کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

ڤینیسیۆس

ڤینیسیۆس

وەرزش

ئالاڤێس ریال مەدریدی شۆک کرد و دیارییەکی بە بارسێلۆنا بەخشی

ئومێد ئازاد

ئومێد ئازاد

28-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
ئومێد ئازاد
ئومێد ئازاد28-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

سەنحاریب نازناوی پاڵەوانێتی رۆژئاوای ئاسیای بردەوە
وەرزش28-11-2026

سەنحاریب نازناوی پاڵەوانێتی رۆژئاوای ئاسیای بردەوە

عەگید کابایێل بۆ رووداو: دەمەوێت ئاڵای کوردستان بخەمە سەر نەخشەی جیهان
وەرزش28-11-2026

عەگید کابایێل بۆ رووداو: دەمەوێت ئاڵای کوردستان بخەمە سەر نەخشەی جیهان

ژمارەیەک یاریزانی بەرازیلی بەتۆمەتی هاوکاریکردنی گرووپێکی مافیایی دەستگیرکران
وەرزش28-11-2026

ژمارەیەک یاریزانی بەرازیلی بەتۆمەتی هاوکاریکردنی گرووپێکی مافیایی دەستگیرکران

رووداو دیجیتاڵ


دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس سوپرایزێکی گەورەی تۆمارکرد و بە ئەنجامی 2-1 لە ریال مەدریدی بردەوە؛ ئەوەش لە چوارچێوەی یارییەکانی لالیگا، کە بەو هۆیەوە یانەی شاهانەی لە دەستخستنی خاڵ بێبەش کرد و سەرکەوتنێکی گرنگی بۆ خۆی مسۆگەر کرد.


یارییەکە پڕ بوو لە رکابەری و هەوراز و نشێوی، ئالاڤێس بە شێوازێکی تۆکمە رووبەڕووی ریال مەدرید بووەوە؛ هەرچەندە یانەی شاهانە هەوڵی دەدا کۆنترۆڵی یارییەکە بکات و ئەنجامێکی باش بەدەستبهێنێت، بەڵام ئالاڤێس توانی یارییەکە لە بەرژەوەندی خۆی یەکلایی بکاتەوە.


لە خولەکی 22، تۆنی مارتینێز دوای هەڵەیەکی کوشندەی دین هاوسنی بەرگریکار، گۆڵی یەکەمی بۆ ئالاڤێس تۆمارکرد؛ پاشان لە خولەکی 61 ئەنخێل پێرێز گۆڵی دووەمی زیاد کرد.


کیلیان ئێمباپێ لە خولەکی 69 تاکە گۆڵەکەی ریال مەدریدی تۆمارکرد، بەڵام خولەکەکانی کۆتایی یارییەکە رووداوێکی جێی مشتومڕی بەخۆیەوە بینی؛ کاتێک جود بێلینگهام دوای گەڕانەوە بۆ VAR بە کارتی سوور کرایە دەرەوە، دوای ئەوەی ناوبژیوان سێزار گرادۆ لە خولەکی 87 لێدانی سزای هەڵوەشاندەوە کە پێشتر بۆ یاریزانەکە هەژماری کردبوو، و بەهۆی خۆفڕێدانەوە کارتی زەردی دووەمی بەڕوویدا بەرز کردەوە.


ریال مەدرید دوای دەرکردنی بێلینگهام لە دۆخێکی سەختدا یارییەکەی تەواو کرد؛ ئەم دیمەنە کاردانەوەی زۆری لێکەوتەوە و بەهۆیەوە زنجیرە سەرکەوتنە یەک لە دوای یەکەکانی ریال مەدرید لە 10 یاریدا وەستا.


بەم سەرکەوتنە ئالاڤێس سێ خاڵی گرنگی بەدەستهێنا، لە بەرامبەردا ریال مەدرید شکستی خوارد و کۆی خاڵەکانی لە 33 خاڵ و لە پلەی سێیەمدا راگیرا بە سەرکردایەتی جۆزێ مۆرینیۆی راهێنەر، لە کاتێکدا ئالاڤێس بە سەرکردایەتی کیکی فلۆرێسی راهێنەر بووە خاوەنی 19 خاڵ.

بابەتی پەیوەندیدار

سەنحاریب نازناوی پاڵەوانێتی رۆژئاوای ئاسیای بردەوە
وەرزش28-11-2026

سەنحاریب نازناوی پاڵەوانێتی رۆژئاوای ئاسیای بردەوە

عەگید کابایێل بۆ رووداو: دەمەوێت ئاڵای کوردستان بخەمە سەر نەخشەی جیهان
وەرزش28-11-2026

عەگید کابایێل بۆ رووداو: دەمەوێت ئاڵای کوردستان بخەمە سەر نەخشەی جیهان

ژمارەیەک یاریزانی بەرازیلی بەتۆمەتی هاوکاریکردنی گرووپێکی مافیایی دەستگیرکران
وەرزش28-11-2026

ژمارەیەک یاریزانی بەرازیلی بەتۆمەتی هاوکاریکردنی گرووپێکی مافیایی دەستگیرکران

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە