کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کوردستان

زاوایەک بەهۆی بچووک دەرکەوتنی رووخساری لە سۆشیال میدیا دەبێتە ترێند

هونەر رەشید

هونەر رەشید

02-03-2025
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
هونەر رەشید
هونەر رەشید02-03-2025

بابەتی پەیوەندیدار

بەفر بەرزاییەکانی شرنەخی سپیپۆش کرد
کوردستان21-11-2026

بەفر بەرزاییەکانی شرنەخی سپیپۆش کرد

پارتی و یەکێتی؛ شکاندنی بەستەڵەکی پەیوەندییەکان و مەرجەکانیان بۆ یەکدی
کوردستان21-11-2026

پارتی و یەکێتی؛ شکاندنی بەستەڵەکی پەیوەندییەکان و مەرجەکانیان بۆ یەکدی

مەسرور بارزانی: هیچ کەسێک مافی دابەشکردنی کوردستانی نییە
کوردستان21-11-2026

مەسرور بارزانی: هیچ کەسێک مافی دابەشکردنی کوردستانی نییە

رووداو دیجیتاڵ

ئەوەی لە سەرەتای ئەم ڤیدیۆیەدا دەردەکەوێت، ئاهەنگی محەممەد و بەهارە، ئەو ئاهەنگەی بووەتە ترێندی سۆشیال میدیا. زاوا بە سیما بچووک دەردەکەوێت، بەڵام لەگەڵ هاوژینەکەی هەردووکیان 22 ساڵن. 
 
بووک و زاوایەکە  خزمی یەکدین و  خەڵکی قەزای شێخانی سەر بە پارێزگای دهۆکن. محەممەد و بەهار ماوەیەکی زۆر بووە هەستیان بۆ یەکدی هەبووە، دوو مانگ پێش هاوسەرگیرییەکەیان ئاشکرا دەبن و بە مرازی خۆیان گەیشتن.  
 
محەممەد ئەرکان لەبارەی هاوسەرگیرییەکەوە دەڵێت، "تەمەنەکەم زۆر گونجاوە، سوپاسگوزاری خودام کە وا دەردەکەوم. کەسانێک هەن تەمەنیان دەبێتە 50 ساڵ، من تازە 20 ساڵم، خەڵکی ئێستا کاتێک دەبێتە 50 ساڵ قژی سپی دەبێت و عەقڵ گرنگە نەوەک رووخسار. ئەم هاوسەرگیرییەش خێرە و سوننەتە."
 
مامی محەممەد دەڵێت، لەبەرئەوەی محەممەد کەسێکی خۆشەویستە و خاوەن کەسایەتییکی بەهێزە، زیاتر لە هەزار کەس بەشدارییان لە ئاهەنگەکەی دا کردووە. 
 
شیمال عەبدولرەحمان، مامی زاوایە و دەڵێت، "ئێمە دڵخۆشین و محەممەد هیج هەڵەیەکی نەکردووە، سوپاسی ئەم خەڵکە دەکەین کە خەڵکێکی زۆر پیرۆزباییان لە محەممەد کرد. ئەمە بۆ محەممەد کەمە، ئەو کەسێکی روح سووکە و شایەنی زۆر زیاترە و دەمانەویست شتێکی باستری بۆ بکەین." 
 
بەگوێرەی پزیشکەکان، رووخساری محەممەد بەهۆی ناڕێکی هۆڕمۆنەکانی لەشی، بچووک دەردەکەوێت، بەڵام ئەمە کاریگەری لەسەر ژیانی ئەو نەکردووە و لە خۆشی خۆی بەردەوامە. 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار

بەفر بەرزاییەکانی شرنەخی سپیپۆش کرد
کوردستان21-11-2026

بەفر بەرزاییەکانی شرنەخی سپیپۆش کرد

پارتی و یەکێتی؛ شکاندنی بەستەڵەکی پەیوەندییەکان و مەرجەکانیان بۆ یەکدی
کوردستان21-11-2026

پارتی و یەکێتی؛ شکاندنی بەستەڵەکی پەیوەندییەکان و مەرجەکانیان بۆ یەکدی

مەسرور بارزانی: هیچ کەسێک مافی دابەشکردنی کوردستانی نییە
کوردستان21-11-2026

مەسرور بارزانی: هیچ کەسێک مافی دابەشکردنی کوردستانی نییە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە