کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

سڕی ساکیک، پەرلەمانتاری دەم پارتی

سڕی ساکیک، پەرلەمانتاری دەم پارتی

تورکیا

پەرلەمانتارێکی دەم پارتی: 10 ساڵە دەمیرتاش لە زیندانە و حیزبوڵڵاکان ئازادن

هێمن عەساف

هێمن عەساف

04-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
هێمن عەساف
هێمن عەساف04-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

پەیمانگەی شاهانەی بەریتانیا: ئاشتیی بەردەوام لە تورکیا پێویستی بە چاکسازیی یاساییە
تورکیا18-11-2026

پەیمانگەی شاهانەی بەریتانیا: ئاشتیی بەردەوام لە تورکیا پێویستی بە چاکسازیی یاساییە

سزای 2 ساڵ زیندانیکردن و قەدەخەی سیاسی بەسەر ئەکرەم ئیمامئۆغڵودا سەپێندرا
تورکیا18-11-2026

سزای 2 ساڵ زیندانیکردن و قەدەخەی سیاسی بەسەر ئەکرەم ئیمامئۆغڵودا سەپێندرا

پارتی نوێ لە لیژنەی چاودێری پرۆسەی چارەسەری بەشداری ناکات
تورکیا18-11-2026

پارتی نوێ لە لیژنەی چاودێری پرۆسەی چارەسەری بەشداری ناکات


رووداو دیجیتاڵ

پەرلەمانتاری پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) لە بازنەی ئاگری، رەخنەی لە هێشتنەوەی سەلاحەدین دەمیرتاش و فیگەن یوکسەکداغ، هاوسەرۆکانی پێشووتری پارتی دیموکراتیی گەلان (هەدەپە) لە زیندان گرت و رایگەیاند، 10 ساڵە ئەو دوو سیاسەتڤانە زیندانین، بەڵام ئەندامانی حیزبوڵڵا ئازاد کراون.


رۆژی چوارشەممە، 4ـی تشرینی دووەمی 2026، کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی گشتیی پەرلەمانی تورکیا بە سەرۆکایەتیی جەلال ئادان، بریکاری سەرۆکی پەرلەمان لە فراکسیۆنی مەهەپە بەڕێوەچوو.

لە کۆبوونەوەکەدا، سڕی ساکیک، پەرلەمانتاری دەم پارتی، لە گوتەیەکدا ئاماژەی بە 10یەمین ساڵیادی زیندانیکردنی سەلاحەدین دەمیرتاش و فیگەن یوکسەکداغ کرد کە لە 4ـی تشرینی دووەمی 2016 لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنێکدا بۆ سەر هەدەپە دەستگیرکران.

ساکیک گوتی: "رێک 10 ساڵ لەمەوبەر لێرەدا سەلاحەدین دەمیرتاش و فیگەن یوکسەکداغ بە بارمتە گیران، ئەوانە چەکیان پێ نییە، توندوتیژییان نەکردووە، ئەکتەری سیاسین و باوەڕیان بە سیاسەتی دیموکراسی هەیە. لەم خاکەدا حیزبوڵڵا کە هەزاران تاوانی کوشتنی بکەرنادیاری کردووە و بە ئەشکەنجە خەڵکیان دەکوشت، 10 ساڵیش لە زینداندا نەمانەوە."

ئەو پەرلەمانتارەی دەم پارتی، حکومەتی تورکیای تۆمەتبار کرد بە هێشتنەوەی دەمیرتاش و هاوڕێکانی لە زینداندا و گوتی: "ئاکپارتی یاسای تایبەتی بۆ حیزبوڵڵاکان دەرکرد و ئێستا هەموویان بە ئازادی دەگەڕێن، بەڵام ئەو کەسانەی باوەڕیان بە سیاسەتی دیموکراسی هەیە، 10 ساڵە لە زینداندان. ئەم دژایەتی و تۆڵەسەندنەوەیە چییە، چیتان لە ئەکتەرەکانی سیاسەتی دیموکراسی دەوێت؟"

دوای 84 دانیشتنی دادگە لە دۆسیەی کۆبانێ، دەستەی دادوەرانی 22ـەمین دادگەی سزا قورسەکانی سینجان لە ئەنقەرە، رۆژی 16ـی ئایاری 2024، سەلاحەدین دەمیرتاشی بە 42 ساڵ زیندانیکردن سزادا.

سەلاحەدین دەمیرتاش بە 47 دۆسیەی تاوان، تۆمەتەکانی (تێکدانی یەکڕیزی و یەکگرتوویی دەوڵەت)، (هاندان بۆ کردنی تاوان)، (رێکخستنی خۆپیشاندانی نایاسایی)، (تێکدانی ئاسایشی ناوخۆ)، (هاندانی خەڵک بۆ یاخیبوون لە دژی یاسا بەرکارەکان) و (پروپاگەندەکردن بۆ تیرۆر)ـی خرایە پاڵ.

دادگەی مافی مرۆڤی ئەورووپا لە ساڵانی 2018، 2020 و 2025 سێ جار داوای ئازادکردنی دەمیرتاشی کردووە، بەڵام تورکیا ئامادە نییە ئازادی بکات.

بابەتی پەیوەندیدار

پەیمانگەی شاهانەی بەریتانیا: ئاشتیی بەردەوام لە تورکیا پێویستی بە چاکسازیی یاساییە
تورکیا18-11-2026

پەیمانگەی شاهانەی بەریتانیا: ئاشتیی بەردەوام لە تورکیا پێویستی بە چاکسازیی یاساییە

سزای 2 ساڵ زیندانیکردن و قەدەخەی سیاسی بەسەر ئەکرەم ئیمامئۆغڵودا سەپێندرا
تورکیا18-11-2026

سزای 2 ساڵ زیندانیکردن و قەدەخەی سیاسی بەسەر ئەکرەم ئیمامئۆغڵودا سەپێندرا

پارتی نوێ لە لیژنەی چاودێری پرۆسەی چارەسەری بەشداری ناکات
تورکیا18-11-2026

پارتی نوێ لە لیژنەی چاودێری پرۆسەی چارەسەری بەشداری ناکات

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە