رووداو دیجیتاڵ
دوای شەش رۆژ پێشوازیکردن لە میوانان، ئەمڕۆ یەکشەممە 22-11-2026 هەشتەمین پێشانگەی نێودەوڵەتیی تام و چێژی خۆماڵی بەناوی میزۆپۆتامیا لە ئامەدی باکووری کوردستان کۆتایی هات.
پێشانگەکە رۆژی 17-11-2026 لە ئامەد دەرگاکانی بەڕووی سەردانیکاراندا واڵا کرد. لە لە پێشانگەکەدا 172 کۆمپانیا لە 62 پارێزگای تورکیا و باکووری کوردستانەوە بەشدار بوون.
لە دوایین رۆژی پێشانگەکەدا ژمارەی سەردانیکاران بەرز بوو و قەرەباڵخییەکی زۆر هەبوو.
لە رۆژانی پێشانگەکەدا تام و چێژی خۆماڵی و بەرهەمە کولتوورییەکانی ئامەد بە خەڵکی ناوچە جیاوازەکان ئاشنا کران.
جۆرەکانی پەنیر، شیرینیی خۆماڵی، زەیتوون، تورشی، هەنجیر، چیکۆفتە و چەندین بەرهەمی دیکەی خۆماڵی نمایش کران و پێشکێشی سەردانیکاران کران.
ئەگەرچی ئامارەکان بە گشتی باس لە قەرەباڵخی و بەشدارییەکی زۆر دەکەن، بەڵام بەشێک لە کاسبکارانی ئامەد دەڵێن، چاوەڕێی زیاتریشیان دەکرد. هاوکات پێیان وایە بڕی فرۆشتن بەگوێرەی پێویست نەبووە.
لە رێوڕەسمی کردنەوەی هەشتەمین پێشانگەی نێودەوڵەتیی خواردن، هەریەک لە سەرۆکی دەستەی کارگێڕیی بۆرسەی بازرگانیی ئامەد و ئەندامی دەستەی کارگێڕیی یەکێتیی ژوورەکان و بۆرسەکانی تورکیا، هاوسەرۆکی گەورەشارەوانیی ئامەد و ژمارەیەک لە بەرپرسانی حکومی و پارتەکان ئامادەبوون.


