کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

هێزەکانی سووریا لە نزیک سنووری لوبنان. وێنە: AFP

هێزەکانی سووریا لە نزیک سنووری لوبنان. وێنە: AFP

رۆژهەڵاتی نێوەڕاست

وردەکاریی رێککەوتنی سووریا و ئیسرائیل لەسەر ئاڵوگۆڕی زانیاریی هەواڵگری

هاوار عەبدولڕەزاق

هاوار عەبدولڕەزاق

07-01-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
هاوار عەبدولڕەزاق
هاوار عەبدولڕەزاق07-01-2026

بابەتی پەیوەندیدار

هاکان فیدان و مەسرور بارزانی بە تەلەفۆن قسەیان کرد
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست23-11-2026

هاکان فیدان و مەسرور بارزانی بە تەلەفۆن قسەیان کرد

گادی ئایزنکۆت: ئێران هەڕەشەیەکی هەنووکەیی نییە بۆ سەر ئیسرائیل
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست23-11-2026

گادی ئایزنکۆت: ئێران هەڕەشەیەکی هەنووکەیی نییە بۆ سەر ئیسرائیل

ترەمپ هەڕەشەی دەستپێکردنەوەی جەنگی ئێران دەکات
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست22-11-2026

ترەمپ هەڕەشەی دەستپێکردنەوەی جەنگی ئێران دەکات


رووداو دیجیتاڵ 

بەگوێرەی راگەیێندراوی هاوبەشیان، ئیسرائیل و سووریا رێککەوتن لەسەر دیاریکردنی میکانیزمێک بۆ هێورکردنەوەی گرژییەکان و دەرفەتدان بە هەوڵی دیپلۆماسی و کردنەوەی دەرگەکان بەڕووی بازرگانیکردن لەنێوان هەردوو وڵاتدا.
 
راگەیێندراوەکە شەوی سێشەممە بڵاوکرایەوە، لەبارەی ئەنجامی ئەو گفتوگۆیانە بوو کە لە رۆژی دووشەممەوە دەستیان پێکرد لەنێوان ئەو لایەنانە.
 
ئەمە یەکەم گفتوگۆی نێوان ئەو دوو وڵاتە بوو لە ماوەی دوو مانگدا، بووە هۆی دیارییکردنی میکانیزمێکی هاوبەش کە مەبەست لێی ئاسانکردنی هەماهەنگی دەستبەجێ و بەردەوامە لە ئاڵوگۆڕکردنی زانیاریی هەواڵگری، هێورکردنەوەی گرژییە سەربازییەکان، پەیوەندی دیپلۆماسی و دەرفەتی بازرگانی لەژێر سەرپەرشتیی ئەمریکادا.
 
هەروەها ئەو میکانیزمە وەک ئامرازێک دەبێت بۆ چارەسەرکردنی خێرای ناکۆکییەکانی نێوان هەردوو وڵات.
 
لە درێژەی راگەیێندراوەکە، گفتوگۆکان لەسەر رێزگرتن لە سەروەری، سەقامگیریی سووریا و ئاسایشی ئیسرائیل و خۆشگوزەرانی هەردوو وڵات بوون، هەردوو وڵات پابەندبوونی خۆیان دووپاتکردەوە بۆ هەوڵدان بۆ بەدەستهێنانی رێککەوتنی ئاسایش و سەقامگیری هەمیشەیی لە ناوچە سنوورییەکان.
 
لەو راگەیێندراوە هاوبەشەدا هاتووە، "ئەمریکا ستایشی ئەم هەنگاوە ئەرێنییانە دەکات و پابەندە بە پشتیوانیکردن لە جێبەجێکردنی ئەم لێکتێگەیشتنانە، ئەمەش وەک بەشێک لە هەوڵەکانی بۆ بەدەستهێنانی ئاشتییەکی درێژخایەن لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاستدا."
 
بەگوێرەی ئەو سێ وڵاتە (ئەمریکا، سووریا، ئیسرائیل)، "رەنگدانەوەی دۆخی کۆبوونەوەکە، سووربوونی لایەنەکان بوو بۆ هەڵدانەوەی لاپەڕەیەکی نوێ لە پەیوەندییەکانیاندا لە پێناو بەرژەوەندیی نەوەکانی داهاتوو."
 
ئەم گفتوگۆیانە سێیەمین گەڕی نێوان سووریا و ئیسرائیلن کە لە پاریس بەڕێوەچوو، بەڵام فەرەنسا خۆی ئامادەنەبوو بەشداری ئەو کۆبوونەوەیە بکات.
 
پێش راگەیێندراوە هاوبەشەکە، بەرپرسێکی باڵای ئیسرائیلی بە میدیای وڵاتەکەی راگەیاندبوو، گفتوگۆکانی پاریس "باش و گرنگ بوون و رێککەوتن لەسەر پێکهێنانی گرووپێکی کاری هاوبەش کراوە."
 
لە درێژەی قسەکانیدا، ئەو بەرپرسە دەڵێت، "هەردوو وڵات ئارەزوویان دەربڕیووە بۆ گەیشتن بە رێککەوتنێکی ئەمنی درێژخایەن لە چوارچێوەی تێڕوانینی سەرۆک ترەمپ بۆ داهاتووی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست."
 
بەرپرسێکی سووریایش بە میدیای ئەمریکای راگەیاندووە، گوشارەکانی ئەمریکا زەمینەیەکی باشیان بۆ پێشکەوتنی رێککەوتنی ئەمنی لەگەڵ ئیسرائیل رەخساندووە.
 
ئەو بەرپرسە ئاماژەی بەوەشکردووە، "هەنگاوەکان لە لایەن سووریاوە ئاماژە بە ئاراستەیەکی ئەرێنی دەکەن، ئەمەش لەسەر  بنەمای داڕشتنی رێککەوتننامەیەکی ئەمنی گشتگیر کە وەڵامی داواکارییەکانی هەردوولا دەداتەوە، بەبێ ئەوەی پێویست بە بوونی سەربازانی ئیسرائیل لەنێو خاکی سووریادا بکات. وادیارە ئەمریکاش ئارەزووی رێککەوتنێکی خێرایە. ئێمە ئامادەین گەرەنتی ئەمنی پێشکێش بە ئیسرائیل بکەین کە لە بەرامبەر کشانەوەی هێزەکانی لەنێو خاکی سووریا لەلایەن هەمووانەوە پەسند بێت. ئەمە هەنگاوێکە هەستێکی ئاسوودەیی بۆ ئیسرائیل و سووریاش دروست دەکات."
 
هەروەها بەرپرسە سووریاییەکە رایگەیاندووە، دیمەشق سازشی لەسەر هەڵوێستی خۆی نەکردووە سەبارەت بە شاری سوێدا و پێگەی درووزییەکان کە ئیسرائیل داوای کردنەوەی رێڕەوێکی مرۆیی لەو ناوچە سنوورییە کردبوو، بۆ پاراستنی درووزەکان. 
 
ئۆفیسی بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل درەنگانی شەوی سێشەممە رایگەیاند، گفتوگۆکان لەگەڵ سووریا "بەشێک لە تێڕوانینی سەرۆک ترەمپە بۆ بەرەوپێشبردنی پرسی ئاشتی لە تەواوی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و ئیسرائیل هەوڵدەدات پەیوەندییە ئابوورییەکان بەهێز بکات."
 
بەگوێرەی راگەیێندراوەکەی سەرۆکوەزیران، ئیسرائیل جەختی لە گرنگیی دابینکردنی ئاسایشی هاووڵاتییان و رێگریکردن لە هەڕەشەکان لەسەر سنوورەکانی کردووەتەوە.
 
لەدوای کۆبوونەوە سێ قۆڵییەکەش، ژان نوێل بارۆ، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا لەگەڵ هاوتا سوورییەکەی، ئەسعد شەیبانی کۆبووەوە.
 
بەگوێرەی راگەیێندراوی حکومەتی سووریا، هەردوو دیپلۆماتکار تاوتوێی، چۆنیەتی بەهێزکردنی هاوبەشی ستراتیژی نێوانیان کردووە، هەروەها ئامادەیی فەرەنسا بۆ دەستپێکردنەوەی چالاکییە دیپلۆماسییەکانی لە سووریا نیشانداوە.
 
لە پێش کۆبوونەوەکەی رۆژی سێشەممەی پاریس، ئیسرائیل ئاماژەی بەوەداوە، ترسی ئەوە هەیە ناوچەکانی باشوور بکەوێتە دەستی گرووپە تووندڕۆکان و لەوێووە هێرش بکەنە سەر بەرژەوەندییەکانی ئیسرائیل.
 
هێزەکانی سوپای ئیسرائیل بە قووڵایی 15 کیلۆمەتر چوونە نێو خاکی سووریاوە بە ئامانجی دەستبەسەرداگرتنی ئەو چەکانەی ئیسرائیل دەڵێت، ئەگەر بکەونە دەستی هێزە نەیارەکانی، هەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی وڵاتەکەی دروست دەکەن.
 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار

هاکان فیدان و مەسرور بارزانی بە تەلەفۆن قسەیان کرد
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست23-11-2026

هاکان فیدان و مەسرور بارزانی بە تەلەفۆن قسەیان کرد

گادی ئایزنکۆت: ئێران هەڕەشەیەکی هەنووکەیی نییە بۆ سەر ئیسرائیل
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست23-11-2026

گادی ئایزنکۆت: ئێران هەڕەشەیەکی هەنووکەیی نییە بۆ سەر ئیسرائیل

ترەمپ هەڕەشەی دەستپێکردنەوەی جەنگی ئێران دەکات
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست22-11-2026

ترەمپ هەڕەشەی دەستپێکردنەوەی جەنگی ئێران دەکات

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە