کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کوردستان

سەرماو و سۆڵە بووەتە مێوانیان؛ دارستانەکانی گوندی روست لە سۆران باجی نەبوونی سووتەمەنی دەدەن

ئەندام جەبار

ئەندام جەبار

28-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
ئەندام جەبار
ئەندام جەبار28-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

شاندی ئیمراڵی دوای کۆبوونەوە لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان: لەبەردەم وەرچەرخانێکی مێژووییداین
کوردستان23-11-2026

شاندی ئیمراڵی دوای کۆبوونەوە لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان: لەبەردەم وەرچەرخانێکی مێژووییداین

ئامەدسپۆر کەمپینێکی گەیاندنی درێس بۆ منداڵانی 7 پارێزگای باکووری کوردستان دەستپێدەکات
کوردستان23-11-2026

ئامەدسپۆر کەمپینێکی گەیاندنی درێس بۆ منداڵانی 7 پارێزگای باکووری کوردستان دەستپێدەکات

بەدواداچوونی رووداو؛ قوتابخانەکانی هەرێمی کوردستان چاوەڕێی زیاتر لە 6 ملیۆن لیتر نەوتن
کوردستان23-11-2026

بەدواداچوونی رووداو؛ قوتابخانەکانی هەرێمی کوردستان چاوەڕێی زیاتر لە 6 ملیۆن لیتر نەوتن

رووداو دیجیتاڵ

هێشتا نزیکەی دوو مانگ بۆ وەرزی زستان ماوە، بەڵام سەرما و سۆڵە بووەتە مێوانی دانیشتووانی ناوچەکە. لێرە گوندی روستە لە دەڤەری باڵەکایەتی؛ گوندێک کە جوانیی سروشت و دارستانەکانی بەشێکن لە ناسنامەکەی، بەڵام لەم رۆژانەدا لە بەرپەنجەرەی هەر ماڵێک کۆمەڵێک داری بڕدراو دەبینرێن.

ماوەی 15رۆژە خەڵکی گوندەکە بخارییان داگیرساندووە و خۆیان بۆ سەرما و سەختیی وەرزی زستانی سنوورەکە ئامادە دەکەن.

کوێستان سەعید، هاونیشتمانییەکی گوندی روست لەبارەی ئامادەکارییەکانیان بۆ وەرزی سەرما بە رووداوی راگەیاند: "نزیکەی مانگێکە باری سەرما رووی تێکردووین و بخاری کۆنەپەڕمان داناوەتەوە؛ کەشوهەوای ئێرە زۆر سارد بووە، بەتایبەت لە شەواندا. دار گوێز، سپیندار و خۆخ لە ناو باخەکانماندا کاتێک وشک دەبن، دەیانبڕین و دەیانسووتێنین. تاوەکو بۆمان بکرێت داری تەڕ نابڕین؛ کەسێکیش داری نەبێت، خەڵکی دیکەی گوند هاوکاری دەبن و دارێکی پێ دەدەن تاوەکو بۆ خۆی بیبڕێت."

ئەو دارانەی لە بەرپەنجەرەی ماڵەکان کۆکراونەتەوە، لە دارستان و پاوانی نزیک گوندەکە بڕدراون؛ زۆربەیان داری وشکن، بەڵام داری تەڕیشیان تێدایە. خەڵکی ناوچەکە لە ناچاریدا دار لەبری نەوت بەکاردەهێنن.

هیچ کەسێک لە گوندی ڕوست و گوندەکانی دیکەی سنوورەکە، بڕە نەوتێکی ئەوتۆ لە ماڵەکانیاندا نییە. لە ترسی بەرزیی تێچووی بەکارهێنانیش، کارەبا بۆ زۆربەی خەڵک جێگرەوەیەکی ئاسان و گونجاو نییە.

خۆشەوی محەممەدئەمین، هاونیشتمانییەکی دیکەی گوندەکەیە و بە رووداوی راگەیاند: "ساڵانی رابردوو بەرمیلێک نەوتمان پێ دەدرا، بەڵام بۆ ئەم ساڵ دیار نییە ئەو بەرمیلە نەوتەشمان پێ دەدرێت یان نا. لەم ناوچە شاخاوییە ساردەدا، بەرمیلێک نەوت زۆر کەمە؛ بە خودا سێ بەرمیلیش بێت هەر تێڕانەکات."

هاوکات، ئەحمەد ڕوستایی، هاونیشتمانییەکی دانیشتووی گوندەکە بە رووداوی راگەیاند: "نرخی کارەبا زۆر گرانە، ئەگینا لەبری سووتەمەنی کارەبامان بەکاردەهێنا. لە ماڵەوە شەوان کاتێک گڵۆپێک داگیرسێنین، دەبێت گڵۆپێکی دیکە بکوژێنینەوە دا بڕی پارەکەی زۆر دەرنەچێت."

لە دەوروبەری گوندەکەدا بە ئاسانی گوێبیستی دەنگی ئامێر و مشاری بڕینی دار دەبیت. لە لایەکەوە، خەڵک لە ترسی سەرما و باری قورسی ژیان، بەدوای سووتەمەنییەکی هەرزانتردا دەگەڕێن؛ لە لایەکی دیکەشەوە، دارستانە سروشتییەکان باجی ئەو بارودۆخە دەدەن و بەهۆی بڕینی بەردەوامەوە بەرەو لەناوچوون دەچن.

بابەتی پەیوەندیدار

شاندی ئیمراڵی دوای کۆبوونەوە لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان: لەبەردەم وەرچەرخانێکی مێژووییداین
کوردستان23-11-2026

شاندی ئیمراڵی دوای کۆبوونەوە لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان: لەبەردەم وەرچەرخانێکی مێژووییداین

ئامەدسپۆر کەمپینێکی گەیاندنی درێس بۆ منداڵانی 7 پارێزگای باکووری کوردستان دەستپێدەکات
کوردستان23-11-2026

ئامەدسپۆر کەمپینێکی گەیاندنی درێس بۆ منداڵانی 7 پارێزگای باکووری کوردستان دەستپێدەکات

بەدواداچوونی رووداو؛ قوتابخانەکانی هەرێمی کوردستان چاوەڕێی زیاتر لە 6 ملیۆن لیتر نەوتن
کوردستان23-11-2026

بەدواداچوونی رووداو؛ قوتابخانەکانی هەرێمی کوردستان چاوەڕێی زیاتر لە 6 ملیۆن لیتر نەوتن

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە