رووداو دیجیتاڵ
وەزیرانی دەرەوە و بەرگری و سوپاسالاری تورکیا لە ریازی پایتەختی سعودیە بەشدارییان لە کۆبوونەوەیەکی نائاسایی هاوپەیمانیی بەرگریی مەککەدا کرد؛ هاکان فیدان دەڵێت، بەرپرسانی باڵای سەربازیی تورکیا دیدگای سەربازی و تەکنیکیی وڵاتەکەیان بۆ بەرگریی هاوبەش خستووەتەڕوو.
ئەمڕۆ دووشەممە، 5ی تشرینی یەکەمی 2026، هاوپەیمانیی بەرگریی مەککە (کە لە سعودیە، تورکیا و پاکستان پێکدێت) بەهۆی پەرەسەندنی هێرشەکانی حووسییەکانی یەمەن بۆ سەر خاکی سعودیە، کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی لەسەر ئاستی باڵا لە ریاز کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا شاندی باڵای تورکیا بە بەشداریی هاکان فیدان، وەزیری دەرەوە؛ یەشار گولەر، وەزیری بەرگری و سەلچوک بایراکتارئۆغڵو، سوپاسالاری تورکیا بەشدارییان لە کۆبوونەوەی "لیژنەی ستراتیژیی سیاسی و بەرگری" کرد.
دوای کۆبوونەوەکە، هاکان فیدان رایگەیاند کە رۆژێکی زۆر بەرهەمداریان بەسەر بردووە و گوتی: "تاوتوێی پێکهاتەی سەرۆکایەتی و دەستنیشانکردنی سکرتێری گشتی کرا؛ کارێکی زۆر بۆ بەدامەزراوەییکردنی ئەم هاوپەیمانییە بەرگرییە کراوە و گەیشتووینەتە قۆناخی کۆتایی."
وەزیری دەرەوەی تورکیا ئاماژەی بە رۆڵی شاندە سەربازییەکەی ئەنقەرە کرد و گوتی: "یەشار گولەر، وەزیری بەرگری و سەلچوک بایراکتارئۆغڵو، سوپاسالاری تورکیا لە رووی سەربازی و تەکنیکییەوە بۆچوونی زۆر بنیاتنەر و بەرهەمداریان پێشکەش کرد."
سەبارەت بە چارەسەری ئاشتییانەی دۆخی یەمەن و سعودیە، فیدان گوتی: "سعودیە تێڕوانینێکی زۆر بنیاتنەرانەی بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە هەیە لە رێگەی دیالۆگەوە؛ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماریش ویستی تەواوی لەمبارەیەوە پێشانداوە و چەند بڕیارێکی گرنگ دراون."
لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا، هەرسێ وڵات لە راگەیێندراوێکی هاوبەشدا بە تووندی سەرکۆنەی هێرشەکانی سەر مەککە و مەدینەیان کرد، هاوکات بڕیاریان دا بەپەلە دەست بە جێبەجێکردنی "پلانی بەرگریی بەکۆمەڵ" لە رووی سەربازییەوە بکرێت.
هەر لە چوارچێوەی کۆبوونەوەکەدا، فەریق نەعمان مەحموود، فەرماندەی باڵای سوپای پاکستان، وەک یەکەمین سکرتێری گشتیی هاوپەیمانیی بەرگریی مەککە بۆ ماوەی سێ ساڵ دەستنیشان کرا.
.jpg&w=3840&q=75)
.jpg&w=3840&q=75)

.jpg&w=3840&q=75)