کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

دیمەنێکی شەقامی 150 مەتری لە هەولێر.  وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

دیمەنێکی شەقامی 150 مەتری لە هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

هەواڵە ناوخۆییەکان

هاتووچۆ و بەڕێوەبەرایەتیی ناحیەی کەسنەزان لێپێچینەوە لە سەرکێشیی شۆفێران لە شەقامی 150 مەتری دەکەن

محەممەد رەحیم کەریم

محەممەد رەحیم کەریم

07-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
محەممەد رەحیم کەریم
محەممەد رەحیم کەریم07-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

سبەی بەقەزابوونی خورماڵ بە فەرمی رادەگەیێندرێ و قایمقام دەستبەکاردەبێت
هەواڵە ناوخۆییەکان22-11-2026

سبەی بەقەزابوونی خورماڵ بە فەرمی رادەگەیێندرێ و قایمقام دەستبەکاردەبێت

شارەوانیی هەولێر ئاوەڕۆیەکی نوێ بۆ کەمکردنەوەی مەترسیی لافاو دروستدەکات
هەواڵە ناوخۆییەکان22-11-2026

شارەوانیی هەولێر ئاوەڕۆیەکی نوێ بۆ کەمکردنەوەی مەترسیی لافاو دروستدەکات

عەلی رەئووف، نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست لە هەولێر، دەستگیرکرا
هەواڵە ناوخۆییەکان22-11-2026

عەلی رەئووف، نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست لە هەولێر، دەستگیرکرا

 

رووداو - رادیۆ

بەشێک لە دانیشتووانی ناحیەی کەسنەزان لە پارێزگای هەولێر نیگەرانیی خۆیان لەبارەی سەرکێشی و پێشبڕکێی خێرایی ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسکیلەکان لە بەشێک لە شەقامی 150 مەتری لە نزیک ناحیەی کەسنەزان دەردەبڕن. پۆلیسی هاتووچۆی هەولێر بەڵێنی بەدواداچوونی بەپەلە دەدات و بەڕێوەبەری ناحیەکەش رایدەگەیێنێت، پۆلیس دەستی بەسەر چەندین ئۆتۆمبێلدا گرتووە.

گۆران ئەحمەد، هاونیشتمانی دانیشتووی ناحیەی کەسنەزان، لە لێدوانێکدا بۆ رادیۆی رووداو ئاماژەی بەوە کرد، ئەو بەشەی شەقامی 150 مەتری کە دەکەوێتە لای کەسنەزان بەهۆی نەبوونی کامێرای چاودێرییەوە، لە دوای بانگی ئێوارە و بە شەودا دەبێتە شوێنی دریفتکردن و پێشبڕکێی شۆفێران و گوتیشی: "لە ئەنجامی ئەو سەرکێشییانەدا زۆرجار ماتۆڕسوارەکان خەریکە خۆیان دەکەن بە ژێر ئۆتۆمبێلی هاونیشتمانیاندا."

عەقید هێمن ئەمین، گوتەبێژی پۆلیسی هاتووچۆی پارێزگای هەولێر بۆ رادیۆی رووداو قسەی کرد و گوتی: "تیمەکانی هاتووچۆ ئاگادار دەکرێنەوە و بە شێوەیەکی مەیدانی بەدواداچوونی ورد بە مەبەستی وەستاندنی ئەو دیاردەیە و سزادانی سەرپێچیکاران دەکەین."

هاوکات سائیب حاجی هاروون، بەڕێوەبەری ناحیەی کەسنەزان بۆ رادیۆی رووداو قسەی کرد و گوتی، رێکارەکانی ئەوان بۆ رێگری لەو دیاردەیە تەنیا لەسەر بنەمای سکاڵا نییە، بەڵکو ماوەیەکە بەردەوام یەکەکانی پۆلیس شەوانە لە کاردان.

بەڕێوەبەری ناحیەی کەسنەزان گوتیشی: "شەوانە یەکەکانمان ئامادەییان لە شەقامەکە هەیە و چەندین شۆفێری سەرپێچیکاریان دەستگیرکردوون و دەستیش بەسەر  ئۆتۆمبێلیاندا گیراوە. پرۆسەی چاودێریکردنەکەش بەردەوام دەبێت."


بابەتی پەیوەندیدار

سبەی بەقەزابوونی خورماڵ بە فەرمی رادەگەیێندرێ و قایمقام دەستبەکاردەبێت
هەواڵە ناوخۆییەکان22-11-2026

سبەی بەقەزابوونی خورماڵ بە فەرمی رادەگەیێندرێ و قایمقام دەستبەکاردەبێت

شارەوانیی هەولێر ئاوەڕۆیەکی نوێ بۆ کەمکردنەوەی مەترسیی لافاو دروستدەکات
هەواڵە ناوخۆییەکان22-11-2026

شارەوانیی هەولێر ئاوەڕۆیەکی نوێ بۆ کەمکردنەوەی مەترسیی لافاو دروستدەکات

عەلی رەئووف، نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست لە هەولێر، دەستگیرکرا
هەواڵە ناوخۆییەکان22-11-2026

عەلی رەئووف، نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست لە هەولێر، دەستگیرکرا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە