کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کوردستان

کۆمپانیاکانی ئامەد لە هەولێرن؛ دەیانەوێت کارگەکانیان بگوازنەوە بۆ هەرێمی کوردستان

سیپان رۆژهەڵاتی

سیپان رۆژهەڵاتی

29-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سیپان رۆژهەڵاتی
سیپان رۆژهەڵاتی29-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

ئەندامێکی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی: یەکێتی داوای هەڵوەشاندنەوەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کردووە، بەڵام ئێستا ناکرێت
کوردستان23-11-2026

ئەندامێکی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی: یەکێتی داوای هەڵوەشاندنەوەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کردووە، بەڵام ئێستا ناکرێت

خانەنشینانی کرماشان و سنە گردبوونەوە
کوردستان23-11-2026

خانەنشینانی کرماشان و سنە گردبوونەوە

پێشبینی شەپۆلێکی بارانبارینی سەرتاسەری لە هەرێمی کوردستان دەکرێ؛ مەترسی لافاو هەیە
کوردستان23-11-2026

پێشبینی شەپۆلێکی بارانبارینی سەرتاسەری لە هەرێمی کوردستان دەکرێ؛ مەترسی لافاو هەیە


رووداو دیجیتاڵ

لە شازدەیەمین پێشانگەی نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ کەلوپەلی بیناسازی، ئاوەدانکردنەوە، کارەبا و شارەوانی لە هەولێر 14 کۆمپانیای شاری ئامەد بەشدارن. یەکێک لە خاوەنکارە دیارەکانی ئامەدیش رایدەگەیەنێت، ئامانجیان تەنیا نمایشکردنی کاڵا نییە، بەڵکو دەیانەوێت بەدوای هاوبەشدا بگەڕێن بۆ ئەوەی کارگەکانیان بگوازنەوە بۆ هەرێمی کوردستان.


لە رۆژی پێنجشەممە 27ـی ئابەوە، دەرگاکانی پێشانگەی نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ کەرەستەکانی بیناسازی و ئاوەدانکردنەوە بە رووی بازرگاناندا کرایەوە. پیشەسازانی شاری ئامەد ئامادەییەکی بەرچاویان لە پێشانگەکەدا هەیە، کە دەیانەوێت پردێکی بازرگانیی پتەو لە نێوان باکوور و باشووری کوردستان دروست بکەن.

باران ئۆزبەی: پلانمان هەیە کارگەکانمان لێرە بکەینەوە

باران ئۆزبەی، بەڕێوەبەری دەستەی کارگێڕیی کۆمپانیای (Rain Decor) کە تایبەتە بە بەرهەمهێنانی دەرگا و دیکۆری مۆدێرن، لە کاتی بەشداریکردنی لە بووڵتەنی کاژێر 15:00ـی تۆڕی میدیایی رووداو، تیشکی خستە سەر پلانی کۆمپانیاکانی باکوور و گوتی: "ئێمە دەمانەوێت لە ناو بازاڕی کوردستان، هەولێر و بەغدادا بە شێوەیەکی هەمیشەیی بمێنینەوە. نامانەوێت تەنیا کاڵاکانمان بناسێنین، بەڵکو ئامانجمان ئەوەیە کارگەکانمان و شێوازی کارکردنی پیشەسازیمان بگوازینەوە بۆ ئێرە."

ئەو خاوەنکارەی ئامەد ئاماژەی بەوەشکرد، لێکۆڵینەوە بۆ پێداویستییەکانی بازاڕ دەکەن تاوەکو بزانن بازاڕی ئێرە چی دەوێت. گوتیشی: "ئێستا سێ کۆمپانیای تایبەت بە دەرگا و چەندین کۆمپانیای ئەلەمینیۆم لە ئامەدەوە هاتوون؛ لێرە هاوبەشی نوێ دەبینین و بازرگانییەکی درێژخایەن دەستپێدەکات."

80%ـی کۆمپانیا بەشداربووەکان بیانین

لە پێشانگەکەدا کە بۆ ماوەی چوار رۆژ بەردەوام دەبێت، 450 کۆمپانیای ناوخۆیی و بیانی لە 20 وڵاتی جیاوازی جیهانەوە بەشدارن. 80%ـی کۆمپانیا بەشداربووەکان بیانین و کۆمپانیاکانی چین، تورکیا و هیندستان بە چڕی بەرهەمەکانیان نمایش کردووە. لە ناوخۆشەوە، 70 کۆمپانیای هەرێمی کوردستان بەشدارییەکی چالاکیان هەیە.

تۆڕی میدیایی رووداو سپۆنسەری میدیایی پێشانگەکەیە، کە تێیدا نوێترین تەکنەلۆژیاکانی بواری بیناسازی نمایش کراون.

محەممەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان، بە رووداوی راگەیاند: "حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاسانکاریی زۆری بۆ کۆمپانیا بیانییەکان کردووە تاوەکو کارگەکانیان بهێننە ئێرە. ئەمساڵ بە تەنیا 105 مۆڵەتی وەبەرهێنان دراون و قەبارەی وەبەرهێنان گەیشتووەتە یەک ملیار دۆلار."

ئەم ئامادەییەی کۆمپانیاکانی ئامەد لە ژێر چەتری ناوچەی پیشەسازیی رێکخراوی ئەو شارە، وەک هەنگاوێکی ستراتیژی دەبینرێت بۆ فراوانکردنی هەناردەی باکووری کوردستان بۆ هەرێمی کوردستان و عێراق.

بابەتی پەیوەندیدار

ئەندامێکی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی: یەکێتی داوای هەڵوەشاندنەوەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کردووە، بەڵام ئێستا ناکرێت
کوردستان23-11-2026

ئەندامێکی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی: یەکێتی داوای هەڵوەشاندنەوەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کردووە، بەڵام ئێستا ناکرێت

خانەنشینانی کرماشان و سنە گردبوونەوە
کوردستان23-11-2026

خانەنشینانی کرماشان و سنە گردبوونەوە

پێشبینی شەپۆلێکی بارانبارینی سەرتاسەری لە هەرێمی کوردستان دەکرێ؛ مەترسی لافاو هەیە
کوردستان23-11-2026

پێشبینی شەپۆلێکی بارانبارینی سەرتاسەری لە هەرێمی کوردستان دەکرێ؛ مەترسی لافاو هەیە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە