رووداو دیجیتاڵ
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، ئەگەر تاوەکو سەری ساڵ لەگەڵ ئێران رێکنەکەون، هێرشی سەربازی بۆ سەر ئەو وڵاتە دەستپێدەکەنەوە.
دۆناڵد ترەمپ بە کەناڵی فۆکس نیوزی ئەمریکی گوتووە، دانوستاندنی ناڕاستەوخۆ لەگەڵ ئێران بەردەوامە، بەڵام هێشتا نەگەیشتوونەتە هیچ ئەنجامێکی کرداری، جەختی لەوەشکردووەتەوە، هیچ ئاماژەیەک نییە کە ئێران لەم کاتەدا خواستی رێککەوتنی هەبێت.
ترەمپ دەڵێ، هەر کەشتییەکی ئێرانی بیەوێت گەمارۆی دەریایی تێکبشکێنێ، لەلایەن هێزەکانی ئەمریکاوە دەکرێتە ئامانج.
نوێدەکرێتەوە....



