رووداو دییجتاڵ
بە گوێرەی راپۆرتێک، لە مانگی نیساندا 189 كرێكار لە باکووری کوردستان و تورکیا لە کاتی کارکردندا گیانیان لهدهستداوه.
(ئەنجوومەنی تەندروستیی کرێکاران و دڵنیایی کارکردن لە تورکیا) راپۆرتی مانگی نیسانی تایبەت بە دۆخی كرێكارانی له توركیا و باكووری كوردستان بڵاوكردهوه. بهگوێرهی راپۆرتەكه، 189 كرێكار لهكاتی كاركردندا گیانیان له دهستداوه.
لە راپۆرتی ئەنجوومەنەكهدا هاتووە، 175یان پیاو و 14ەکەی دیکە ژن بوون.
20 کرێکار لە ئیستەنبووڵ و 9 کرێکار لە بورسا گیانیان لەدەستداوە کە زۆرترین کرێکار بوون؛ لە هەریەک لە ئەنقەرە، ئەنتاڵیا، بوردور و مانیساش 7 کرێکار گیانیان لەدەستداوە.
هۆکارەکان جیاواز بوون. بۆ نموونە، 20%یان لە لەسەر ئەسکەلە و بەرزاییەوە کەوتوونەتە خوارەوە و گیانیان لەدەستداوە؛ 17%یشیان کەوتوونەتە ژێر کەرەستە و باڵەخانەوە.
25٪ی کرێکاران لە کەرتەکانی بیناسازی و رێگاوبان، 22%یان لە کەرتەکانی کشتوکاڵ و دارستان، 8% لە سێکتەری گواستنەوە و گەیاندن، 6% لە سێکتەری بازرگانی و 5٪ لە سێکتەری پیشەسازی گیانیان لەدەستداوە.
ئەنجوومەنەکە دەڵێ، 622 کرێکار لە چوار مانگی یەکەمی ئەم ساڵ لە رووداوەکانی کاتی کارکردندا گیانیان لەدەستداوە، بە جۆرێک لە کانوونی دووەم 155 کرێکار، لە شوبات 129 کرێکار، لە ئادار 149 کرێکار و لە نیساندا 189 کرێکار گیانیان لەدەستداوە.
بەگوێرەی ئاماری 2025ـی ئەنجوومەنەکە، لەو ساڵەدا 2105 کرێکار لە باکووری کوردستان و تورکیا گیانیان لەدەستداوە؛ لە 2024یش 1897 كرێكار لهكاتی كاركردنیان گیانیان لهدهستداوه.
.jpg&w=3840&q=75)
.jpg&w=3840&q=75)
.jpg&w=3840&q=75)
