کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

ئێمباپێ و ریال مەدرید - دیزاین: عەبدولوەهاب بنیامین - رووداو

ئێمباپێ و ریال مەدرید - دیزاین: عەبدولوەهاب بنیامین - رووداو

وەرزش

میدیای ئیسپانیا بۆ ریال مەدرید: 22ـی مانگ زەماوەند بکەن

سەفین تەها

سەفین تەها

12-07-2023
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سەفین تەها
سەفین تەها12-07-2023

بابەتی پەیوەندیدار

بارسێلۆنا ریمۆنتادای ئەنجامدا و لە ڤیاڕیالی بردەوە
وەرزش22-11-2026

بارسێلۆنا ریمۆنتادای ئەنجامدا و لە ڤیاڕیالی بردەوە

بەهۆی جەمال موسیالاوە، رەخنەی تووند ئاراستەی یانەی بایرن میونشن دەکرێت
وەرزش22-11-2026

بەهۆی جەمال موسیالاوە، رەخنەی تووند ئاراستەی یانەی بایرن میونشن دەکرێت

بۆ دەستهەڵگرتن لە قوقیە بۆ هەولێر، یانەی زەورا داوای زیاتر لە 900 ملیۆن دینار دەکات
وەرزش22-11-2026

بۆ دەستهەڵگرتن لە قوقیە بۆ هەولێر، یانەی زەورا داوای زیاتر لە 900 ملیۆن دینار دەکات


رووداو دیجیتاڵ 

هاندەرانی ریال مەدرید چرکەکان دەژمێرن بۆ گرێبەستکردنی یانەکەیان لەگەڵ کیلیان ئێمباپێی فەرەنسی و دوایین زانیارییش لەسەر ئەو بابەتە ئەوەیە کە یانەی شاهانە "کاژێری سفری" بۆ گرێبەستکردنەکە دیاری کردووە. 
 
پڕوپاگەندە و بانگەشەکان بەردەوامن سەبارەت بە گرێبەستە پێشبینیکراوەکەی ریال مەدرید لەگەڵ کیلیان ئێمباپێ، ئەستێرەی پاریس سانجێرمان لەم هاوینەدا، 
 
رادیۆی "ئۆندا سێرۆ"ی ئیسپانی ئاماژەی بەوەدا کە لە چەند کاژێری رابردوودا گۆڕانکارییەکان لەنێو ریال مەدریددا روویانداوە، دەشڵێت ژمارەیەک بەرپرسی دیاری `ریال مەدرید بە شێوەیەکی ئەرێنی بینراون و بە زەردەخەنەوە کۆبوونەوەی نێوخۆیان جێهێشتووە.
 
پەیامنێری رادیۆکە دەڵێت: "هەندێک لەو بەرپرسانە پێیان گوتم رژدی خۆت ئامادەبکە، چونکە لە ٢٢ی تەمموزدا کارێکی چڕ چاوەڕێت دەکات، ناتوانی مۆڵەت وەربگری". 
 
سەرچآوەکە بڵاویشیکردەوە، هەندێک لە بەرپرسانی ریال مەدرید پێیان وایە لێدوانەکانی ئەم دواییەی ئێمباپێ ئاماژەن بۆ رۆیشتنی ئەو یاریزانە لە پاریس، بەڵام هیچ کەسێک لە مەدریدیش رەتیناکاتەوە کە ترس هەیە سەبارەت بە گۆڕانکارییەکی چاوەڕینەکراو، چونکە وەرزی رابردوو ئەمە روویدا و ئێمباپێ گرێبەستەکەی نوێکردەوە.
 
لەلایەکی دیکەوە پەیامنێری ESPN ئاماژەی بەوەدا کە خەڵاتی دڵسۆزی، کە بڕیارە پاریس لە چوارچێوەی گرێبەستێکدا بیداتە ئێمباپێ، نابێتە بەربەست بۆ ئەوەی فلۆرێنتینۆ پێرێز لەم هاوینەدا ئێمباپێ بگوازێتەوە
 
پاریس بەنیازە 80 ملیۆن یۆرۆ وەک پاداشتی دڵسۆزی بداتە ئێمباپێ ئەگەر گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە، بەمەش هاندەرانی ریال مەدرید بێهیوا دەبن لە هاتنی ئەو یاریزانە.
 
گرێبەستەکەی ئێمباپێی تەمەن 24 ساڵ لەگەڵ سانجێرمان لە مانگی حوزەیرانی 2024 کۆتایی دێت، یاریزانەکە بە فەرمی ئامادە نییە گرێبەستەکەی بۆ زیاتر لەم وادەیە درێژ بکاتەوە، هاوکات ناسڕ خلێفی، سەرۆکی یانە پاریسییەکە وادەیەکی پێدا کە لە ماوەیەکی نزیکدا کۆتایی دێت و تەنیا حەوت رۆژی ماوە، بۆ ئەوەی گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە، یانیش ئیدی دەبێت بیفرۆشن. 

بابەتی پەیوەندیدار

بارسێلۆنا ریمۆنتادای ئەنجامدا و لە ڤیاڕیالی بردەوە
وەرزش22-11-2026

بارسێلۆنا ریمۆنتادای ئەنجامدا و لە ڤیاڕیالی بردەوە

بەهۆی جەمال موسیالاوە، رەخنەی تووند ئاراستەی یانەی بایرن میونشن دەکرێت
وەرزش22-11-2026

بەهۆی جەمال موسیالاوە، رەخنەی تووند ئاراستەی یانەی بایرن میونشن دەکرێت

بۆ دەستهەڵگرتن لە قوقیە بۆ هەولێر، یانەی زەورا داوای زیاتر لە 900 ملیۆن دینار دەکات
وەرزش22-11-2026

بۆ دەستهەڵگرتن لە قوقیە بۆ هەولێر، یانەی زەورا داوای زیاتر لە 900 ملیۆن دینار دەکات

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە