کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

وێنەی هەردوو کوژراوەکان

وێنەی هەردوو کوژراوەکان

هەواڵە ناوخۆییەکان

پۆلیسی گەرمیان: دوو گەنجەکەی کەلار بە دەستڕێژی گولـلـە کوژراون

هونەر حەمید

هونەر حەمید

01-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
هونەر حەمید
هونەر حەمید01-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

سبەی بەقەزابوونی خورماڵ بە فەرمی رادەگەیێندرێ و قایمقام دەستبەکاردەبێت
هەواڵە ناوخۆییەکان22-11-2026

سبەی بەقەزابوونی خورماڵ بە فەرمی رادەگەیێندرێ و قایمقام دەستبەکاردەبێت

شارەوانیی هەولێر ئاوەڕۆیەکی نوێ بۆ کەمکردنەوەی مەترسیی لافاو دروستدەکات
هەواڵە ناوخۆییەکان22-11-2026

شارەوانیی هەولێر ئاوەڕۆیەکی نوێ بۆ کەمکردنەوەی مەترسیی لافاو دروستدەکات

عەلی رەئووف، نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست لە هەولێر، دەستگیرکرا
هەواڵە ناوخۆییەکان22-11-2026

عەلی رەئووف، نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست لە هەولێر، دەستگیرکرا

رووداو دیجیتاڵ

پۆلیسی ئیدارەی گەرمیان رایگەیاند، بەیانیی ئەمڕۆ لە ناوچەی پیشەسازیی قەزای کەلار، تەرمی دوو گەنج لە نێو خانوویەکی سەربانی دووکانێکدا دۆزراونەتەوە کە بە دەستڕێژی گولـلـە کوژراون.


عەقیدی پۆلیس، سۆران محەممەد غەریب، گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند: "بەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە ئاگادار کراینەوە بە بوونی دوو تەرم لە ناوچەی پیشەسازیی قەزای کەلار. دەستبەجێ هێزەکانی پۆلیس چوونە شوێنی رووداوەکە و دەرکەوت دوو کەس کە ئاسەواری فیشەکیان پێوەیە لە نێو خانوویەک لە سەربانی دووکانێک گیانیان لەدەستداوە."

سەبارەت بە ناسنامەی قوربانییەکان، گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ئاشکرای کرد:

سامان سەردار محەممەد، لەدایکبووی ساڵی 1991، دانیشتووی گەڕەکی سیروان.

محەممەد عەلی رەشید، لەدایکبووی ساڵی 1997، پیشەی فیتەر.

عەقید سۆران محەممەد غەریب ئاماژەی بەوەش کرد، دەستبەجێ پۆلیس دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە، بەڵگەکان لە شوێنی تاوانەکە کۆکراونەتەوە و پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ زانینی هۆکار و چۆنیەتیی رووداوەکە کراوەتەوە.

لە ئێستاشدا بە مەبەستی ئەنجامدانی توێکاریی پزیشکی، تەرمی هەردوو گەنجەکە رەوانەی پزیشکی دادی قەزای کەلار کراون.

بابەتی پەیوەندیدار

سبەی بەقەزابوونی خورماڵ بە فەرمی رادەگەیێندرێ و قایمقام دەستبەکاردەبێت
هەواڵە ناوخۆییەکان22-11-2026

سبەی بەقەزابوونی خورماڵ بە فەرمی رادەگەیێندرێ و قایمقام دەستبەکاردەبێت

شارەوانیی هەولێر ئاوەڕۆیەکی نوێ بۆ کەمکردنەوەی مەترسیی لافاو دروستدەکات
هەواڵە ناوخۆییەکان22-11-2026

شارەوانیی هەولێر ئاوەڕۆیەکی نوێ بۆ کەمکردنەوەی مەترسیی لافاو دروستدەکات

عەلی رەئووف، نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست لە هەولێر، دەستگیرکرا
هەواڵە ناوخۆییەکان22-11-2026

عەلی رەئووف، نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست لە هەولێر، دەستگیرکرا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە