رووداو دیجیتاڵ
یانەی عەینی ئیماراتی گەیشتە بەسرە و بۆ یاریی بەرامبەر یانەی جەوییەی عێراقی لە چامپیۆنزلیگی بژاردەی ئاسیادا ئامادەیە.
یارییەکە ئەمشەو کاژێر 21:15 لە رکابەرییەکانی گەڕی دووەمی قۆناخی خولی چامپیۆنزلیگی بژاردەی ئاسیا کاژێر 21:15 لە بەسرە بەڕێوەدەچێت.
یانەی جەوییە شەوی رابردوو دوایین مەشق و ئامادەکارییەکانی بۆ ئەم یارییە ئەنجامدا و دەیەوێت رکابەری لەسەر بەدەستهێنانی یەکەم سەرکەوتن بکات.
لە ریزەکانی یانە عێراقییەکەدا، دوو یاریزانی کورد یاریی دەکەن، محەممەد سامی و سیپان سەدیق، هەردوو یاریزانەکە ئامادەن.
رەشید جابر، راهێنەری یانەی جەوییە دوای گەڕانەوەی بۆ یانەکە لە دوایین یاریی خولی عێراق بە سێ گۆڵی بێبەرامبەر لە موسڵی بردەوە و تیپەکەی بۆ رکابەرییەکە ئامادەیە.
یانەی عەینی ئیماراتی، لەم وەرزەدا لەسەر ئاستی ناوخۆ و ئاسیا هیچ یارییەکی نەدۆڕاندووە، لە بەهێزترین یانەکانی ئێستای ئاسیایە و دەیەوێت درێژە بە ئەنجامە باشەکانی بدات و بردنەوەی دووەم لەسەریەک تۆماربکات.
جەوییە لە یاریی یەکەمدا بەرامبەر یانەی نەفتچی ئوزبەکستانی دۆڕاوە و دەیەوێت قەرەبووی ئەو دۆڕانە بکاتەوە، بەڵام ئەرکی زەحمەتە.




