کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

ساتی هەژمارکردنی لێدانی سزا بۆ ریال مەدرید

ساتی هەژمارکردنی لێدانی سزا بۆ ریال مەدرید

وەرزش

ئەرشیڤۆ ڤار: ناوبژیوانی یاریی ریال و سێلتاڤیگۆ لەکاتی هەژمارکردنی لێدانی سزا بۆ ئێمباپێ هەڵەیەکی کرد

ئیحسان تاهیر

ئیحسان تاهیر

22-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
ئیحسان تاهیر
ئیحسان تاهیر22-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

پۆچێتینۆ یەکەم ئەزموونیەتی و یاریی لووتکە بەرامبەر لیڤەرپوول دەکات
وەرزش22-11-2026

پۆچێتینۆ یەکەم ئەزموونیەتی و یاریی لووتکە بەرامبەر لیڤەرپوول دەکات

بارسێلۆنا بۆ دوورکەوتنەوە لە ریال مەدرید پێویستی بەبردنەوەیە
وەرزش22-11-2026

بارسێلۆنا بۆ دوورکەوتنەوە لە ریال مەدرید پێویستی بەبردنەوەیە

ئەمڕۆ یانەی هەولێر دەگاتە کوێت
وەرزش22-11-2026

ئەمڕۆ یانەی هەولێر دەگاتە کوێت

رووداو دیجیتاڵ


ماڵپەڕی ئەرشیڤۆ ڤار نمرەیەکی باش بە ناوبژیوانی یاریی ریال مەدرید و سێلتاڤیگۆ دەدات و دەڵێت لە کاتی هەژمارکردنی لێدانی سزا بۆ کیلیان ئێمباپێ هەڵەیەکی کرد، چونکە دەبووایە کارتی زەرد بەو یاریزانەی سێلتاڤیگۆ بدات، کە دەستی کیلیانی راکێشا.


ناوبژیوان کۆردێرۆ ڤێگا، یاریی ریال مەدرید و سێلتاڤیگۆی بەڕێوەبرد، کە بە سەرکەوتنی تیپی شاهانە بەئەنجامی 2-1 لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ کۆتاییهات.


ماڵپەڕی ئەرشیڤۆ ڤار کە تایبەتە بە هەڵسەنگاندنی ئاستی ناوبژیوانان، نمرەیەکی ئەرێنی داوەتە ناوبژیوانەکە و لەسەر 10 نمرە 7 نمرەی پێداوە.


ماڵپەڕەکە روونیکردەوە کە کۆردێرۆ ڤێگا لە بەڕێوەبردنی یارییەکەدا ئاستێکی قبووڵکراوی پێشکەش کردووە و بە تێپەڕبوونی کاتی یارییەکە ئاستی باشتر بووە، هەرچەندە لە خولەکانی سەرەتادا بەهۆی نەرمونیانی لە مامەڵەکردن لەگەڵ هەندێک دۆخ، چەند هەڵەیەکی بچووکی ئەنجام دا.


ئەگەرچی ئەو هەڵانە بچووک بوون، بەڵام گرنگترین هەڵەی ناوبژیوانەکە، بەشێوەیەکی سەرسوڕهێنەر، لە کاتی هەژمارکردنی لێدانی سزا بوو بۆ کیلیان ئێمباپێ، کە بڕیاری هەژمارکردنی دروست بوو، چونکە خافی رۆدریگێزی یاریزانی سێلتاڤیگۆ بەئاشکرا دەستی کیلیانی راکێشا و دەبوو کارتی زەردی پێبدرێت، بەڵام ناوبژیوان چاوپۆشی لەوەکرد و ئەوە هەڵە بوو.


ماڵپەڕی ئەرشیڤۆ ڤار ئاماژەی بەوە کرد کە ئەو حاڵەتە بەئاشکرا شایەنی کارتی زەرد بوو، بەڵکو روونییەکەی وایدەکرد پێنەدانی کارتی زەرد هیچ پاساوێکی نەبێت، بەتایبەتی کە ئێمباپێ لە دۆخێکدا بوو کە بەئاسانی دەیتوانی گۆڵەکە بکات.


سەبارەت بە کارتی سووری راستەوخۆ، خافی رۆدریگێز لە وەرگرتنی ئەو کارتە رزگاری بوو، بەهۆی بوونی بەرگریکارێکی دیکە لە نزیکی شوێنی رووداوەکە، بەڵام بەپێی یاساکانی ناوبژیوانی، کارتی زەرد بڕیارێکی ئاشکرا و پێویست بوو و نەدەبوو ناوبژیوان چاوپۆشی لێ بکات، هەرچەندە ئەمە هەڵەیەکی گەورە نەبوو، بەو پێیەی کاریگەر لەسەر ئەنجامی یارییەکەدا نەبوو.


یارییەکە حاڵەتێکی دیکەی بەخۆیەوە بینی، کە تێیدا ناوبژیوان بڕیارێکی هەڵەی دا، ئەویش ئەوکاتە بوو کە بێرناردۆ سیلڤا داوای لێدانی سزای کرد، لە دۆخێکدا کە بەهیچ شێوەیەک شایەنی هەژمارکردنی لێدانی سزا نەبوو. یاریزانە پۆرتوگالییەکە بەتووندی هەوڵی خۆفڕێدان دەدات و بەڕاستیش هەر کە هەستی بە بەرکەوتنی لەگەڵ بەرامبەرەکەی کرد، خۆی فڕێدایە سەر زەوی. لەو دۆخەدا، ناوبژیوان کۆردێرۆ ڤێگا وریا بوو و توانی بەشێوەیەکی دروست مامەڵە لەگەڵ دۆخەکەدا بکات.


بابەتی پەیوەندیدار

پۆچێتینۆ یەکەم ئەزموونیەتی و یاریی لووتکە بەرامبەر لیڤەرپوول دەکات
وەرزش22-11-2026

پۆچێتینۆ یەکەم ئەزموونیەتی و یاریی لووتکە بەرامبەر لیڤەرپوول دەکات

بارسێلۆنا بۆ دوورکەوتنەوە لە ریال مەدرید پێویستی بەبردنەوەیە
وەرزش22-11-2026

بارسێلۆنا بۆ دوورکەوتنەوە لە ریال مەدرید پێویستی بەبردنەوەیە

ئەمڕۆ یانەی هەولێر دەگاتە کوێت
وەرزش22-11-2026

ئەمڕۆ یانەی هەولێر دەگاتە کوێت

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە