کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

محەممەد حاجی مەحموود، بافڵ تاڵەبانی و شاسوار عەبدولواحید

محەممەد حاجی مەحموود، بافڵ تاڵەبانی و شاسوار عەبدولواحید

کوردستان

بافڵ تاڵەبانی سەردانی محەممەدی حاجی مەحموود و شاسوار عەبدولواحید دەکات

ئارێز خالید

ئارێز خالید

17-01-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
ئارێز خالید
ئارێز خالید17-01-2026

بابەتی پەیوەندیدار

شوێنەواری عەفرین: هەر 36 گردە شوێنەوارییەکەمان وێرانکراون
کوردستان19-11-2026

شوێنەواری عەفرین: هەر 36 گردە شوێنەوارییەکەمان وێرانکراون

55 کۆچبەری ئەفغانی لەناو بارهەڵگرێکدا لە ئامەد دەستگیرکران
کوردستان19-11-2026

55 کۆچبەری ئەفغانی لەناو بارهەڵگرێکدا لە ئامەد دەستگیرکران

سەرجەم دەستبەسەرکراوانی هەڤبەندی لە ئامەد ئازاد کران
کوردستان19-11-2026

سەرجەم دەستبەسەرکراوانی هەڤبەندی لە ئامەد ئازاد کران

 
رووداو دیجیتاڵ

بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی پێکهێنانی هاوپەیمانییەک بۆ پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ سەردانی محەممەدی حاجی مەحموود و شاسوار عەبدولواحید دەکات.
 
بەگوێرەی زانیارییەکانی رووداو، بڕیارە کاژێر 10:00ی بەیانیی ئەمڕۆ شەممە، بافڵ تاڵەبانی سەردانی محەممەدی حاجی مەحموود، سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان بکات. دواتر لە کاژێر 11:00 سەردانی شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ دەکات.
 
تەوەری سەرەکیی کۆبوونەوەکان، گفتوگۆکردنە لەسەر دروستکردنی هاوپەیمانێتییەک بۆ پێکهێنانی کابینەی دەیەم. ئەمەش دوای ئەوە دێت کە شاسوار عەبدولواحید رایگەیاندبوو، پڕۆژەیەکیان هەیە بۆ "هێزەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان،" بافڵ تاڵەبانییش دەستبەجێ وەڵامی دایەوە و ئامادەیی خۆی بۆ کۆبوونەوە نیشاندا.
 
بەپێی ئەنجامی هەڵبژاردن، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان خاوەنی 23 کورسییە و جووڵانەوەی نەوەی نوێ 15 کورسی هەیە، پارتی سۆسیال دیموکراتیش خاوەنی یەک کورسییە. ئەگەر دوو کورسیی کۆتای کریستیان و تورکمان لە سنووری سلێمانی (کە نزیکن لە یەکێتی) بۆ ئەم بەرەیە هەژمار بکرێن، کۆی گشتیی کورسییەکانیان دەکاتە 41 کورسی.
 
بۆ پێکهێنانی حکومەت یان دیاریکردنی سەرۆکوەزیران، پێویستە فراکسیۆنەکان خاوەنی 50+1ی کورسییەکانی پەرلەمان بن (واتە 51 کورسی). شاسوار عەبدولواحید هەوڵ دەدات یەکگرتووی ئیسلامی (7 کورسی) و کۆمەڵی دادگەری (3 کورسی) رازی بکات بچنە نێو ئەو بەرەیەوە، کە بەمەش دەتوانن (51 کورسی) تەواو بکەن.
 
سەبارەت بە هەڵوێستی کۆمەڵ بۆ بەشداریکردن لەو بەرەیە، محەممەد حەکیم، گوتەبێژی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "تاوەکو ئێستا لەبارەی ئەو دەستپێشخەرییەی نەوەی نوێ کۆنەبووینەتەوە؛ بڕیاری ئێمە هەر بڕیارەکەی پێشووە کە نەچینە پەرلەمان و بایکۆت بکەین."
 
هاوکات دوو سەرچاوە لە یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان بە رووداویان راگەیاند، تاوەکو ئێستا بڕیاری ئەوان گۆڕانکاریی بەسەردا نەهاتووە و سوورن لەسەر ئەوەی "دەبنە ئۆپۆزیسیۆن" و بەشداری لە حکومەت ناکەن.
 

بابەتی پەیوەندیدار

شوێنەواری عەفرین: هەر 36 گردە شوێنەوارییەکەمان وێرانکراون
کوردستان19-11-2026

شوێنەواری عەفرین: هەر 36 گردە شوێنەوارییەکەمان وێرانکراون

55 کۆچبەری ئەفغانی لەناو بارهەڵگرێکدا لە ئامەد دەستگیرکران
کوردستان19-11-2026

55 کۆچبەری ئەفغانی لەناو بارهەڵگرێکدا لە ئامەد دەستگیرکران

سەرجەم دەستبەسەرکراوانی هەڤبەندی لە ئامەد ئازاد کران
کوردستان19-11-2026

سەرجەم دەستبەسەرکراوانی هەڤبەندی لە ئامەد ئازاد کران

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە