کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
وەرزش

هیچ یانەیەک موسیالای ناوێت

ئیحسان تاهیر

ئیحسان تاهیر

21-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
ئیحسان تاهیر
ئیحسان تاهیر21-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

پۆچێتینۆ یەکەم ئەزموونیەتی و یاریی لووتکە بەرامبەر لیڤەرپوول دەکات
وەرزش22-11-2026

پۆچێتینۆ یەکەم ئەزموونیەتی و یاریی لووتکە بەرامبەر لیڤەرپوول دەکات

بارسێلۆنا بۆ دوورکەوتنەوە لە ریال مەدرید پێویستی بەبردنەوەیە
وەرزش22-11-2026

بارسێلۆنا بۆ دوورکەوتنەوە لە ریال مەدرید پێویستی بەبردنەوەیە

ئەمڕۆ یانەی هەولێر دەگاتە کوێت
وەرزش22-11-2026

ئەمڕۆ یانەی هەولێر دەگاتە کوێت

رووداو دیجیتاڵ


کارڵ هاینز رۆمینیگە، ئەندامی ئەنجوومەنی بەڕێوەبردنی بایرن میونشن، گومانەکانی لەبارەی توانای جومال موسیالا بۆ گەڕانەوە بۆ ئاستی پێشووی خۆی دوای چاکبوونەوە لە پێکانەکەی دەربڕی، ئاماژەی بەوەش کرد کە بەردەوامبوونی دابەزینی ئاستی یاریزانە ئەڵمانییەکە لەوانەیە ببێتە هۆی پێداچوونەوە بە مەرجە داراییەکانی گرێبەستەکەی، کە تاوەکو ساڵی 2030 بەردەوامە و مووچەی ساڵانەی زیاتر لە 25 ملیۆن یۆرۆیە، بەپێی راپۆرتە رۆژنامەڤانییەکان.


ئەم لێدوانانەی رۆمینیگە، بەپێی ئەوەی تۆڕی تەلەڤزیۆنی سکای ئەڵمانی گواستوویەتییەوە، هاوکات بوو لەگەڵ گەڕانەوەی موسیالا بۆ یاریگاکان لە یارییەکەی بەرامبەر کۆڵن، کە بە یەکسانبوونی1-1 کۆتایی هات. یاریزانە ئەڵمانییەکە دوای دوو مانگ دوورکەوتنەوە لە یاریگاکان بەهۆی پێکان، لە نیوەی دووەمی یارییەکەدا وەک یاریزانی یەدەگ بەشداری کرد، بەڵام هێشتا گومانەکان سەبارەت بە داهاتووی وەرزشییەکەی بەردەوامن.


کاتێک لە رۆمینیگە پرسیان ئایا لەگەڵ نیگەرانییەکانی ئۆلی هونێس، سەرۆکی شانازی یانەکە، سەبارەت بە نەگەڕانەوەی موسیالا بۆ ئاستی پێشووی هاوڕایە؟ ئەو ئەم ئەگەرەی رەتنەکردەوە و گوتی "ئەمە بەتەواوی ئەگەرێکی گونجاوە و ناشێت دوور بخرێتەوە.


هەروەها ئاماژەی بەوە کرد کە ئەزموونەکانی پێشووی پێکانە هاوشێوەکان نیشان دەدەن گەڕانەوەی یاریزان بۆ ئەو ئاستەی پێش پێکانەکەی هەیبووە، کارێکی ئاسان نییە.


نیگەرانییەکانی رۆمینیگە تەنیا لایەنی تەکنیکی نەگرتەوە، بەڵکو باسی بارگرانییە داراییەکانی گرێبەستی موسیالای کرد، کە بەپێی راپۆرتە رۆژنامەڤانییەکان ساڵانە زیاتر لە 25 ملیۆن یۆرۆ وەردەگرێت.


رۆمینیگە پێیوایە ئەگەر موسیالا ناتوانێت بەشێوەیەکی بەردەوام ئەو ئاستەی لێی چاوەڕوان دەکرێت پێشکەش بکات، بەردەوامبوونی وەرگرتنی ئەم مووچەیە دەبێتە بابەتی گفتوگۆ و پێداچوونەوە.


ئەندامی ئەنجوومەنی بەڕێوەبردنی بایرن میونشن روونیکردەوە کە هەر گفتوگۆیەک لەم بارەیەوە پێویستی بە پەیوەندیکردن لەگەڵ خودی یاریزانەکە، خێزانەکەی و ئاژانسی بەڕێوەبردنی کاروبارەکەی هەیە.


ئەو ئاماژەی بەوەش کرد کە ئەم جۆرە مووچانە لەوانەیە ببنە هۆکار بۆ بارێکی دارایی خراپ، ئەگەر ئەو سوودە وەرزشییەی چاوەڕوان دەکرێت بەدەست نەهێنرێت. هەروەها جەختی کردەوە کە هەموو شتێک بە پێشکەوتنی دۆخی موسیالا لە ماوەی داهاتوودا پەیوەست دەبێت.


پێشتر ئۆلی هونێس دەرگای گفتوگۆی لەبارەی داهاتووی یاریزانەکە کردبووەوە، دوای ئەوەی موسیالا لە هاویندا دووجار تووشی پێکان بوو و دواتریش کێشەی تەندروستی وای لێکرد ماوەیەک لە یاریگاکان دوور بێت.


هونێس بەئاشکرا گومانی لە توانای موسیالا بۆ گەڕانەوە بۆ ئاستی پێشووی دەربڕیبوو، هەروەها ئاماژەی بە بەرزی نرخی گرێبەستەکەی کردبوو.


لەگەڵ هەموو ئەم نیگەرانییانەشدا، رۆمینیگە ئێستا ئەگەری جێهێشتنی بایرنی لەلایەن موسیالاوە دوورخستەوە. ئەو جەختی کردەوە کە چاوەڕوان ناکات خودی یاریزانەکە بیەوێت بایرن جێبهێڵێت، هەروەها پێشبینی ناکات هیچ یانەیەکی دیکە لە بارودۆخی ئێستادا ئارەزووی گرێبەستکردنی لەگەڵ هەبێت، بەڵام لە هەمان کاتدا جەختی کردەوە کە بایرن بەردەوام دەبێت لە پێداچوونەوە بە لایەنە داراییەکانی گرێبەستەکە. روونیشی کردەوە کە تاوەکو ئێستا هیچ گفتوگۆیەکی کرداری لەگەڵ یاریزانەکە یان نوێنەرەکانی نەکراوە و ئەوەی خۆی خستوویەتییەڕوو تەنیا بیرۆکە و ئەگەری پەیوەست بە داهاتووی موسیالایە.


بابەتی پەیوەندیدار

پۆچێتینۆ یەکەم ئەزموونیەتی و یاریی لووتکە بەرامبەر لیڤەرپوول دەکات
وەرزش22-11-2026

پۆچێتینۆ یەکەم ئەزموونیەتی و یاریی لووتکە بەرامبەر لیڤەرپوول دەکات

بارسێلۆنا بۆ دوورکەوتنەوە لە ریال مەدرید پێویستی بەبردنەوەیە
وەرزش22-11-2026

بارسێلۆنا بۆ دوورکەوتنەوە لە ریال مەدرید پێویستی بەبردنەوەیە

ئەمڕۆ یانەی هەولێر دەگاتە کوێت
وەرزش22-11-2026

ئەمڕۆ یانەی هەولێر دەگاتە کوێت

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە