کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

وەرزش

سەنحاریب نازناوی پاڵەوانێتی رۆژئاوای ئاسیای بردەوە

سامان وڵاتژێری

سامان وڵاتژێری

28-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سامان وڵاتژێری
سامان وڵاتژێری28-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

عەگید کابایێل بۆ رووداو: دەمەوێت ئاڵای کوردستان بخەمە سەر نەخشەی جیهان
وەرزش28-11-2026

عەگید کابایێل بۆ رووداو: دەمەوێت ئاڵای کوردستان بخەمە سەر نەخشەی جیهان

ژمارەیەک یاریزانی بەرازیلی بەتۆمەتی هاوکاریکردنی گرووپێکی مافیایی دەستگیرکران
وەرزش28-11-2026

ژمارەیەک یاریزانی بەرازیلی بەتۆمەتی هاوکاریکردنی گرووپێکی مافیایی دەستگیرکران

هەموو بیرکردنەوەی ساکا لای ریال مەدریدە
وەرزش28-11-2026

هەموو بیرکردنەوەی ساکا لای ریال مەدریدە


رووداو دیجیتاڵ


یانەی سەنحاریب، دەستکەوتێکی مێژوویی تۆمارکرد و بۆ یەکەمجار بووە پاڵەوانی رۆژئاوای ئاسیا، دوای ئەوەی سەرکەوتنی بەرامبەر یانەی بوشرییەی لوبنانی بەدەستهێنا.


لە سێیەم یارییدا لە رکابەرییەکانی پاڵەوانێتیی رۆژئاوای ئاسیا، یانەی سەنحاریبی شاری دهۆک، بەرامبەر یانەی بوشرییەی لوبنانی یارییکرد و یارییەکەی بە سێ گێمی بێبەرامبەر بردەوە.


دوای ئەوەی لە یاریی یەکەمی پاڵەوانێتییەکەدا، بەرامبەر یانەی عەرەبی قەتەری یارییکرد و بە زەحمەت بە سێ گێم بەرامبەر دوو گێم سەرکەوتنی بەدەستهێنا، دوای ئەوە یانە کوردستانییەکە بە ئاستێکی بەرزترەوە دەرکەوت و توانیی هەموو رکابەرەکانی تێبپەڕێنێت.


لە یاریی دووەمی رکابەرییەکەدا، سەنحاریب سەرکەوتنی بەرامبەر یانەی قەلەموونی لوبنانی بەدەستهێنانێ و بە سێ گێمی بێبەرامبەر بردنەوەی تۆمارکرد.


پێش ئەنجامدانی یاریی کۆتایی پاڵەوانێتییەکە، هەکار برقی، راهێنەری یانەی سەنحاریب بە رووداو سپۆرتسی گوت، بە پلەی دووەم رازی نابین و چاومان لەوەیە نازناوەکە ببەینەوە، چەند کاژێرێکی دیکە هەواڵێکی خۆش دەکاتە هەرێمی کوردستان و سەنحاریب دەبێتە پاڵەوان.


یارییەکە دەستپێکرد و سەنحاریب، هاوشێوەی دوو یاریی رابردوو، بە ئاستێکی بەرزەوە دەرکەوت و توانیی رکابەرەکەی بە ئاستەبەرزەکەی سەرسام بکات.


لە گێمی یەکەمدا یانە کوردستانییەکە بە جیاوازیی سێ خاڵ، بە 25-22 سەرکەوتنی بەدەستهێنا و پێشکەوت، دوای ئەوە لە گێمی دووەمدا بە 25-19 درێژەی دایە پێشکەوتنەکە و خۆی زیاتر لە بردنەوەی نازناوەکە نزیککردەوە.


لە گێمی سێیەمدا، ئاستی تیپی بەرامبەر دابەزی، سەنحاریب بە ورە بەرزییەوە یارییەکەی درێژەپێدا و بە 25-19 ئەو گێمەشی تەواوکرد و بە سێ گێمی بێبەرامبەر سەرکەوتنی بەدەستهێنا.


یانەی سەنحاریب، بووە یەکەم یانەی لە مێژووی بالەی عێراق و کوردستاندا، نازناوی پاڵەوانێتی رۆژئاوای ئاسیا بباتەوە و هەموو یارییەکانی پاڵەوانێتییەکەی بە سەرکەوتن کۆتاییهێنا.


دوای کۆتاییهاتنی یارییەکە و بردنەوەی نازناوەکە، عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک لە پەیامێکدا کە وێنەکانی رووداو سپۆرتسی داناوە، نووسیوویەتی: تەنیا هێندە دەڵێم، شانازیتان پێوەدەکەین یانەی سەنحاریبی دهۆ، پاڵەوانی رۆژئاوای ئاسیا.






بابەتی پەیوەندیدار

عەگید کابایێل بۆ رووداو: دەمەوێت ئاڵای کوردستان بخەمە سەر نەخشەی جیهان
وەرزش28-11-2026

عەگید کابایێل بۆ رووداو: دەمەوێت ئاڵای کوردستان بخەمە سەر نەخشەی جیهان

ژمارەیەک یاریزانی بەرازیلی بەتۆمەتی هاوکاریکردنی گرووپێکی مافیایی دەستگیرکران
وەرزش28-11-2026

ژمارەیەک یاریزانی بەرازیلی بەتۆمەتی هاوکاریکردنی گرووپێکی مافیایی دەستگیرکران

هەموو بیرکردنەوەی ساکا لای ریال مەدریدە
وەرزش28-11-2026

هەموو بیرکردنەوەی ساکا لای ریال مەدریدە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە