رووداو دیجیتاڵ
سەرچاوەیەکی ئەمنی لە دیمەشق بە پەیامنێری رووداوی راگەیاند، تەقینەوەیەک لە جەرەمانای دیمەشق روویداوە و وەزارەتی تەندروستیش دەڵێ، دوو کەس کوژراون و 13ی دیکە بریندار بوون.
بەپێی زانیارییەکانی سۆلین محەممەدئەمین، پەیامنێری رووداو لە دیمەشق، تەقینەوەکە لە شارۆچکەی جەرەمانا لە دەوروبەری دیمەشقی پایتەخت روویداوە و، بەهۆی بۆمبێکی چێندراوەوە بووە کە لە ناو ئۆتۆمبێلێکی گواستنەوەی کارمەنداندا (سێرڤس) چێندرابوو.
زۆربەی دانیشتووانی ناوچەی جەرەمانا لە پێکهاتەی دروزن، پەیامنێری رووداو گوتی، لێکۆڵینەوەکان لە قۆناخــی سەرەتاییدان بۆ دۆزینەوەی ئەنجامدەرانی ئەم هێرشە.
دوای تەقینەوەکە، وەزارەتی تەندروستیی سووریا رایگەیاند، دوو کەس کوژراون و 13ی دیکە بریندار بوون.



.jpg&w=3840&q=75)