کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
تەندروستی

بۆ خۆپێشاندەران؛ پزیشکێکی پسپۆڕ رێنوێنیی گرنگ دەخاتەڕوو

ئاسان فەرهاد

ئاسان فەرهاد

26-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
ئاسان فەرهاد
ئاسان فەرهاد26-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

رێکخراوی تەندروستیی جیهانی: ڤایرۆسێکی مەترسیدار لە سووریا بڵاوبووەتەوە
تەندروستی26-11-2026

رێکخراوی تەندروستیی جیهانی: ڤایرۆسێکی مەترسیدار لە سووریا بڵاوبووەتەوە

زانکۆی سلێمانی: زیاتر لە 5 کاژێر بەکارهێنانی ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان، مەترسیی خەمۆکی و دڵەڕاوکێ زیاد دەکات
تەندروستی26-11-2026

زانکۆی سلێمانی: زیاتر لە 5 کاژێر بەکارهێنانی ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان، مەترسیی خەمۆکی و دڵەڕاوکێ زیاد دەکات

زانکۆی یەیڵ: تاوەکو ساڵی 2040، 51%ی هەڵگرانی HIV تەمەنیان لە سەروو 50 ساڵەوە دەبێت
تەندروستی26-11-2026

زانکۆی یەیڵ: تاوەکو ساڵی 2040، 51%ی هەڵگرانی HIV تەمەنیان لە سەروو 50 ساڵەوە دەبێت

رووداو - تەندروستی


پزیشکێکی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی کۆئەندامی هەناسە، ژمارەیەک رێنوێنیی گرنگ بۆ خۆپیشاندەران بڵاودەکاتەوە و جەخت لەوە دەکاتەوە کە پێویستە هاونیشتمانیان ئاگاداری باری تەندروستیی خۆیان و چواردەوریان بن.


د. رێباز هەمزە، پسپۆڕی هەناو و نەخۆشییەکانی کۆئەندامی هەناسە، بە تۆڕی میدیایی رووداو رایگەیاند، هەندێک رێنوێنی هەن پێویستە هەموو بەشداربووانی خۆپێشاندان پەیڕەوی بکەن، لەوانە:


- بەستنی ماسک: ئەو کەسانەی نیشانەکانی پەتای وەرزییان هەیە، وەک کۆکە، پژمە و بەڵخەم، پێویستە ماسک ببەستن بۆ ئەوەی ڤایرۆسەکە لەنێو قەرەباڵخیدا بڵاونەکەنەوە و خەڵکی دیکە تووش نەکەن.

- خواردنەوەی ئاو: بەهۆی رۆیشتنی زۆر و ماندووبوونەوە، جەستە بڕێکی زۆر شلە لەدەستدەدات، بۆیە پێویستە بەشداربووان بە بەردەوامی و بەڕێژەیەکی پێویست ئاو بخۆنەوە تاوەکو لە وشکبوونەوە بەدووربن.

- خۆپاراستن لە پاڵەپەستۆ: لە کاتی خۆپێشانداندا، پێویستە خۆبپارێزرێت لە پاڵنان بەیەکدییەوە، چونکە ئەمە دەبێتە هۆی دروستکردنی پاڵەپەستۆ لەسەر سنگ و کەمبوونەوەی توانای هەناسەدان و وەرگرتنی ئۆکسجین، کە مەترسیی تەندروستیی جدی لێدەکەوێتەوە.


پسپۆڕەکەی نەخۆشییەکانی کۆئەندامی هەناسە، جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە ئەو کەسانەی نەخۆشیی درێژخایەنیان هەیە یان بەتەمەنن، بە وریاییەکی زیاترەوە بەشداری بکەن:


- وەرگرتنی چارەسەر: ئەو کەسانەی نەخۆشیی دڵ، شەکرە، بەرزیی پەستانی خوێن و نەخۆشیی درێژخایەنی دیکەیان هەیە، دەبێت پێش بەشداریکردن دڵنیابنەوە لە وەرگرتنی دەرمانەکانیان لە کاتی خۆیدا.

- هەڵگرتنی بەخاخ (Inhaler): ئەو بەشداربووانەی نەخۆشیی رەبۆیان هەیە یان جگەرەکێشن و کێشەی سییەکانیان هەیە، پێویستە بەخاخی رەبۆیان پێبێت و لەگەڵ هەستکردن بە تەنگەنەفەسی یەکسەر بەکاریبهێنن.

- جووڵەکردن لەگەڵ گرووپی بچووک: باشتر وایە ئەو کەسانە لەگەڵ کۆمەڵێکی بچووکی ناسیاو و خێزانی خۆیاندا بجووڵێنەوە، بۆ ئەوەی لە کاتی روودانی هەر کێشەیەکی تەندروستیدا، هاوکاریی خێرا پێشکەش بکرێت.

- پشوودان و بەکارهێنانی کورسی: کەسانی بەتەمەن و ئەوانەی ئازاری پشت و قاچیان هەیە، دەتوانن کورسیی بچووکی گواستراوە لەگەڵ خۆیاندا بهێنن و لە کاتی هەستکردن بە ماندووبوون یان ئازار، دابنیشن و پشوو وەربگرن.


لە کاتی هەستکردن بە نیشانەی مەترسیدار چی بکرێت؟

د. رێباز هەمزە، گوتیشی، "لە کاتی هەستکردن بە هەر نیشانەیەکی نائاسایی وەک هەناسەتەنگی، ژانەسەر، گێژبوون یان ئازاری سنگ، پێویستە کەسەکە لە شوێنی قەرەباڵخەکە دووربکەوێتەوە و لە شوێنێکی هێمندا پشوو بدات، ئەگەر نیشانەکان بەردەوام بوون، دەبێت بە زووترین کات سەردانی نزیکترین بنکەی تەندروستی یان نەخۆشخانە بکات".

بابەتی پەیوەندیدار

رێکخراوی تەندروستیی جیهانی: ڤایرۆسێکی مەترسیدار لە سووریا بڵاوبووەتەوە
تەندروستی26-11-2026

رێکخراوی تەندروستیی جیهانی: ڤایرۆسێکی مەترسیدار لە سووریا بڵاوبووەتەوە

زانکۆی سلێمانی: زیاتر لە 5 کاژێر بەکارهێنانی ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان، مەترسیی خەمۆکی و دڵەڕاوکێ زیاد دەکات
تەندروستی26-11-2026

زانکۆی سلێمانی: زیاتر لە 5 کاژێر بەکارهێنانی ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان، مەترسیی خەمۆکی و دڵەڕاوکێ زیاد دەکات

زانکۆی یەیڵ: تاوەکو ساڵی 2040، 51%ی هەڵگرانی HIV تەمەنیان لە سەروو 50 ساڵەوە دەبێت
تەندروستی26-11-2026

زانکۆی یەیڵ: تاوەکو ساڵی 2040، 51%ی هەڵگرانی HIV تەمەنیان لە سەروو 50 ساڵەوە دەبێت

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە