رووداو دیجیتاڵ شاندێکی باڵای وەزارەتی دەرەوەی سووریا بە مەبەستی دەستپێکردنی رێکارەکانی کردنەوەی کۆنسووڵخانەی وڵاتەکەی لە هەولێر، سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات. محەممەد یەعقوب عومەر، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی کاروباری کۆنسووڵخانە لە وەزارەتی دەرەوە و کۆچبەرانی سووریا، لە پۆستێکدا لە پلاتفۆرمی ئێکس رایگەیاند: "ئەمڕۆ بە رێنمایی بەڕێز وەزیر و لەگەڵ شاندێکی وەزارەتی دەرەوە و کۆچبەران، بەرەو هەولێر بەڕێ دەکەوین بۆ ئەوەی یەکەم هەنگاو بنێین بەرەو کردنەوەی کۆنسووڵخانەی سووریا کە خزمەتی کەسوکارمان لە کوردستانی عێراق بکات و کۆتایی بە مەینەتی بەدەستهێنانی خزمەتگوزارییە کۆنسووڵییەکان بهێنێت." دەیان هەزار هاووڵاتیی سووریا و پەنابەری رۆژئاوای کوردستان لە شارەکانی هەرێمی کوردستان نیشتەجێن و بۆ راییکردنی مامەڵەکانیان وەک نوێکردنەوەی پاسپۆرت و بەڵگەنامە فەرمییەکان، پێویستییەکی زۆریان بە بوونی کۆنسووڵخانەی سووریا لە هەولێر هەیە. لە هەمان کاتدا، هەولێر و دیمەشق ویستیان بۆ پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی نێوانیان لە چەندین بواردا هەیە.
سووریا21-07-2026ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لەبارەی سووریا کۆبووەوە؛ مژارێکی کۆبوونەوەکە رێککەوتنی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر و حکومەت بوو
سووریا17-07-2026بەرپرسێکی دیمەشق بۆ رووداو: لەجیاتی هێڵی کەرکووک-بانیاس، هێڵێکی نوێی گواستنەوەی نەوتی عێراق دروست دەکەین