کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

ئابووری

بەشێک لە پێشمەرگەی بریندار و کورتەباڵاکان لە خزمەتگوزارییە بانکییەکان بێبەشکراون

پێشەوا بەختیار

پێشەوا بەختیار

16-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
پێشەوا بەختیار
پێشەوا بەختیار16-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

ئاراستەی زێڕ بەرەو نزمی یان بەرزییە؟ بەختیار عەبدولعەزیز ئاشکرای دەکات
ئابووری28-11-2026

ئاراستەی زێڕ بەرەو نزمی یان بەرزییە؟ بەختیار عەبدولعەزیز ئاشکرای دەکات

بانکی ناوەندی بانکەکان پابەند دەکات بە کردنەوەی هەژمار بۆ بازرگانە بچووکەکان
ئابووری28-11-2026

بانکی ناوەندی بانکەکان پابەند دەکات بە کردنەوەی هەژمار بۆ بازرگانە بچووکەکان

بووژانەوەی بازاڕەکان بەردەوام دەبێت؟
ئابووری28-11-2026

بووژانەوەی بازاڕەکان بەردەوام دەبێت؟

رووداو دیجیتاڵ

عومەر گەرمیانی، پێشمەرگەی برینداری شەڕی داعش، کە هێشتا پارچەی تەقەمەنی لە جەستەیدا ماوە، نیگەرانە لەوەی کە ئەو و هاوڕێ پێشمەرگەکانی لە ئۆفەری قیست و قەرزی بانکەکان بێبەشکراون.

ئەو پێشمەرگەیە دەڵێت، "ئەوەی نیگەرانی کردووە ئەوەیە کە ئۆفەری قیست و پێدانی پارە بەشێوازی قەرز لە بەشێک لە بانکەکان من و هاوڕێ پێشمەرگەکانم ناگرێتەوە."

جگە لە پێشمەرگە، کورتەباڵاکانیش لە خزمەتگوزارییە بانکییەکانی وەک قەرز، کڕینی ئۆتۆمبێل و پێشینەی سێ مووچە بێبەشن. بە گوتەی سەرۆکی کۆمەڵەی کورتەباڵاکان، "مووچەکەمان 150 هەزار دینارە، هیچ شتێک لە پێشینەکان نامانگرێتەوە و مووچەکەش وەک خێر پێمان دەدەن."

ئەو ئۆفەرانە مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە، بەڵام مەرجیان هەیە. بەشێک لە بانکەکان داوایان ئەوەیە کە دەبێت مووچەخۆر مووچەکەی لە سەرووی یەک ملیۆن دینارەوە بێت، هەندێکی دیکەشیان دەڵێن دەبێت قیستی مانگانە لە 40%ی مووچەکەی زیاتر نەبێت.

ئاری جاف، بەڕێوەبەری قەرزی بچووک و مامناوەند لە یەکێک لە بانکەکان دەڵێت، "قەرزەکانمان بۆ ماوەی پێنج ساڵە و بۆ هەر مووچەخۆرێکە کە هەژماری بانکیی هەبێت و مانگانە 40%ی مووچەکەی لێ وەردەگرینەوە."

تەنیا لە یەکێک لە بانکەکانی کوردستان، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تاوەکو مانگی 10، زیاتر لە 2 هەزار کەس سوودیان لە ئۆفەری کڕینی ئۆتۆمبێل و پێداویستیی ماڵ وەرگرتووە، کە بە قیستی مانگانە پارەکەی دەگەڕێننەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

ئاراستەی زێڕ بەرەو نزمی یان بەرزییە؟ بەختیار عەبدولعەزیز ئاشکرای دەکات
ئابووری28-11-2026

ئاراستەی زێڕ بەرەو نزمی یان بەرزییە؟ بەختیار عەبدولعەزیز ئاشکرای دەکات

بانکی ناوەندی بانکەکان پابەند دەکات بە کردنەوەی هەژمار بۆ بازرگانە بچووکەکان
ئابووری28-11-2026

بانکی ناوەندی بانکەکان پابەند دەکات بە کردنەوەی هەژمار بۆ بازرگانە بچووکەکان

بووژانەوەی بازاڕەکان بەردەوام دەبێت؟
ئابووری28-11-2026

بووژانەوەی بازاڕەکان بەردەوام دەبێت؟

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە