کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

ئەپلیکەیشنی (ژن ماپ) کە لەلایەن گەورەشارەوانیی ئامەدەوە بۆ ژنان کارا کراوە

ئەپلیکەیشنی (ژن ماپ) کە لەلایەن گەورەشارەوانیی ئامەدەوە بۆ ژنان کارا کراوە

کوردستان

ئەپلیکەیشنی (ژن ماپ) لەپێناو سەلامەتیی ژنان بە ڤێرژنێکی نوێ لە ئامەد کارا کرا

کۆسار عوسمان

کۆسار عوسمان

18-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
کۆسار عوسمان
کۆسار عوسمان18-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

قازانج سەری مایە دەخوات؛ هەرێمی کوردستان زیاتر لەوە رادەست دەکات کە وەریدەگرێت
کوردستان22-11-2026

قازانج سەری مایە دەخوات؛ هەرێمی کوردستان زیاتر لەوە رادەست دەکات کە وەریدەگرێت

حەشارگەیەکی داعش لە پردێ دۆزرایەوە
کوردستان22-11-2026

حەشارگەیەکی داعش لە پردێ دۆزرایەوە

مەسرور بارزانی بۆ کونسوڵی گشتیی نوێی رووسیا: پشتیوانیی سەرخستنی ئەرکەکەت دەکەین
کوردستان22-11-2026

مەسرور بارزانی بۆ کونسوڵی گشتیی نوێی رووسیا: پشتیوانیی سەرخستنی ئەرکەکەت دەکەین

رووداو دیجیتاڵ

ئەپلیکەیشنی (ژن ماپ) کە لەلایەن گەورەشارەوانیی ئامەدەوە بۆ ژنان کارا کراوە،  هێڵەکانی فریاکەوتن و ئاگادارکردنەوە لەخۆدەگرێ، ئامانج لێی پاراستنی ژنانە لە مەترسی و هەڕەشە، هاوکات لەڕێیەوە داواکاریی جۆراوجۆری ژنان لەلایەن گەورەشارەوانییەوە جێبەجێ دەکرێ.


ئەپلیکەیشنی ژن ماپ JINMAP کە لەلایەن سەرۆکایەتیی فەرمانگەی کاروباری ژنان و سەرۆکایەتیی فەرمانگەی تەکنەلۆجیای زانیاریی گەورەشارەوانیی ئامەدەوە دروستکراوە، لە مانگی نیساندا ناسێندرا.

ئەو ئەپە بە هەردوو شێوەزاری کورمانجی و زازاکیی (کورمانجکی) زمانی کوردی، تورکی، ئینگلیزی و عەرەبی کار دەکات.

 ئەپلیکەیشنەکە تەنیا بۆ بەکارهێنانی ژنان خراوەتە بەردەست و رێگە دەدات ئەو کێشانەی لەنێو شاردا روودەدەن، لە رێی دیاریکردنی شوێنەوە ئاگادارکردنەوەیان لەسەر بنێردرێ و بە زووترین کات بگەیێندرێنە یەکە پەیوەندیدارەکانی شارەوانی.

ئەپلیکەیشنەکە چەندین تایبەتمەندی وەک ئاگادارکردنەوە لە مەترسی، پشتیوانیی دۆخی لەناکاو و خاڵە سەلامەتەکان لەخۆدەگرێ و ئامانجی ئەوەیە ژنان بتوانن لەنێو شاردا بە شێوەیەکی سەلامەتتر و ئازادانەتر هاتووچۆ بکەن.

نوپێڵدا یاشاجۆیات، بەرپرسی یەکەی پەروەردەیی گەورەشارەوانیی ئامەد، رایگەیاند، ژن ماپ  بۆ دەستنیشانکردن و چارەسەرکردنی ئەو کێشانە پەرەی پێدراوە کە ژنان لە ژیانی رۆژانەیاندا رووبەڕوویان دەبنەوە.

یاشاجۆیات ئاماژەی بەوە کرد کە ئەپلیکەیشنەکە پلاتفۆرمێکی پشتیوانیی دیجیتاڵییە لەسەر بنەمای نەخشە و ژنان دەتوانن کێشەکانی وەک کەمیی رووناکی، کۆڵانە چۆڵەکان، شوێنە ناسەلامەتەکانی پەڕینەوە و گرفتەکانی گەیشتن بە شوێنەکان لە رێی زانیاریی شوێنەوە بە شارەوانی رابگەیێنن. 

لەڕێی ئەم ئەپلیکەیشنەوە ژنان دەتوانن راستەوخۆ و لە شوێنی خۆیانەوە ئاگادارکردنەوە بنێرن. ئەو ئاگادارکردنەوەیە دەچێتە نێو سیستمی ژن ماپی شارەوانی. کێشەکە پەیوەندیی بە هەر فەرمانگەیەکەوە هەبێت، ئاراستەی ئەو یەکەیە دەکرێ.

ئەو ژنەیشی ئاگادارکردنەوەکەی ناردووە، دەتوانێت لە رێگەی ئەپلیکەیشنەکەوە بەدواداچوون بۆ ئەوە بکات کە داواکارییەکەی لە چ قۆناخێکدایە و پرۆسەی لێکۆڵینەوە و چارەسەرکردنی چۆن بەڕێوەدەچێت. هەر لە ئەپلیکەیشنەکەشەوە وەڵامی دەدرێتەوە.

گەورەشارەوانیی ئامەد رایگەیاندووە کە بەگوێرەی پێویستی، ئەو ئەپەی تایبەت بە ژنان نوێ دەکاتەوە و چاودێریی دەکات.

بەگوێرەی راپۆرتی پلاتفۆرمی (تاوانی دژی ژنان دەوەستێنین) ساڵی 2025 لە تورکیا و باکووری کوردستاندا 294 تاوانی دژی ژنان تۆمارکراوە؛ هەروەها 297 ژن بە شێوەی گوماناوی گیانیان لەدەستداوە یانیش کوژراون. 21 لەو تاوانانە لە ئامەدی باکووری کوردستان تۆمارکراون.

ساڵی 2025 لە ئامەدی باکووری کوردستان 398 ژن داوای یارمەتییان کردووە و گوتوویانە کە گیانیان لە مەترسیدایە. 


بابەتی پەیوەندیدار

قازانج سەری مایە دەخوات؛ هەرێمی کوردستان زیاتر لەوە رادەست دەکات کە وەریدەگرێت
کوردستان22-11-2026

قازانج سەری مایە دەخوات؛ هەرێمی کوردستان زیاتر لەوە رادەست دەکات کە وەریدەگرێت

حەشارگەیەکی داعش لە پردێ دۆزرایەوە
کوردستان22-11-2026

حەشارگەیەکی داعش لە پردێ دۆزرایەوە

مەسرور بارزانی بۆ کونسوڵی گشتیی نوێی رووسیا: پشتیوانیی سەرخستنی ئەرکەکەت دەکەین
کوردستان22-11-2026

مەسرور بارزانی بۆ کونسوڵی گشتیی نوێی رووسیا: پشتیوانیی سەرخستنی ئەرکەکەت دەکەین

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە