کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

ئابووری

گرانبوونی نرخی بەنزین شوفێرانی دهۆکی ناچار کردووە روو لە سستمی غاز بکەن

حەیدەر دۆسکی

حەیدەر دۆسکی

15-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
حەیدەر دۆسکی
حەیدەر دۆسکی15-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

بۆریی دووەمی کەرکووک - تورکیا، هەناردەی نەوتی گەیاندووەتە 300 هەزار بەرمیل
ئابووری19-11-2026

بۆریی دووەمی کەرکووک - تورکیا، هەناردەی نەوتی گەیاندووەتە 300 هەزار بەرمیل

لە هەولێر نرخی لیترێک بەنزین 120 دینار دابەزی
ئابووری19-11-2026

لە هەولێر نرخی لیترێک بەنزین 120 دینار دابەزی

ئۆنسەیەکی زێڕ لە نزیک 3720 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت
ئابووری19-11-2026

ئۆنسەیەکی زێڕ لە نزیک 3720 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت


رووداو دیجیتاڵ

بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین وایکردووە شوفێران لە دهۆک ئۆتۆمبێلەکانیان بگۆڕن بۆ سیستمی غاز، بەجۆرێک رۆژانە نزیکەی 15 ئۆتۆمبێل دەکرێنە غاز و خواست لەسەری 60% زیادیکردووە
.

زیاتر لە 23 ئۆتۆمبێل لە سەرەی گۆڕینی سیستمی کارکردنی ئۆتۆمبێلەکانیانن لە بەنزینەوە بۆ غاز. سەمیر یەکێکە لەو شوفێرانەی کە چاوەڕێی سەرەیە.

سەمیر محەممەد، شوفێری تاکسی، بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "ناوی خۆمم تۆمار کردووە بیکەمە غاز، چونکە بەنزین گرانە و سەرەی وەرگرتنیشی دوورودرێژە. ئەو بەنزینەی پێنج رۆژ جارێک وەریدەگرین، بەشی دوو رۆژ ناکات، بۆیە ناچارین بیکەینە غاز."

ئەیمەن رەمەزان، وەستای دروستکردنی سیستمی غاز، لە ساڵی 2018ـەوە ئەو کارە دەکات و مۆڵەتی لە وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان وەرگرتووە. بە گوتەی ئەو، سیستمەکە زۆر سەلامەتە.

ئەیمەن رەمەزان دەڵێت: "سیستمەکە زۆر پارێزراوە، قفڵێکی لێرەیە و یەکێکی دیکەی لە شوێنێکی دیکەیە. ئەگەر هەر دزەکردنێک رووبدات، خۆی دادەخرێت."

لە دهۆک زیاتر لە 11 هەزار ئۆتۆمبێل بە سیستمی غاز کاردەکەن.

ئەو وەستایە ئاماژەی بەوەش کرد، "فیت پەمپی تێدا نییە، ئێمە فیت پەمپی ئۆتۆمبێلەکە وا لێدەکەین خۆی کار بکات بۆ ئەوەی نەسوتێت."

ئێستا سێ جۆر سیستمی غاز لە بازاڕەکاندا هەن، کە بەپێی کوالیتیی ماددە بەکارهاتووەکان نرخەکانیان جیاوازە. گرانبوونی نرخی بەنزین و چاوەڕوانیی زۆر لە سەرەی بەنزینخانەکان، وایکردووە خەڵک، بەتایبەتی شوفێرانی تاکسی و ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر، روو لەم سیستمە بکەن.

بابەتی پەیوەندیدار

بۆریی دووەمی کەرکووک - تورکیا، هەناردەی نەوتی گەیاندووەتە 300 هەزار بەرمیل
ئابووری19-11-2026

بۆریی دووەمی کەرکووک - تورکیا، هەناردەی نەوتی گەیاندووەتە 300 هەزار بەرمیل

لە هەولێر نرخی لیترێک بەنزین 120 دینار دابەزی
ئابووری19-11-2026

لە هەولێر نرخی لیترێک بەنزین 120 دینار دابەزی

ئۆنسەیەکی زێڕ لە نزیک 3720 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت
ئابووری19-11-2026

ئۆنسەیەکی زێڕ لە نزیک 3720 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە