کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

جەودەت یڵماز، جێگری سەرۆککۆماری تورکیا

جەودەت یڵماز، جێگری سەرۆککۆماری تورکیا

تورکیا

دەستەی جێبەجێکاری پرۆسەی چارەسەری ئەمڕۆ کۆدەبێتەوە

رووداو دیجیتاڵ

رووداو دیجیتاڵ

28-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو دیجیتاڵ
رووداو دیجیتاڵ28-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

پەیمانگەی شاهانەی بەریتانیا: ئاشتیی بەردەوام لە تورکیا پێویستی بە چاکسازیی یاساییە
تورکیا18-11-2026

پەیمانگەی شاهانەی بەریتانیا: ئاشتیی بەردەوام لە تورکیا پێویستی بە چاکسازیی یاساییە

سزای 2 ساڵ زیندانیکردن و قەدەخەی سیاسی بەسەر ئەکرەم ئیمامئۆغڵودا سەپێندرا
تورکیا18-11-2026

سزای 2 ساڵ زیندانیکردن و قەدەخەی سیاسی بەسەر ئەکرەم ئیمامئۆغڵودا سەپێندرا

پارتی نوێ لە لیژنەی چاودێری پرۆسەی چارەسەری بەشداری ناکات
تورکیا18-11-2026

پارتی نوێ لە لیژنەی چاودێری پرۆسەی چارەسەری بەشداری ناکات

رووداو دیجیتاڵ

یاریدەدەری سەرۆککۆماری تورکیا رایگەیاند، دەستەی جێبەجێکار کە لە چوارچێوەی پرۆسەی چارەسەری ناسراو بە پرۆسەی "تورکیای بێ تیرۆر"ە، رۆژی دووشەممە، 28ـی ئەیلوولی 2026 دووەم کۆبوونەوەی خۆی دەکات.


ئێوارەی رۆژی یەکشەممە، 27ـی ئەیلوولی 2026 جەودەت یڵماز، بەشداریی لە "کۆڕبەندی ریشسپییانی ناوچەکانی رۆژهەڵات و باشووری رۆژهەڵاتی ئەنادۆڵ"دا کرد لە شاری ئیستەنبووڵ.

 لە گوتارەکەیدا کە لەو کۆڕبەندا پێشکێشی کرد، یاریدەدەری سەۆرککۆماری تورکیا  ئاماژەی بە کارەکانی دەستەی جێبەجێکاری یاسای تایبەت بە  پرۆسەی چارەسەری کرد و گوتی : "پەنا بەخوا سبەی دووەم کۆبوونەوەمان ئەنجام دەدەین."

یڵماز ئەرکی دەستەکەی بە "بەدواداچوونی پرۆسەکە" چوواند و ئاشکرای کرد، لەم چوارچێوەیەدا چوار لیژنەی لاوەکییان پێکهێناوە.

لیژنە لاوەکییەکان و ئەرکەکانیان

جێگری سەرۆککۆماری تورکیا ئەرکی لیژنەکانی بەم شێوەیە روونکردەوە:

1.لیژنەی پرۆسەی دادوەری و یاسایی: ئەم لیژنەیە چاودێریی رەهەندە یاسایی و دادوەرییەکانی پرۆسەکە دەکات.

2.لیژنەی یەکگرتنی کۆمەڵایەتی و هاوئاهەنگی: کار لەسەر بەهێزکردنی یەکگرتوویی و سازانی کۆمەڵایەتی دەکات.

3.لیژنەی چاودێریکردنی مەیدان: ئەرکی چاودێریکردن و بەدواداچوونی بارودۆخی مەیدانیی پرۆسەکەی لە ئەستۆیە.

4.لیژنەی چەکدانان و هەماهەنگیی ستراتیژی: ئەم لیژنەیە تایبەتە بە بابەتی چەکدانان و هەماهەنگییە ستراتیژییەکانی پەیوەست بە پرۆسەکەوە.

دەستەی هاوئاهەنگیی پاڵپشتی و یەکگرتنی نیشتمانی کە بە (دەستەی بەدواداچوون و هەڵسەنگاندن)ـی پرۆسەی چارەسەری ناسراوە، لە چوارچێوەی یاسای ژمارە 7595 (یاسای پاڵپشتی نیشتیمانی و بەهێزکردنی کۆمەڵایەتی)ـی تایبەت بە پرۆسەی چارەسەری دامەزراوە. 

ئەو دەستەیە بە سەرۆکایەتیی جێگری سەرۆککۆمار جەودەت یڵماز پێکهێندراوە و هەریەک لە وەزیرانی داد، بەرگری، ناوخۆ، دەرەوە و سەرۆکی دەزگای هەواڵگری نیشتیمانی (میت) و سکرتێری سەرۆککۆمار و سەرۆکی ئەنجوومەنی ئاسایشی تورکیا تێدا ئەندامن.

یەکەم کۆبوونەوەی ئەو دەستەیە لە 24ی ئابی 2026 ئەنجامدرا.

بابەتی پەیوەندیدار

پەیمانگەی شاهانەی بەریتانیا: ئاشتیی بەردەوام لە تورکیا پێویستی بە چاکسازیی یاساییە
تورکیا18-11-2026

پەیمانگەی شاهانەی بەریتانیا: ئاشتیی بەردەوام لە تورکیا پێویستی بە چاکسازیی یاساییە

سزای 2 ساڵ زیندانیکردن و قەدەخەی سیاسی بەسەر ئەکرەم ئیمامئۆغڵودا سەپێندرا
تورکیا18-11-2026

سزای 2 ساڵ زیندانیکردن و قەدەخەی سیاسی بەسەر ئەکرەم ئیمامئۆغڵودا سەپێندرا

پارتی نوێ لە لیژنەی چاودێری پرۆسەی چارەسەری بەشداری ناکات
تورکیا18-11-2026

پارتی نوێ لە لیژنەی چاودێری پرۆسەی چارەسەری بەشداری ناکات

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە