کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

بوکایۆ ساکا

بوکایۆ ساکا

وەرزش

هەموو بیرکردنەوەی ساکا لای ریال مەدریدە

رووداو سپۆرتس

رووداو سپۆرتس

28-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو سپۆرتس
رووداو سپۆرتس28-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

عەگید کابایل لە دوسلدۆرف بەرگری لە پشتێنی زێڕینی جیهان دەکات؛ 50 هەزار هاندەر چاوەڕێن
وەرزش28-11-2026

عەگید کابایل لە دوسلدۆرف بەرگری لە پشتێنی زێڕینی جیهان دەکات؛ 50 هەزار هاندەر چاوەڕێن

ئامەدسپۆر دەیەوێت بگەڕێتەوە سەر رێگای بردنەوە
وەرزش28-11-2026

ئامەدسپۆر دەیەوێت بگەڕێتەوە سەر رێگای بردنەوە

سەنحاریب چاوی لە یەکەم نازناوی رۆژئاوای ئاسیایە
وەرزش28-11-2026

سەنحاریب چاوی لە یەکەم نازناوی رۆژئاوای ئاسیایە


رووداو دیجیتاڵ


بوکایۆ ساکا، گەڕاوەتەوە بۆ مەشقەکانی تیپەکەی، پاشئەوەی لە یاریی تیپەکەی بەرامبەر بایرن میونشن، لە چامپیۆنزلیگ، دووچاری پێکانی ماسوولکەیی بوو.


گەڕانەوەی ئەو هێرشبەرە باڵەی یانە ئینگلیزییەکە، بەئومێدی ئەوەیە تیپەکە یەکێک لە کاریگەرترین کەرەستەی هێرشبەرییەکانی بەدەست بهێنێتەوە، بەرلەوەی لە گەڕی داهاتووی چامپیۆنزلیگ و لەسەرەتای مانگی داهاتوو، رووبەڕووی ریال مەدریدی ئیسپانی ببێتەوە.


میدیای ئینگلتەرا دەڵێن، ساکا پێشبڕکێ لەگەڵ کاتدا دەکات بۆ بەشداریکردن لە یارییەکەی ریال مەدرید، پاشئەوەی بەهۆی پێکانەوە لە حەوت یاریی تیپەکەی دابڕا.


میکێل ئارتێتا، راهێنەری یانە لەندەنییەکە رایگەیاندووە ساکا گەڕاوەتەوە مەشقەکان، بەڵام ئەگەری یارییکردنی ئەو یاریزانەی ئاشکرانەکردووە.


ساکا کە لە یەکسانبوونی یانەکەی بەرامبەر بایرن میونشن لە گەڕی پێشووتری چامپیۆنزلیگ، دووچاری پێکانبوو، بەپێی قسەکانی راهێنەرەکەی، لە قۆناخی شیاندنەوەدایە.


ئارتێتا رایگەیاندووە دەستەی پزیشکیی یانەکە هێشتا بڕیاری لەبارەی یارییکردنی یاریزانەکەوە نەداوە، لە کاتێکدا دووپاتیکردووەتەوە پەلەیان لە دەستکردنەوە بەیاریی ئەو یاریزانە نییە، چونکە نایانەوێت لە قۆناخی شیاندنەوەدا، دووچاری نسکۆ ببێت.


پێشبینیکراوە ساکا بەشداری یاریی سبەی تیپەکەی بەرامبەر مانچێستەر سیتی نەکات، هەروەها ئەگەری زۆر هەیە، لە بەرامبەر برێنتفۆرد و تۆتێنهام بەهەمان شێوە بێت، تاوەکو خۆی لە هەر رووداوێکی لەناکاوی پەیوەست بەپێکانەکەی، بپارێزێت.


ساکا و ئارتێتا، کار لەسەر ئامادەکردنی ئەو یاریزانە بۆ یاریی تیپەکە بەرامبەر ریال مەدرید دەکات، لە کاتێکدا هەندێک سەرچاوە پێیانوایە، ئەو بۆ یاریی مانچێستەر یونایتدیش ئامادەنابێت، کە راستەوخۆ دوای یارییەکەی ریال مەدریدە.


یاریی نێوان ئارسیناڵ و ریال مەدرید لە لەندەن، لە گەڕی داهاتووی پاڵەوانێتییە ئەورووپییەکە، بایەخێکی زۆر گەورەی بۆ یانە ئینگلیزییەکە هەیە، بەتایبەت پاشئەوەی لە پێنج یاریدا سێ سەرکەوتن و دوو یەکسانبوونی هەیە و هێشتا سەرکەوتنی بۆ قۆناخی داهاتوو مسۆگەر نەکردووە.


بردنەوە لە ریال مەدرید، کە ئێستا پێشەنگی ریزبەندی پاڵەوانێتییەکەیە، هەلێکی گەورە دەبێت بۆ ئارسیناڵ، تاوەکو دڵنیاببێتەوە لەوەی، یەکێک دەبێت لە هەشت تیپە یەکەمەکەی قۆناخی یەکەمی چامپیۆنزلیگ، کە راستەوخۆ بۆ قۆناخی شانزە سەردەکەون.


بابەتی پەیوەندیدار

عەگید کابایل لە دوسلدۆرف بەرگری لە پشتێنی زێڕینی جیهان دەکات؛ 50 هەزار هاندەر چاوەڕێن
وەرزش28-11-2026

عەگید کابایل لە دوسلدۆرف بەرگری لە پشتێنی زێڕینی جیهان دەکات؛ 50 هەزار هاندەر چاوەڕێن

ئامەدسپۆر دەیەوێت بگەڕێتەوە سەر رێگای بردنەوە
وەرزش28-11-2026

ئامەدسپۆر دەیەوێت بگەڕێتەوە سەر رێگای بردنەوە

سەنحاریب چاوی لە یەکەم نازناوی رۆژئاوای ئاسیایە
وەرزش28-11-2026

سەنحاریب چاوی لە یەکەم نازناوی رۆژئاوای ئاسیایە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە