کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

ئابووری

بۆ یەکەمجار فێستیڤاڵی خورما و هەنگوین لە گەرمیان بەڕێوەچوو

هونەر حەمید

هونەر حەمید

22-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
هونەر حەمید
هونەر حەمید22-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

بەهای دینار بەرزبووەوە؛ 100 دۆلار بۆ 167 هەزار و 900 دینار دابەزی
ئابووری22-11-2026

بەهای دینار بەرزبووەوە؛ 100 دۆلار بۆ 167 هەزار و 900 دینار دابەزی

لە کرماشان یەکەمین بازاڕچەی فرۆشتنی کاڵا بە مایەی خۆی دەکرێتەوە
ئابووری22-11-2026

لە کرماشان یەکەمین بازاڕچەی فرۆشتنی کاڵا بە مایەی خۆی دەکرێتەوە

لە دوو رۆژدا نرخی مسقاڵێک زێڕ 42 هەزار دینار بەرزبووەوە
ئابووری22-11-2026

لە دوو رۆژدا نرخی مسقاڵێک زێڕ 42 هەزار دینار بەرزبووەوە

رووداو دیجیتاڵ

بۆ یەکەمجار، فێستیڤاڵی خورما و هەنگوینی خۆماڵی لە گەرمیان کرایەوە و بۆ ماوەی 2 رۆژ بەردەوام دەبێت؛ لە فێستیڤاڵەکەدا 50 جووتیار و باخەوان بەرهەمەکانیان نمایش دەکەن کە پێشبینی دەکرێت بەرهەمی ئەمساڵی خورمای گەرمیان بگاتە 750 تۆن و هەنگوینیش لە نێوان 60 بۆ 65 تۆن بێت.

گەرمیان، ئەو ناوچەیەی بە گەرمی و وشکانی ناسراوە، ئەمڕۆ بۆ یەکەمجار رەنگ و بۆنی هەنگوین و خورمای خۆماڵی باڵی بەسەر کەشوهەوای ناوچەکەدا کێشاوە، ئەوەش بەهۆی کردنەوەی یەکەمین فێستیڤاڵی خورما و هەنگوین لە ناوچەکە.

دیار محەممەد، یەکێک لەو جووتیارانەیە کە خاوەنی 4 هەزار دارخورمایە و بە جۆش و خرۆشەوە چەند جۆرێکی تایبەتی خورمای هێناوە بۆ ئەوەی بە کڕیاران و فرۆشیارانی بناسێنێت. ئەو بە رووداوی گوت: «پشت بە خوا لە ئایندەدا دەتوانین پێداویستیی هەولێر و سلێمانیش پڕبکەینەوە و پێویستمان بە هیچ وڵاتیکی دیکە نەبێت بۆ خورما؛ ئێستا گەرمیان بووەتە ناوەندی دارخورما و خورما، تەنیا کەمێک یارمەتیی جووتیاران بدرێت ئەوانیش هەمووی دەیکەن».

لە گوندی کەنیزەردی گەرمیانەوە، هەنگەوانێک بەرهەمی ماندووبوونەکەی کە وەک ئاڵتوون دەدرەوشێتەوە، هێناوەتە فێستیڤاڵەکە. کازم ئەحمەد، هەنگەوانێکی بەشداربووی فێستیڤاڵەکەیە و لەبارەی تایبەتمەندیی هەنگوینەکەیەوە بە رووداوی گوت: «هەنگەکەی ئێمە گوڵی تەڕوو دەخوات، قەڵەمتۆز و زەردەزیریشمان هەیە، بۆیە تایبەتە، ئەوەی ئێمە گوڵی تەڕوو دەخوات، بۆیە رەگێکی تاڵی هەیە».

لە فێستیڤاڵەکەدا کە بۆ ماوەی 2 رۆژ بەردەوام دەبێت، 50 جووتیار و باخەوان بەرهەمەکانیان نمایش دەکەن. بەپێی ئامارەکان، پێشبینی دەکرێت بەرهەمی ئەمساڵی هەنگوین لە گەرمیان لە نێوان 60 بۆ 65 تۆن بێت، هەروەها بەرهەمی خورماش نزیکەی 750 تۆن بێت.

ئەم فێستیڤاڵە تەنیا بۆ فرۆشتنی خورما و هەنگوین نییە، بەڵکو دەیانەوێت بیسەلمێنن کە گەرمیان سەرەڕای وشکەساڵی، هێشتا لانکەی بەرهەمی باش و نایابە و پێویستی بە گرنگیدانی زیاترە، بۆ ئەوەی بەرهەمی ناوخۆیی لە بازاڕەکاندا جێگەی خۆی بکاتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

بەهای دینار بەرزبووەوە؛ 100 دۆلار بۆ 167 هەزار و 900 دینار دابەزی
ئابووری22-11-2026

بەهای دینار بەرزبووەوە؛ 100 دۆلار بۆ 167 هەزار و 900 دینار دابەزی

لە کرماشان یەکەمین بازاڕچەی فرۆشتنی کاڵا بە مایەی خۆی دەکرێتەوە
ئابووری22-11-2026

لە کرماشان یەکەمین بازاڕچەی فرۆشتنی کاڵا بە مایەی خۆی دەکرێتەوە

لە دوو رۆژدا نرخی مسقاڵێک زێڕ 42 هەزار دینار بەرزبووەوە
ئابووری22-11-2026

لە دوو رۆژدا نرخی مسقاڵێک زێڕ 42 هەزار دینار بەرزبووەوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە