کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کچانی سەنحاریب

کچانی سەنحاریب

وەرزش

سەنحاریب چاوی لە یەکەم نازناوی رۆژئاوای ئاسیایە

رووداو سپۆرتس

رووداو سپۆرتس

28-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو سپۆرتس
رووداو سپۆرتس28-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

عەگید کابایێل؛ ئەو کوردەی هەموو جیهان چاوەڕێی دەکات
وەرزش28-11-2026

عەگید کابایێل؛ ئەو کوردەی هەموو جیهان چاوەڕێی دەکات

گەرمە لە نێو یاریگای نەورۆز لە گازی باکووری بردەوە
وەرزش27-11-2026

گەرمە لە نێو یاریگای نەورۆز لە گازی باکووری بردەوە

زاخۆ بە سیناریۆیەکی سەیر لە کەربەلای بردەوە
وەرزش27-11-2026

زاخۆ بە سیناریۆیەکی سەیر لە کەربەلای بردەوە

رووداو دیجیتاڵ


راهێنەری بالەی کچانی سەنحاریب ئامادەیی تیپەکەی، بۆ رکابەریکردن لەسەر نازناوی رۆژئاوای ئاسیا دووپاتکردووەتەوە، دەڵێ ئێستا دووەمین و ئەوە بەس نییە.


کچانی سەنحاریب چاویان لە یەکەم نازناوی بالەی کچانی رۆژئاوای ئاسیایە و لە یاریی ئەمڕۆدا بەرامبەر شەبیبە بوشریەی لوبنانی، تەنیا بردنەوەیان دەوێت.


سەنحاریب کە یەکەمجارە لە مێژووی عێراق و کوردستاندا، بەو رادەیە لە نازناوەکە نزیک ببێتەوە، کاژێر 18:00 بەکاتی باشووری کوردستان، بەرامبەر تیپە لوبنانییەکە یارییدەکات و پێویستی بەبردنەوە هەیە، بۆ ئەوەی بۆ یەکەمجار لە مێژووی خۆیدا، ئاهەنگی بەدەستهێنانی نازناوەکە بگێڕێت.


دوای دوو بردنەوەی لەسەریەک، لە سێیەم یاریدا، هەموو شت لە بەرژەوەندی نوێنەرەکەی کوردستان دەبێت و تەنیا مامەڵەیەکی وردی لە یارییەکەدا پێویستە.


هەکار بەرقی، راهێنەری بالەی کچانی سەنحاریب، بە رووداو سپۆرتسی راگەیاند، ئامادەن و چاویان لە نازناوەکەیە.


بەرقی دوای چوار رۆژ لە ململانێ لە پاڵەوانێتییەکەدا، دوێنێ هەینی، رێگای بەکچەکانی تیپەکەدا، گەشتی دوو شوێنی جیاوازی لوبنان بکەن، تاوەکو کەمێک لە گوشاری یارییەکان دووربکەونەوە.


لە یاریی یەکەمدا، سەنحاریب دوای دواکەوتنی بە دوو گێم، ریمۆنتادای بەسەر عەرەبیی قەتەریدا کرد و بە 3 - 2 گێم یارییەکەی بردەوە.


لە یاریی دووەمدا، سەنحاریب بەئاسانی لە قەلەموونی لوبنانی بردەوە و ئەمڕۆش دەیەوێت شکست بەدووەم یانەی لوبنانی لە پاڵەوانێتییەکە بهێنێت.


کچەکانی سەنحاریب، بە مۆراڵێکی بەرزەوە دەرکەوتوون، ئەوان دووپاتیدەکەنەوە، ئامادەن بۆ یارییەکە و بوونە پاڵەوان، لە دوا وێستگەدا هاندەرەکانیان دەستخەڕۆن ناکەن.


هەکار بەرقی، لە یاریی یەکەمی تیپەکەیدا گوتبووی ئەرکەکە زەحمەت بوو، چونکە هیچ شارەزاییەکمان لەسەر رکابەرەکەمان نەبوو. بۆ یاریی کۆتایی، ئەو دەڵێ سەختە و قورسە، بەڵام کاری باشمان لەسەر تیپەکە کردووە.


راهێنەری سەنحاریب ئەوەشی دووپاتکردووەتەوە کە چەند پلانێکی بۆ یاریی کۆتایی هەیە، دەڵێ مۆراڵمان زۆر فوولە و دەزانین ئەرکەکە ئاسان نییە، بەڵام بۆ بردنەوە ئامادەین.





بابەتی پەیوەندیدار

عەگید کابایێل؛ ئەو کوردەی هەموو جیهان چاوەڕێی دەکات
وەرزش28-11-2026

عەگید کابایێل؛ ئەو کوردەی هەموو جیهان چاوەڕێی دەکات

گەرمە لە نێو یاریگای نەورۆز لە گازی باکووری بردەوە
وەرزش27-11-2026

گەرمە لە نێو یاریگای نەورۆز لە گازی باکووری بردەوە

زاخۆ بە سیناریۆیەکی سەیر لە کەربەلای بردەوە
وەرزش27-11-2026

زاخۆ بە سیناریۆیەکی سەیر لە کەربەلای بردەوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە