کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کوردستان

لە عەربەت، خراپی رەوشی قوتابخانەیەک نیگەرانیی لای کەسوکاری 500 قوتابی دروستکردووە

پێشەوا بەختیار

پێشەوا بەختیار

19-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
پێشەوا بەختیار
پێشەوا بەختیار19-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

وەزیری ئاوەدانکردنەوە: پێش ساڵی 2029 رێگەی دووسایدی نێوان هەموو پارێزگاکان تەواو دەکرێت
کوردستان28-11-2026

وەزیری ئاوەدانکردنەوە: پێش ساڵی 2029 رێگەی دووسایدی نێوان هەموو پارێزگاکان تەواو دەکرێت

شەپۆلێکی بەفر، باران و سەرما هەر چوار پارچەی کوردستان دەگرێتەوە
کوردستان28-11-2026

شەپۆلێکی بەفر، باران و سەرما هەر چوار پارچەی کوردستان دەگرێتەوە

وردەکاریی کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی؛ لێژنەیەک سەردانی تورکیا و ئێران دەکات
کوردستان28-11-2026

وردەکاریی کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی؛ لێژنەیەک سەردانی تورکیا و ئێران دەکات

رووداو دیجیتاڵ

قوتابیانی قوتابخانەی روانین لە گەڕەکی سەروەرانی قەزای عەربەت، ساڵێکی دیکەی خوێندن لەنێو کابینە بەڕێدەکەن کە نە بنمیچ و نە ژێرەوەی متمانەی لای خوێندکار و مامۆستایان دروستنەکردووە. لە زستاندا ئاو لێی دەتکێت و لە هاوینیشدا گەرما، لە هەردوو وەرزیشدا مشک و جرج بوونەتە میوانی هەمیشەیی پۆلەکانیان.

محەممەد سەرکەوت، یەکێکە لە قوتابییەکان و دەڵێت: "وەزعمان نییە، هاوین خەریکە سەرمان دەسووتێت، موشریفیش هات سەیری کرد و هیچی نەکرد."

هێڤار سەرکەوت، قوتابییەکی دیکەیە و باسی لەوە کرد، "زستان هەمووی تکەی باران دەکات و دەبێت سەتڵی بۆ بهێنین."

لە کابینەکانی گەڕەکی سەروەران دوو قوتابخانە هەن و دوو دەوامی وانەی تێدا دەخوێندرێت؛ یەکێکیان کوردی و ئەوی دیکەیان عەرەبییە. تەنیا لە دەوامە کوردییەکەدا لە قۆناخی یەک تاوەکو شەشی بنەڕەتی نزیکەی 500 قوتابی هەن.

ئاوات عەزیز، باوکی یەکێک لە قوتابییەکانە و دەڵێت: "منداڵەکانمان ئاسوودە نین، دەبێت باوکی منداڵ یان خێرخوازێک نۆژەنی بکاتەوە."

بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە، دانیشتووانی گەڕەکەکە داوایان لە پەروەردە و لایەنی پەیوەندیدار کردووە باڵەخانەیەکی گونجاو کە خێرخوازێک دروستیکردووە و نزیکە لە ماڵەکانیان، بۆ قوتابخانەی روانین تەرخان بکرێت، بەڵام تاوەکو ئێستا وەڵامێکی ئەرێنییان وەرنەگرتووە.

 

بابەتی پەیوەندیدار

وەزیری ئاوەدانکردنەوە: پێش ساڵی 2029 رێگەی دووسایدی نێوان هەموو پارێزگاکان تەواو دەکرێت
کوردستان28-11-2026

وەزیری ئاوەدانکردنەوە: پێش ساڵی 2029 رێگەی دووسایدی نێوان هەموو پارێزگاکان تەواو دەکرێت

شەپۆلێکی بەفر، باران و سەرما هەر چوار پارچەی کوردستان دەگرێتەوە
کوردستان28-11-2026

شەپۆلێکی بەفر، باران و سەرما هەر چوار پارچەی کوردستان دەگرێتەوە

وردەکاریی کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی؛ لێژنەیەک سەردانی تورکیا و ئێران دەکات
کوردستان28-11-2026

وردەکاریی کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی؛ لێژنەیەک سەردانی تورکیا و ئێران دەکات

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە