کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

لۆگۆی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق

لۆگۆی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق

عێراق

عێراق هاوردەکردنی 43 بەرهەم قەدەخە دەکات

موشتاق رەمەزان

موشتاق رەمەزان

02-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
موشتاق رەمەزان
موشتاق رەمەزان02-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

دوای 14 ساڵ پردی ستراتیژیی فازڵییە لەنێوان بەغدا، بابل و کەربەلا کرایەوە
عێراق21-11-2026

دوای 14 ساڵ پردی ستراتیژیی فازڵییە لەنێوان بەغدا، بابل و کەربەلا کرایەوە

بەهای دۆلار بە فەرمی 1520 دینارە و هەژماری بانکی لە 24 کاژێردا دەکرێتەوە
عێراق21-11-2026

بەهای دۆلار بە فەرمی 1520 دینارە و هەژماری بانکی لە 24 کاژێردا دەکرێتەوە

سەرۆکی یەکێتیی بەڵێندەرانی عێراق: بەڵێن دراوە تریلیۆنێک و نیو ملیار دینارمان بۆ خەرج بکرێ
عێراق21-11-2026

سەرۆکی یەکێتیی بەڵێندەرانی عێراق: بەڵێن دراوە تریلیۆنێک و نیو ملیار دینارمان بۆ خەرج بکرێ

رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق نوێکردنەوەی لیستی ئەو بەرهەمانەی راگەیاند کە هاوردەکردنیان لە چوارچێوەی "رۆژژمێری کشتوکاڵی"دا قەدەخەیە و ژمارەیان دەگاتە 43 بەرهەم. وەزارەت جەخت لە چاودێریکردنی رۆژانەی بازاڕ و پاراستنی بەرهەمی خۆماڵی دەکاتەوە، لە پاڵ بەهێزکردنی هاوئاهەنگی و ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان
.

قوسەی حەتتاب، گوتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق، ئەمڕۆ دووشەممە (2ـی تشرینی دووەمی 2026) بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، رۆژژمێری کشتوکاڵیی وەزارەت پشتبەستووە بە دوو جۆر قەدەخەکردن. یەکەم، قەدەخەی هەمیشەییە و و هیچ لێخۆشبوونێک نایگرێتەوە. ئەوی دیکەیان قەدەخەی مەرجدارە کە بەندە بە بوونی بەرهەمەکان لە بازاڕە نێوخۆییەکاندا.

رێکاری قەدەخەکردن و چاودێریی مەیدانی

قوسەی حەتتاب باسی ئەوەی کرد کە بڕیاری کردنەوە یان داخستنی دەرگای هاوردەکردن لەژێر هەڵسەنگاندنی رۆژانەی ورددان و گوتی: "تیم و لیژنەکانی سەر بە فەرمانگەی پلاندانان و بەدواداچوون، رۆژانە گەڕان و پشکنین لە عەلوە سەرەکییەکانی بەغدا دەکەن و راپۆرتەکانیان راستەوخۆ دەگەیێننە لایەنە پەیوەندیدارەکانی وەزارەت."

گوتیشی: "ئەگەر لە بازاڕەکاندا کەمبوونەوە لە هەر بەرهەمێکی کشتوکاڵیدا تۆمار بکرێ، وەزارەت دەستبەجێ هاوردەکردن دەکاتەوە بۆ پڕکردنەوەی پێداویستییەکان، بەڵام ئەگەر بەرهەمی نێوخۆیی پێویست هەبێت، هاوردەکردن رادەگیرێت تاوەکو جووتیاری عێراقی زیانمەند نەبێت."

گوتەبێژی وەزارەت ئاماژەی بەوەش کرد، قەدەخەی مەرجدار و گۆڕاو 15 بەرهەمی بنەڕەتی دەگرێتەوە، لەوانە (تەماتە، پەتاتە، خەیار، بیبەر و پیاز)، کە بەپێی خواستی بازاڕ و بەرهەمی نێوخۆیی هاوردەکردنیان دەکرێتەوە یان دادەخرێت.

دیارترین ئەو بەرهەمانەی هاوردەکردنیان بە تەواوی قەدەخەیە

سەبارەت بەو بەرهەمانەی بە شێوەیەکی هەمیشەیی قەدەخەکراون (کە ژمارەیان دەگاتە نزیکەی 33 بەرهەم)، حەتتاب گوتی، لە هیچ دۆخێکدا مامەڵەی هاوردەکردن و پێدانی مۆڵەتیان بۆ ناکرێتەوە، لە دیارترینیان:

بەرهەم و کەرەستە ئاژەڵییەکان: دووگی مەڕ و چەوریی دروستکراو، گۆشتی قیمەکراو بە هەموو جۆرەکانیەوە، سەروپێ، پڕۆتینی ئاژەڵی.

ئاژەڵ و مەڕوماڵات: گامێش، مەڕ و گوێرەکە بۆ بەخێوکردن، ئەسپ، ئەو ئاژەڵانەی مەترسی لەنێوچوونیان لەسەرەو و ماسیی "پیرانا".

بەروبوومە رووەکییەکان: خەنە، گوێزی هیندی، قامیشی شەکر، رووەکی ستریگا، گوڵی هێرۆ، تووتنی کراوە (فەل)، لەگەڵ کەڕوو و بەکتریاکان.

پاراستنی بەرهەمی ناوخۆ و تەواوکاری لەگەڵ هەرێمی کوردستان

حەتتاب  باسی لەوەکرد کە رێنمایی وەزارەت هەیە بۆ ئەوەی لەپێناو پاراستنی بەرژەوەندیی دارایی جووتیاران، بەرهەمی ناوخۆیی لە پێشینەی سەرەکی بێت بەراورد بە هاوردەکراو، بەتایبەت کە بەرهەمی نێوخۆیی خاوەن کواڵیتی و سەلامەتیی بەرزی خۆراکییە و لەلایەن هاووڵاتییانیشەوە خواستی زیاتری لەسەرە.

گوتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ گوتی، جووتیاران و پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بەشێکی بنەڕەتی و گرنگی سیستمی کشتوکاڵی عێراقن، هەروەها ئاسانکاری دەکرێ بۆ بەهێزکردنی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی بەروبوومی کشتوکاڵی و ئاژەڵی لە نێوان بەغدای پایتەخت، پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان و پارێزگاکانی دیکەدا.

حەتتاب لێدوانەکەی بە ئاماژەدان بە سەردانی ئەم دواییەی وەزیری کشتوکاڵی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆتایی پێهێنا، کە تێیدا گەیشتنە چەندین رێککەوتن و خاڵی هاوبەش کە پاڵپشتی لە سەقامگیری و گەشەی کەرتی کشتوکاڵی وڵات دەکەن لە هەردوو بەشی رووەکی و ئاژەڵیدا.

بابەتی پەیوەندیدار

دوای 14 ساڵ پردی ستراتیژیی فازڵییە لەنێوان بەغدا، بابل و کەربەلا کرایەوە
عێراق21-11-2026

دوای 14 ساڵ پردی ستراتیژیی فازڵییە لەنێوان بەغدا، بابل و کەربەلا کرایەوە

بەهای دۆلار بە فەرمی 1520 دینارە و هەژماری بانکی لە 24 کاژێردا دەکرێتەوە
عێراق21-11-2026

بەهای دۆلار بە فەرمی 1520 دینارە و هەژماری بانکی لە 24 کاژێردا دەکرێتەوە

سەرۆکی یەکێتیی بەڵێندەرانی عێراق: بەڵێن دراوە تریلیۆنێک و نیو ملیار دینارمان بۆ خەرج بکرێ
عێراق21-11-2026

سەرۆکی یەکێتیی بەڵێندەرانی عێراق: بەڵێن دراوە تریلیۆنێک و نیو ملیار دینارمان بۆ خەرج بکرێ

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە