کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

وێنەیەکەی روونکاریی ژینگەی هەولێر، کە لەلایەن رووداو بە ژیریی دەستکرد دروستکراوە

وێنەیەکەی روونکاریی ژینگەی هەولێر، کە لەلایەن رووداو بە ژیریی دەستکرد دروستکراوە

کوردستان

داتای پێگەیەکی جیهانی: هەوای هەولێر نزیکەی نۆ هێندەی ستانداردی جیهانی پیسە

تەنیا ئەحمەد

تەنیا ئەحمەد

23-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
تەنیا ئەحمەد
تەنیا ئەحمەد23-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

پێشبینی شەپۆلێکی بارانبارینی سەرتاسەری لە هەرێمی کوردستان دەکرێ؛ مەترسی لافاو هەیە
کوردستان23-11-2026

پێشبینی شەپۆلێکی بارانبارینی سەرتاسەری لە هەرێمی کوردستان دەکرێ؛ مەترسی لافاو هەیە

سەرچاوە ئەمنییەکانی تورکیا: پەکەکە 14 پەناگەی دیکەی لە ناوچەی خواکوڕک چۆڵ کرد
کوردستان23-11-2026

سەرچاوە ئەمنییەکانی تورکیا: پەکەکە 14 پەناگەی دیکەی لە ناوچەی خواکوڕک چۆڵ کرد

ئایا بەغدا دەتوانێ هێز بنێرێتە سەر هەرێمی کوردستان؟
کوردستان23-11-2026

ئایا بەغدا دەتوانێ هێز بنێرێتە سەر هەرێمی کوردستان؟

رووداو دیجیتاڵ


بەگوێرەی پێگەی ئایکیو ئێیەری سویسری، رۆژی یەکشەممە 22-11-2026 ئاستی پیسبوونی هەوای شاری هەولێر گەیشتە قۆناخێک کە بۆ گرووپە هەستیارەکان ناتەندروست بوو و رێژەی تەنۆلکە وردە زیانبەخشەکان تێیدا 8.7 هێندەی ئەو ئاستە ستانداردە بەرزتر بوو کە رێکخراوی تەندروستیی جیهانی دیاری کردووە.


بەگوێرەی داتاکانی پێگەی (IQAir)ـی سویسری کە چاودێریی کواڵیتیی هەوای جیهان دەکات، کاژێر 6:00ـی ئێوارەی دوێنێ یەکشەممە 22-11-2026، پێوەری کواڵیتیی هەوا لە هەولێر گەیشتە 121 پلە، کە بەگوێرەی پۆلێنبەندیی ئەمریکی دەکاتە ئاستی (ناتەندروست بۆ گرووپە هەستیارەکان).


پێگە سویسرییەکە ئاماژەی بەوە کردووە، پیسکەری سەرەکیی ئێستای هەوای هەولێر تەنۆلکە وردەکانی (PM2.5)ـن، کە چڕییەکەیان گەیشتووەتە 43.7 مایکرۆگرام بۆ هەر مەترێک سێجا، ئەمەش 8.7 هێندە زیاترە لە رێژەی ستانداردی ساڵانەی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی؛ هەروەها پێشبینی دەکرێ ئەم شەپۆلەی پیسبوونی هەوا تاوەکو رۆژی چوارشەممە لە نێوان 118 بۆ 120 پلە بمێنێتەوە.


هاوکات پێگەی (AccuWeather)ـی ئەمریکی، ئاستی هەوای دوێنێی هەولێری بە 84 پلە و لە خانەی (خراپ) پۆلێن کردووە و هۆشداری دەدات، هەواکە گەیشتووەتە ئاستێکی بەرزی پیسبوون و بۆ کەسانی هەستیار ناتەندروستە. وردەکاریی مادە پیسکەرەکانی ئەمڕۆی هەولێر بەم شێوەیەیە:


• تەنۆلکە وردەکانی (PM2.5): 84 پلە (ئاستی خراپ)

• تەنۆلکەکانی (PM10): 61 پلە (ئاستی خراپ)

• دوانۆکسیدی نایترۆجین: 50 پلە (ئاستی خراپ)

• ئۆزۆنی سەر زەوی: 26 پلە (ئاستی مامناوەند)


دڵشاد حوسێن، بەڕێوەبەری فەرمانگەی ژینگەی هەولێر، ئەمڕۆ دووشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "لە دوو هەفتەی رابردوودا بەهۆی لێدان لە کێڵگەی گازی کۆرمۆر و کەمبوونەوەی بەرهەمهێنانی گاز، کارەبا کەم بووەوە و پڕۆژەی رووناکی بە شێوەیەکی کاتی کەم بووەوە، بەوهۆیەوە دوو هەزار و 500 موەلیدە لە هەولێر هەڵکرانەوە."


بە گوتەی بەڕێوەبەری فەرمانگەی ژینگەی هەولێر، کارپێکردنەوەی موەلیدەکان کاریگەریی راستەوخۆی لەسەر کواڵیتیی هەوا هەیە و گوتی: "لە دوو هەفتەی رابردوودا هەوای هەولێر بەهۆی کارکردنەوەی موەلیدەکان و نەمانی پڕۆژەی رووناکی بە رێژەی 70٪ بۆ 80٪ پیس بووە؛ هەروەها موەلیدەکانیش دەمێکە هەڵنەکراون، کۆن و خراپ بوون کە ئەمەش یەکێکە لە هۆکارەکان".


لەبارەی چاودێریکردنی موەلیدەکانەوە، دڵشاد حوسێن دەڵێ، لە پێنجشەممەی رابردووەوە لیژنەکانیان دەستیان بە گەڕان کردووە و هەر خاوەن موەلیدەیەک گازی خراپ و موەلیدەی خراپ بەکاربێنێت، رێکاری بەرامبەر دەگرنەبەر؛ راشیگەیاند: "تاوەکو ئێستا سێ خاوەن موەلیدە سزای پێبژاردن کراون و 17ـی دیکەشیان ئاگادار کراونەتەوە."


بەڕێوەبەری فەرمانگەی ژینگەی هەولێر باسی لە رێژەی سەوزایی کرد و گوتی: "رێژەی سەوزاییش بەردەوام لە زیادبووندایە و ئێستا تەنیا لە سنووری شارەوانییەکان رێژەی سەوزایی 23%ـە و بەراورد بە پێنج ساڵی رابردوو زۆر زیادکراوە. بەهۆی پڕۆژەی پشتێنەی سەوزاییش کە قۆناخی دووەمی دەستپێکردووە، رێژەکە تاوەکو 30٪ـیش دەڕوات."


تەنۆلکە وردەکانی (PM2.5) چین و چۆن زیان بە تەندروستیمان دەگەیێنن؟


تەنۆلکەکانی (PM2.5) بریتین لەو گەردیلە هەڵواسراوانەی نێو هەوا کە تیرەکەیان 2.5 مایکرۆمەتر یان کەمترە. بەهۆی ئەوەی ئەم تەنۆلکانە یەکجار وردن، لە کاتی هەناسەداندا راستەوخۆ دەچنە نێو سییەکان و تێکەڵ بە سووڕی خوێن دەبن، بۆیە بە مەترسیدارترین پیسکەری هەوا دادەنرێن.

سەرچاوە سەرەکییەکانی ئەم تەنۆلکانە بریتین لە:

• دووکەڵی وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا و موەلیدەکان.

• دووکەڵی ئاگرکەوتنەوەکان و سووتاندنی پاشماوە و زبڵ.

• دووکەڵی ئۆتۆمبێل و بزوێنەرەکان.

• کارلێکی کیمیایی گازە دەرچووەکانی کارگە و پاڵاوگەکان.


کاریگەرییە تەندروستییەکانی بۆ سەر مرۆڤ:


• کاریگەرییە خێراکان: خورانی چاو و لووت و قورگ، ناڕێکیی لێدانی دڵ، تەنگەنەفەسی (رەبۆ)، کۆکە و هەستکردن بە قورسیی سەر سینگ.

• کاریگەرییە درێژخایەنەکان: نەخۆشییە درێژخایەنەکانی کۆئەندامی هەناسە، تێکچوونی شانەی سییەکان، شێرپەنجە، جەڵتەی دڵ و جەڵتەی مێشک، مردن.


یەک لەسەر سێی دانیشتووانی جیهان هەوایەکی مەترسیدار هەڵدەمژن

دەزگای چاودێریکردنی کەشوهەوای کۆپەرنیکۆسـی سەر بە یەکێتیی ئەورووپا لە شیکارییەکدا بۆ هەشت مانگی سەرەتای ساڵی 2026، تیشکی خستووەتە سەر مەترسییەکی دیکەی هەوا کە ئەویش (ئۆزۆنی سەر رووی زەوییە).


جیاوازیی نێوان ئۆزۆنی باش و ئۆزۆنی خراپ چییە؟


• ئۆزۆنی باش: لە بەرزایی 10 بۆ 50 کیلۆمەتر لە بەرگەهەوادا هەیە و وەک قەڵخانێک زەوی لە تیشکە زیانبەخشەکانی خۆر دەپارێزێت.

• ئۆزۆنی خراپ: راستەوخۆ لەسەر رووی زەوی دروست دەبێت. کاتێک تیشکی خۆر و گەرما کارلێک لەگەڵ دووکەڵی ئۆتۆمبێل و کارگەکان دەکەن، ئەم گازە ژەهراوییە دروست دەبێت و زیان بە سییەکان دەگەیێنێت.


راپۆرتەکەی کۆپەرنیکۆس دەریدەخات کە لە 1ـی کانوونی دووەم تاوەکو 15ـی ئەیلوولی 2026:


• 34%ـی دانیشتووانی جیهان بەرکەوتەی هەوایەکی "لەڕادەبەدەر خراپ" بوون.

• 17%ـی جیهان هەوایەکی "زۆر خراپ"ـیان هەڵمژیوە.

• تەنیا 5%ـی دانیشتووانی جیهان هەوایەکی "باش" و پاکیان هەبووە.


لۆرێنس روویڵ، بەڕێوەبەری دەزگەی کۆپەرنیکۆس دەڵێ: "پیسبوونی هەوا لە سنوورەکاندا ناوەستێت و دەتوانێت هەزاران کیلۆمەتر ببڕێت و کیشوەرەکان تێپەڕێنێت."


دۆخی کیشوەرەکانی جیهان بەگوێرەی راپۆرتەکە:


• ئاسیا: خراپترین دۆخی هەیە و 53٪ـی دانیشتووانەکەی هەوایەکی لەڕادەبەدەر خراپیان هەڵمژیوە، بەتایبەت لە شارەکانی نیودەلھی، داکا، چۆنگچینگ و لاهوور.

• ئەورووپا و باکووری ئەمریکا: 45٪ـی ئەورووپا و دوو لەسەر سێی باکووری ئەمریکا بەرکەوتەی هەوای خراپ بوون؛ ئاژانسی ژینگەی ئەورووپا دەڵێ، ساڵانە پیسبوونی ئۆزۆن دەبێتە هۆی مردنی پێشوەختەی 60 هەزار کەس لە ئەورووپا.

• ئەفریقا و ئەمریکای باشوور: لە ئەفریقا 27٪ـی دانیشتووان هەوای خراپ و زۆر خراپیان هەبووە، بەڵام لە ئەمریکای باشوور 81٪ـی دانیشتووان هەوایەکی باش یان مامناوەندیان هەبووە.

• ئۆقیانووسیا (ئوسترالیا و نیوزیلاند): پاکترین ناوچەی جیهان بوون و 66٪ـی دانیشتووانەکەیان هەوایەکی پاک و باشیان هەڵمژیوە.

بابەتی پەیوەندیدار

پێشبینی شەپۆلێکی بارانبارینی سەرتاسەری لە هەرێمی کوردستان دەکرێ؛ مەترسی لافاو هەیە
کوردستان23-11-2026

پێشبینی شەپۆلێکی بارانبارینی سەرتاسەری لە هەرێمی کوردستان دەکرێ؛ مەترسی لافاو هەیە

سەرچاوە ئەمنییەکانی تورکیا: پەکەکە 14 پەناگەی دیکەی لە ناوچەی خواکوڕک چۆڵ کرد
کوردستان23-11-2026

سەرچاوە ئەمنییەکانی تورکیا: پەکەکە 14 پەناگەی دیکەی لە ناوچەی خواکوڕک چۆڵ کرد

ئایا بەغدا دەتوانێ هێز بنێرێتە سەر هەرێمی کوردستان؟
کوردستان23-11-2026

ئایا بەغدا دەتوانێ هێز بنێرێتە سەر هەرێمی کوردستان؟

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە