کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

عێراق

دوای 12 ساڵ ئاوارەیی؛ خەڵکی چوار گوندی رەبیعە دەگەڕێنەوە زێدی خۆیان

غەریب مەجید - زاخۆ

غەریب مەجید - زاخۆ

25-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
غەریب مەجید - زاخۆ
غەریب مەجید - زاخۆ25-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

پەرلەمانی عێراق خوێندنەوەی بۆ سێ پرۆژەیاسا کرد و شەش پەرلەمانتاری نوێش سوێندیان خوارد
عێراق29-11-2026

پەرلەمانی عێراق خوێندنەوەی بۆ سێ پرۆژەیاسا کرد و شەش پەرلەمانتاری نوێش سوێندیان خوارد

عێراقچی: پشتیوانی هەنگاوەکانی سەرۆکوەزیرانی عێراق دەکەین
عێراق29-11-2026

عێراقچی: پشتیوانی هەنگاوەکانی سەرۆکوەزیرانی عێراق دەکەین

پەرلەمانی عێراق لە لابردنی مادەی گەڕاندنەوەی نیوەی داهات بۆ پارێزگاکان پاشگەز بووەوە
عێراق29-11-2026

پەرلەمانی عێراق لە لابردنی مادەی گەڕاندنەوەی نیوەی داهات بۆ پارێزگاکان پاشگەز بووەوە

رووداو دیجیتاڵ

دوای 12 ساڵ لە ئاوارەیی و دوورکەوتنەوە لە زێدی باووباپیرانیان، فازڵی تەمەن 74 ساڵ کە خەڵکی گوندی مەحموودیەی سەر بە ناحیەی رەبیعەیە، گەڕایەوە وارگەی خۆی. گوندەکەیان لە کاتی شەڕی چەکدارانی داعشدا ببووە ناوەندی گەرمیی شەڕ و بە ناچاری چۆڵیان کردبوو.


دانیشتووانە گەڕاوەکان عەرەبی گوندەکانی قاهیرە، مەحموودیە، جەدریە و سعوودیەی سەر بە ناحیەی رەبیعەن. لە رێوڕەسمێکدا وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە گەڕانەوەیان کرد.

پێشوازی لە گەڕانەوەی ئاوارەکان دەکرێت

رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەیی خۆی بۆ پشتیوانیکردنی گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ ناوچەکانی خۆیان دەربڕی و جەختی لە ئاسانکاریکردن بۆ نیشتەجێبوونەوەیان کردەوە.

ژێرخانی ئەو گوندانە بەهۆی شەڕەوە وێران بووە و ئۆتۆمبێل و خانوو و بیناکانیان کاول بوونە، بۆ ئەم مەبەستەش پارێزگای نەینەوا لیژنەیەکی تایبەتی بۆ قەرەبووکردنەوە و ئاوەدانکردنەوەی ناوچەکە پێکهێناوە.

لیژنەیەک بۆ قەرەبووکردنەوە و ئاوەدانکردنەوە پێکهێنراوە

غەزوان داودی، جێگری یەکەمی پارێزگاری نەینەوا ڕایگەیاند: " کە کار بۆ ئاوەدانکردنەوەی گوندەکان و قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووان دەکرێت تاوەکو دانیشتووانەکەی بتوانن ژیانی ئاسایی خۆیان دەستپێبکەنەوە".

ئەم چوار گوندە لەژێر ئەمنییەت و پاراستنی هێزەکانی پێشمەرگەدان.  بە کۆی گشتی ژمارەیان زیاتر لە هەزار خێزان دەبێت کە زۆربەیان لەم ساڵانەی دواییدا ئاوارەی پارێزگاکانی دهۆک و نەینەوا ببوون.

بابەتی پەیوەندیدار

پەرلەمانی عێراق خوێندنەوەی بۆ سێ پرۆژەیاسا کرد و شەش پەرلەمانتاری نوێش سوێندیان خوارد
عێراق29-11-2026

پەرلەمانی عێراق خوێندنەوەی بۆ سێ پرۆژەیاسا کرد و شەش پەرلەمانتاری نوێش سوێندیان خوارد

عێراقچی: پشتیوانی هەنگاوەکانی سەرۆکوەزیرانی عێراق دەکەین
عێراق29-11-2026

عێراقچی: پشتیوانی هەنگاوەکانی سەرۆکوەزیرانی عێراق دەکەین

پەرلەمانی عێراق لە لابردنی مادەی گەڕاندنەوەی نیوەی داهات بۆ پارێزگاکان پاشگەز بووەوە
عێراق29-11-2026

پەرلەمانی عێراق لە لابردنی مادەی گەڕاندنەوەی نیوەی داهات بۆ پارێزگاکان پاشگەز بووەوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە