکی لەم شێوەیە دوای 15 ساڵ بۆ شوێنێکی وەکو دیمەشق ئێستا زۆر لە نێوەندەکانی هەواڵدایە، کارێکی سەرنجڕاکێشە. لە کۆی 110 گەشتیاری فڕۆکەکە، 25 منداڵ و 10 کۆرپە هەبوون، ئەمەش نیشانی دەدات خەڵکێکی زۆر تینووی بینینەوەی خێزانەکانیانن."

سەرەڕای کردنەوەی ئەم هێڵە نوێیە، بەڵام هێشتا گەشتکردن بۆ سووریا و رۆژئاوای کوردستان بۆ هەمووان وەکو یەک ئاسان نییە. بەشێکی زۆر لە کوردانی رۆژئاوای کوردستان نیشتەجێی ئەورووپان، نایانەوێت لە رێگەی دیمەشقەوە بگەڕێنەوە و هێشتا رێگەی پێشووی خۆیان بەکاردەهێنن.

یووسف حەسەن، لە نووسینگەی 'جەوان' بۆ گەشتوگوزار، دەربارەی بژاردەی کوردانی رۆژئاوا دەڵێت: "بەپێی هەڵسەنگاندنەکانی ئێمە، هێشتا رێگەی هەرێمی کوردستان و فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ زۆرێک لە خەڵک سەلامەتترین و پراکتیکیترین رێگەیە بۆ ئەوەی لەوێوە بچنە نێو خاکی رۆژئاوای کوردستان."

پسپۆڕانی بواری گەشتوگوزار پێیان وایە، هەرچەندە گەشتە راستەوخۆکان بۆ دیمەشق هەلی زیاتر بۆ گەشتیاران دەڕەخسێنن، بەڵام بەهۆی بارودۆخی سیاسی و ئەمنییەوە، ئەم هێڵە نوێیە لەم کاتەدا نابێتە جێگرەوەی رێگەی هەرێمی کوردستان بۆ ئەو کوردانەی دەچنەوە رۆژئاوای کوردستان.

بابەتی پەیوەندیدار

لە باکووری رۆژئاوای سووریا مینێک تەقییەوە و 4 منداڵ گیانیان لەدەستدا
سووریا22-11-2026

لە باکووری رۆژئاوای سووریا مینێک تەقییەوە و 4 منداڵ گیانیان لەدەستدا

ئیفلیجیی منداڵان لە دێرەزوور بڵاوبووەتەوە و حکومەتی سووریا هەڵمەتێکی کوتان دەستپێدەکات
سووریا20-11-2026

ئیفلیجیی منداڵان لە دێرەزوور بڵاوبووەتەوە و حکومەتی سووریا هەڵمەتێکی کوتان دەستپێدەکات

سووریا دەستگیرکردنی پلاندانەری کۆمەڵکوژیی (بۆسەی عوتەیبە)ی راگەیاند
سووریا19-11-2026

سووریا دەستگیرکردنی پلاندانەری کۆمەڵکوژیی (بۆسەی عوتەیبە)ی راگەیاند

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە