رووداو دیجیتاڵ
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی تورکیا پێشبینیی شەپۆلیکی بارانبارین بۆ پارێزگاکانی ئامەد، مێردین، رووها، دیلۆک، وان، مەلەتی، ئەرزەڕۆم، ئیدر و قەرس دەکات.
بەگوێرەی پێشبینیی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی تورکیا، ئاسمانی ئەو پارێزگایانەی باکووری کوردستان نیمچەهەور و پەڵەهەور دەبێت. لە هەندێک شوێنیشدا هەوری تەواو دەبێت. هەروەها پێشبینیی تاوەباران و هەورەبروسکە لە دوای نیوەڕۆ بۆ ئەرزڕۆم، قەرس، ئەردەخان، ئاگری و ئیدر دەکرێت.
بە شێوەی تێکڕا پلەی گەرما لە ئەرزڕۆم 28ی سیلیزی دەبێت. ئاسمانەکەی نیمچەهەور، هەندێک جاریش هەوری تەواو دەبێت، لە دوای نیوەڕۆوە پێشبینیی تاوەباران و هەورەبرووسکە دەکرێت.
لە پارێزگای قەرس پلەی گەرما 25ی سیلیزی دەبێت؛ ئاسمانەکەی نیمچەهەور، هەندێک جاریش هەوری تەواو دەبێت، پێشبینیی تاوەباران و هەورەبرووسکە دەکرێت.
لە پارێزگای مەلەتی پلەی گەرما بە تێکڕایی 33ی سیلیزی دەبێت. ئاسمانەکەی نیمچەهەور و پەڵەهەور دەبێت.
پلەی گەرما بە گشتی لە وان 28، لە ئامەد و رووها و دیلۆک 38، لە مێردین 35 دەبێت.
هەر بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشوهەوا، ئەمڕۆ ئێوارە لەو نۆ پارێزگایەی باکووری کوردستاندا باران دەبارێت.



.jpg&w=3840&q=75)