کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

وەرزش

عەگید کابایێل؛ ئەو کوردەی هەموو جیهان چاوەڕێی دەکات

سامان وڵاتژێری

سامان وڵاتژێری

28-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سامان وڵاتژێری
سامان وڵاتژێری28-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

سەنحاریب چاوی لە یەکەم نازناوی رۆژئاوای ئاسیایە
وەرزش28-11-2026

سەنحاریب چاوی لە یەکەم نازناوی رۆژئاوای ئاسیایە

گەرمە لە نێو یاریگای نەورۆز لە گازی باکووری بردەوە
وەرزش27-11-2026

گەرمە لە نێو یاریگای نەورۆز لە گازی باکووری بردەوە

زاخۆ بە سیناریۆیەکی سەیر لە کەربەلای بردەوە
وەرزش27-11-2026

زاخۆ بە سیناریۆیەکی سەیر لە کەربەلای بردەوە


رووداو دیجیتاڵ


چاوەڕوانی کۆتاییهات، ئەمشەو یەکێک لە گەورەترین و بەهێزترین یارییەکانی مێژووی کیک بۆکسێن بەڕێوەدەچێت و هەموو جیهان بینەری ئەستێرەیەکی درەوشاوەی کورد دەبێت و ئەویش بە رووداوی گوت "بەدڵنیاییەوە سەرکەوتن بەدەستدەهێنم و پشتێنەکە دەبەمەوە. دەمەوێت ئاڵای کوردستان ببەمە سەر نەخشەی جیهان."


ئەمشەو لە دۆسلدۆرفی ئەڵمانیا، عەگید کابایێل، ئەستێرەی نێوداری کورد لە کێشی قورسدا رووبەڕووی نێلسۆن هیسای ئەلبانی دەبێتەوە، بۆ رکابەریکردن لەسەر پاراستنی پشتێنەکەی لە کێشی قورسدا و مانەوە وەکو پاڵەوانی جیهان لە یارییەکەدا.


کابایێل 14 هەفتەیە خۆی لە هەموو شتێک دابڕیووە و بەردەوام ئامادەکاری بۆ ئەم یارییە دەکات، بۆ ئەوەی بتوانێت پارێزگاری لە نازناوی کێشی قورسی بۆکسێن کە بە (WBC) ناسراوە بکات.


لەگەڵ راگەیاندنی بلیتەکانی ئەم یارییە، لە ماوەی چەند رۆژێکی کەمدا سەرجەم بلیتەکانی فرۆشراون و ئەمشەو زیاتر لە 50 هەزار هاندەر لە یاریگای بینەری ئەم یارییە مێژووییە دەبن و ملیۆنان کوردیش لەسەر ئاستی جیهان چاوەڕێی پاڵەوانبوونی عەگید دەکەن.


شەوی پێش یارییەکە کێشان بۆ هەردوو یاریزانەکە کرا، عەگید کابایێل جیاوازتر لە هەموو یارییەکانی دیکەی کێشی 106.4 کیلۆگرام بوو، کە ئەمە کەمترین کێشی ئەو یاریزانە کوردەیە لە ماوەی 9 ساڵی رابردوودا و یەکەمجارە بەم کێشەوە یاریی بکات، کە ئەمەش نیشانەی پابەندبوون و ماندووبوونی ئەوە لە پێناو رکابەرییەکەدا.


لە بەرامبەر نێلسۆن هیسای، کێشەکەی 113.2 کیلۆگرامە کە جیاوازیی نێوان هەردوو بۆکسێنەرەکە 6.8 کیلۆگرامە.


ئاڵا شاڵی، پەیامنێری رووداو لە ئەڵمانیا، رووماڵی ئەم یارییە مێژووییەی عەگید کابایێل دەکات و دەڵێت "هەزاران کورد بلیتی یارییەکەیان بڕیووە و بە ئاڵای کوردستانەوە لە یاریگا دەبن بۆ ئەوەی پاڵپشتیی عەگید بکەن، بۆ رکابەریکردن لەسەر پارێزگاریکردن لە پشتێنەکەی."


لە حوزەیرانی 2026دا توانی نازناوی کێشی قورسی ئەنجوومەنی جیهانی بۆکسێن (WBC) بەدەستبێنێت و ببێتە یەکەم بۆکسێنەری کورد لە مێژوودا کە ئەم دەستکەوتە گەورەیە بەدەستبهێنێت. ئەگەر ئەمشەو پارێزگاری لە پشتێنەکەی بکات، هەمان ئەو دەستکەوتە مێژووییە دەباتەوە کە پێشتر محەممەد عەلی کلای و مایک تایسۆن بەدەستیهێناون.


عەگید کابایێل تاوەکو ئێستا خاوەنی 27 سەرکەوتنە و ریکۆردێکی مێژوویی لە بردنەوەی یارییەکەدا تۆمارکردووە، کە 19 بردنەوەیان بە لێدانی کوشندە و یەکلاکەرەوە بووە.


نێلسۆن هیسای، یاریزانێکی ئەلبانییە، ئەو خاوەنی 25 بردنەوەیە و هیچ یارییەکی نەدۆڕاندووە، دەیەوێت بەرامبەر عەگید کابایێل رکابەری لەسەر بردنەوەی پشتێنە گەورەکەی جیهان بکات.


عەگید کابایێل، تەمەنی 34 ساڵە، خەڵکی ناوچەی پازارجیکە لە پارێزگای مەرەشی باکووری کوردستان، لە ئەڵمانیا دەژیت و لە 2011ـەوە یاریی کیک بۆکسینگ دەکات، ئەو ئێستا خاوەنی 27 بردنەوەی لەسەریەکە و خاوەنی پشتێنی کێشی قورسە لەسەر ئاستی جیهان و دەیەوێت ئەمجارەش پشتێنەکە لای خۆی بهێڵێتەوە و جارێکی دیکە بە ئاڵای کوردستانەوە ئاهەنگی سەرکەوتن بگێڕێت.


پێش یارییە مێژووییەکەی ئەمشەو، عەگید کابایێل لە وەڵامی پرسیارێکی تۆڕی میدیایی رووداودا گوتی "بژی کورد و کوردستان، ئەگەر یارییەکە ببەمەوە هاوشێوەی یارییەکانی پێشووم ئاڵای کوردستان و ئەڵمانیا بەیەکەوە بەرزدەکەمەوە و ئامادەم بۆ ئەم رکابەرییە گەورەیە."


بابەتی پەیوەندیدار

سەنحاریب چاوی لە یەکەم نازناوی رۆژئاوای ئاسیایە
وەرزش28-11-2026

سەنحاریب چاوی لە یەکەم نازناوی رۆژئاوای ئاسیایە

گەرمە لە نێو یاریگای نەورۆز لە گازی باکووری بردەوە
وەرزش27-11-2026

گەرمە لە نێو یاریگای نەورۆز لە گازی باکووری بردەوە

زاخۆ بە سیناریۆیەکی سەیر لە کەربەلای بردەوە
وەرزش27-11-2026

زاخۆ بە سیناریۆیەکی سەیر لە کەربەلای بردەوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە