کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

دۆمینیک سۆبۆسلای

دۆمینیک سۆبۆسلای

وەرزش

لیڤەرپوول، سۆبۆسلای وەک جێگرەوەی درێژخایەنی محەممەد سەڵاح دەبینێت

دیاری حەسەن

دیاری حەسەن

01-03-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
دیاری حەسەن
دیاری حەسەن01-03-2026

بابەتی پەیوەندیدار

رافینیا سەری بەرپرسێکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی بەرازیل دەخوات
وەرزش23-11-2026

رافینیا سەری بەرپرسێکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی بەرازیل دەخوات

شارەزایەکی ناوبژیوانی سزای فێرمین لۆپێز دوای دەرکرانی بەرامبەر ڤیاڕیال ئاشکرادەکات
وەرزش23-11-2026

شارەزایەکی ناوبژیوانی سزای فێرمین لۆپێز دوای دەرکرانی بەرامبەر ڤیاڕیال ئاشکرادەکات

بارسێلۆنا قوربانی بە دوو ئەستێرەی دەدات بۆ دابینکردنی پارەی گرێبەستی شلۆتەربێک
وەرزش23-11-2026

بارسێلۆنا قوربانی بە دوو ئەستێرەی دەدات بۆ دابینکردنی پارەی گرێبەستی شلۆتەربێک

رووداو دیجیتاڵ
 
سەرچاوەکان ئاشکرایان کردووە، بەرپرسانی یانەی لیڤەرپوول لە ناوخۆی یانەکەدا، دۆمینیک سۆبۆسلایان وەک جێگرەوەی درێژخایەنی محەممەد سەڵاح دەستنیشان کردووە.
 
بەرپرسە باڵاکانی یانەی لیڤەرپوول رۆژ بە رۆژ زیاتر سەرسام دەبن بە گەشەسەندنی سۆبۆسلای لەم وەرزەدا، ئەو یاریزانە چ لە رووی ئاستی یاریکردن و چ لە رووی خەسڵەتەکانی سەرکردایەتییەوە بەشێوەیەکی زۆرباش بەرەوپێشچووە، یاریزانە هەنگارییەکە سەرەڕای ئەوەی لە شوێنی جیاواز یاریکردووە و هەندێک یاری تاکی بەرگری بووە، توانیویەتی لە 18 گۆڵ بەشداربێت تاوەکو ئێستا لەم وەرزەدا.
 
محەممەد سەڵاح هێشتا وەک هێزێکی یەکلاکەرەوە و سەرکردەی یانەی لیڤەرپوول لە ئانفێڵد بەردەوامە، بەڵام بەڕێوەبەرانی یانەکە لەپشت پەردەوە پلاندانانی ستراتیژیان دەستپێکردووە و دەیانەوێت شوێنگرەوەیەکی بۆ ئامادەبکەن.
 
بڕیاردەرانی یانەکە سەرسامن بە جێگیریی ئاستی سۆبۆسلای لە یارییە سەختەکاندا، زیرەکیی تاکتیکی و کاریگەرییە گەشەسەندووەکەی لەناو ژووری جلگۆڕینی یاریزانان، توانای ئەو یاریزانە لە رێکخستنی یاریکردن و ئەقڵییەتی رکابەریکردن، ئەو باوەڕەی بەهێزتر کردووە کە دەتوانێت لە ساڵانی داهاتوودا بەرپرسیارێتیی گەورەتر بگرێتە ئەستۆ.
 
دەگوترێت پلانی درێژخایەنی لیڤەرپوول بۆ پێکهاتەی یانەکە گۆڕانکارییەکی ریشەیی لەخۆدەگرێت، ئەوان دەیانەوێت نوێگەرییەکی زۆر لە تیپەکە و شێوازی یاریکردنی بکەن، هێڵی بەرگری یانەکە خۆی بۆ ماوەی دوای رۆیشتنی ڤاندایک ئامادەدەکات، بەڵام فۆکەسی سەرەکییان لەسەر هێڵی پێشەوەیە و دەیانەوێت بەشێوەیەکی زۆر تۆکمە بۆ وەرزی داهاتوو ئامادە بێت و سۆبۆسلای وەک چەقی ناسنامەی هێرشبەریی تیپەکە جێگیر بێت.
 
 مەبەست لەم پلانە گۆڕینی دەستبەجێی رۆڵی سەڵاح نییە، بەڵکو گواستنەوەیەکی ورد و پلان بۆ داڕێژراوە کە رێگە بە سۆبۆسلای دەدات گەشە بکات بۆ ئەوەی ببێتە سەرکردەی یەکەمی یانەکە لەناو یاریگادا.
 
مێژووی سەڵاح لە لیڤەرپوول دوای ساڵانێک لە بەرهەمی نایاب و کاریگەریی گۆڕانکاری، لە یانەکە چەسپاوە، بەڵام کاتێک یانەکە خۆی بۆ سەردەمی داهاتوو ئامادە دەکات، متمانەی ناوخۆیی بە تواناکانی سۆبۆسلای بۆ بوون بە رووکاری ئەو پڕۆژەیە بەردەوام لە گەشەکردندایە.

بابەتی پەیوەندیدار

رافینیا سەری بەرپرسێکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی بەرازیل دەخوات
وەرزش23-11-2026

رافینیا سەری بەرپرسێکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی بەرازیل دەخوات

شارەزایەکی ناوبژیوانی سزای فێرمین لۆپێز دوای دەرکرانی بەرامبەر ڤیاڕیال ئاشکرادەکات
وەرزش23-11-2026

شارەزایەکی ناوبژیوانی سزای فێرمین لۆپێز دوای دەرکرانی بەرامبەر ڤیاڕیال ئاشکرادەکات

بارسێلۆنا قوربانی بە دوو ئەستێرەی دەدات بۆ دابینکردنی پارەی گرێبەستی شلۆتەربێک
وەرزش23-11-2026

بارسێلۆنا قوربانی بە دوو ئەستێرەی دەدات بۆ دابینکردنی پارەی گرێبەستی شلۆتەربێک

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە