کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

وەرزش

عەگید کابایێل بۆ رووداو: دەمەوێت ئاڵای کوردستان بخەمە سەر نەخشەی جیهان

سامان وڵاتژێری

سامان وڵاتژێری

28-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سامان وڵاتژێری
سامان وڵاتژێری28-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

ژمارەیەک یاریزانی بەرازیلی بەتۆمەتی هاوکاریکردنی گرووپێکی مافیایی دەستگیرکران
وەرزش28-11-2026

ژمارەیەک یاریزانی بەرازیلی بەتۆمەتی هاوکاریکردنی گرووپێکی مافیایی دەستگیرکران

هەموو بیرکردنەوەی ساکا لای ریال مەدریدە
وەرزش28-11-2026

هەموو بیرکردنەوەی ساکا لای ریال مەدریدە

عەگید کابایل لە دوسلدۆرف بەرگری لە پشتێنی زێڕینی جیهان دەکات؛ 50 هەزار هاندەر چاوەڕێن
وەرزش28-11-2026

عەگید کابایل لە دوسلدۆرف بەرگری لە پشتێنی زێڕینی جیهان دەکات؛ 50 هەزار هاندەر چاوەڕێن


رووداو دیجیتاڵ


عەگید کابایێل، ئەستێرەی جیهانی و کورد لە یاریی بۆکسینگ پێش یارییە مێژووییەکەی بۆ رووداو قسەدەکات و دەڵێت "پشتێنەکە بە سەختی و ماندووبوون بەدەستم هێناوە و لەگەڵ خۆمی دەبەمەوە. هەمیشە شانازی بە ناسنامەی خۆتانەوە بکەن و دەتوانین کاری گەورە بکەین."


کابایێل، شەوی پێش یارییەکە لەبارەی یارییەکەوە لە وەڵامی پرسیارێکدا کە ئەم شەڕە بۆ داهاتووی ئەو چ مانایەکی هەیە؟ گوتی "بەڵێ، بێگومان لەگەڵ خۆمی دەبەمەوە، وانییە؟ بە سەختی و ماندووبوون بەدەستمهێناوە. ساڵانێکە بۆی دەجەنگین. زۆر بە باشی خۆم ئامادەکردووە، ئامادەکارییەکی زۆر زۆر باشمان هەبوو، و هەوڵ دەدەم دیسانەوە ئەو کەسانەی باوەڕیان پێمە و باوەڕیان بە من هەیە، سەربەرز بکەمەوە و ئاڵای کوردستان بخەمە سەر نەخشەی جیهان."


کابایێل لە وەڵامی پرسیارێکی دیکەدا دەڵێت "بێگومان، من مێژوو تۆمار دەکەم؛ یەکەم بۆکسێنەری کێشی قورس لە دوای ٩٤ ساڵ لە ئەڵمانیا، یەکەم پاڵەوانی جیهانیی کورد، و یەکەم پاڵەوانی جیهانیی کێشی قورسم کە نازناوەکە لە ئەڵمانیاش دەپارێزم. شتی وا هەرگیز لە مێژوودا نەبووە؛ بەڵێ، ئێمە مێژوو تۆمار دەکەین و هەموو هەوڵێک دەدەم بۆ ئەوەی نازناوەکە لێرە لای ئێمە بمێنێتەوە."


بۆکسێنەرە جیهانییەکە دەڵێت "دەمەوێت گەلەکەمان بەهێز بمێننەوە، هەمیشە بەهێز بمێننەوە، هەمیشە بیر لە باشە بکەنەوە و باوەڕیان بە باشە هەبێت؛ چونکە دەبێت یەکگرتوو بین و تەنیا بەم یەکگرتووییە بەهێز دەمێنینەوە، دەزانیت؟ لەبەردەم گەلەکەماندا هەوڵ دەدەم سەرمان بە بەرزی رابگرین. با بەردەوام بن، با بە گڕوتینەوە بڕۆنە پێشەوە؛ من باوەڕم پێتانە و با پێکەوە نوێنەرایەتیی کوردستان و گەلی کورد بکەین، گەورەتری بکەین، و تەنیا خۆشەویستیم بۆ ئێوە هەیە."


کابایێل پەیامێک بۆ هەمووان دەنێرێت و دەڵێت "هەمیشە شانازی بە ناسنامەی خۆتانەوە بکەن و هەرگیز حاشای لێ مەکەن، وەک گوتم بە ئاشکرا دەیڵێن و لە پشتی دەوەستن، وەک گوتم دەتوانن کاری گەورە بکەن.» بژی کوردستان! با بڕۆین! زۆر سوپاس، زۆر سوپاس."

بابەتی پەیوەندیدار

ژمارەیەک یاریزانی بەرازیلی بەتۆمەتی هاوکاریکردنی گرووپێکی مافیایی دەستگیرکران
وەرزش28-11-2026

ژمارەیەک یاریزانی بەرازیلی بەتۆمەتی هاوکاریکردنی گرووپێکی مافیایی دەستگیرکران

هەموو بیرکردنەوەی ساکا لای ریال مەدریدە
وەرزش28-11-2026

هەموو بیرکردنەوەی ساکا لای ریال مەدریدە

عەگید کابایل لە دوسلدۆرف بەرگری لە پشتێنی زێڕینی جیهان دەکات؛ 50 هەزار هاندەر چاوەڕێن
وەرزش28-11-2026

عەگید کابایل لە دوسلدۆرف بەرگری لە پشتێنی زێڕینی جیهان دەکات؛ 50 هەزار هاندەر چاوەڕێن

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە