کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
تەندروستی

کۆمەڵەی پزیشکانی منداڵان لە ئەمریکا: هۆکاری بۆماوەیی ئەگەری تووشبوون بە میزبەخۆداکردن لە منداڵاندا 70% زیاد دەکات

هۆشمەند محەممەد

هۆشمەند محەممەد

21-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
هۆشمەند محەممەد
هۆشمەند محەممەد21-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

پسپۆڕێک: ژەمی ئێوارە زووتر بخورێت و ماوە بمێنێت بۆ خەوتن
تەندروستی21-11-2026

پسپۆڕێک: ژەمی ئێوارە زووتر بخورێت و ماوە بمێنێت بۆ خەوتن

زانکۆی سیئۆل: خواردنی زیاتر لە دوو ژەم خۆراکی پڕ شەکر لە هەفتەیەکدا مەترسیی شێرپەنجەی مەمک زیاد دەکات
تەندروستی21-11-2026

زانکۆی سیئۆل: خواردنی زیاتر لە دوو ژەم خۆراکی پڕ شەکر لە هەفتەیەکدا مەترسیی شێرپەنجەی مەمک زیاد دەکات

زانکۆی واشنتن: رێجیمی کیتۆ چەوریی جگەر بە رێژەی 67% کەمدەکاتەوە
تەندروستی21-11-2026

زانکۆی واشنتن: رێجیمی کیتۆ چەوریی جگەر بە رێژەی 67% کەمدەکاتەوە

رووداو - تەندروستی


کۆمەڵەی پزیشکانی منداڵان لە ئەمریکا دەریدەخات، میزبەخۆداکردنی شەوانە لە تەمەنی نەوجەوانان بەهۆی چەند هۆکارێکی سەرەکییەوە روودەدات، وەک هۆکاری بۆماوەیی، دواکەوتنی گەشەی دەمارەکانی نێوان مێشک و میزڵدان، یان تێکچوونی هاوسەنگیی هۆڕمۆنەکان.


بەگوێرەی کۆمەڵەی پزیشکانی منداڵان لە ئەمریکا، دووبارە تووشبوونەوەی نەوجەوانان بە میزبەخۆداکردن دوای ماوەیەک لە چاکبوونەوە واتە ئەو نەوجەوانەی ماوەیەکی زۆر (شەش مانگ) یان زیاتر کێشەی نەبووە و دووبارە تووشی بووەتەوە، پێویستی بە پشکنینی پزیشکی هەیە، چونکە لەوانەیە نیشانەی هەوکردنی میزەڕۆ، گوشاری دەروونیی یان کێشەی دەماری بێت. هەروەها، هۆکاری بۆماوەیی کاریگەریی هەیە، بەجۆرێک ئەگەر دایک و باوک لە منداڵیدا کێشەکەیان هەبووبێت، ئەگەری تووشبوونی منداڵەکەیان 70% زیاد دەکات.


بۆ مامەڵەکردنێکی تەندروست لەگەڵ منداڵان و نەوجەوانانی تووشبوو، پسپۆڕان ئەم رێنوێنییانە دەدەن:


- پێویستە خێزانەکان پشتیوانیی دەروونیی نەوجەوان بکەن و بزانن کە کێشەکە لە دەرەوەی توانای ئەوانە، چونکە رەخنەگرتن، سزادان و گاڵتەکردن دۆخەکە خراپتر دەکات.


- لە ئێواران و پێش خەوتندا، خواردنەوەی شلەمەنییەکان، بەتایبەت ئەو خواردنەوانەی کافاینیان تێدایە، کەمبکەنەوە.


- بەکارهێنانی تەکنیکی نوێ وەک ئامێری هۆشیارکەرەوەی شەوانە، یان وەرگرتنی دەرمان دوای راوێژکردن بە پزیشک، بەتایبەت لە کاتی گەشتکردندا، دوو رێگەن بۆ چارەسەر.


- بۆ دەستنیشانکردنی هۆکاری سەرەکی و دابینکردنی چارەسەری گونجاو، پێویستە پشکنینی میز ئەنجام بدرێت و راوێژ بە پزیشکی پسپۆڕ بکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار

پسپۆڕێک: ژەمی ئێوارە زووتر بخورێت و ماوە بمێنێت بۆ خەوتن
تەندروستی21-11-2026

پسپۆڕێک: ژەمی ئێوارە زووتر بخورێت و ماوە بمێنێت بۆ خەوتن

زانکۆی سیئۆل: خواردنی زیاتر لە دوو ژەم خۆراکی پڕ شەکر لە هەفتەیەکدا مەترسیی شێرپەنجەی مەمک زیاد دەکات
تەندروستی21-11-2026

زانکۆی سیئۆل: خواردنی زیاتر لە دوو ژەم خۆراکی پڕ شەکر لە هەفتەیەکدا مەترسیی شێرپەنجەی مەمک زیاد دەکات

زانکۆی واشنتن: رێجیمی کیتۆ چەوریی جگەر بە رێژەی 67% کەمدەکاتەوە
تەندروستی21-11-2026

زانکۆی واشنتن: رێجیمی کیتۆ چەوریی جگەر بە رێژەی 67% کەمدەکاتەوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە