کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کێڵگەی نەوتیی چیای گابار لە شرنەخ

کێڵگەی نەوتیی چیای گابار لە شرنەخ

تورکیا

تورکیا یەدەگ و بەرهەمی نەوتی گابار ئاشکرا دەکات؛ 'بەرهەم گەیشتووەتە 85 هەزار بەرمیل'

رووداو دیجیتاڵ

رووداو دیجیتاڵ

24-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو دیجیتاڵ

رووداو دیجیتاڵ

24-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

هاوسەرۆکی دەم پارتی دەڵێ ئۆجەلان و پەکەکە کاری پێویستیان کردووە و نۆرەی دەوڵەتە
تورکیا23-11-2026

هاوسەرۆکی دەم پارتی دەڵێ ئۆجەلان و پەکەکە کاری پێویستیان کردووە و نۆرەی دەوڵەتە

ئەردۆغان: نزیکەی تەواوی ئەشکەوتەکانی خواکوڕک، زاپ و مەتین چۆڵکران
تورکیا23-11-2026

ئەردۆغان: نزیکەی تەواوی ئەشکەوتەکانی خواکوڕک، زاپ و مەتین چۆڵکران

راپرسییەک: ئاکپارتی 33.5%ی دەنگەکان دەباتەوە
تورکیا23-11-2026

راپرسییەک: ئاکپارتی 33.5%ی دەنگەکان دەباتەوە


رووداو دیجیتاڵ


ئاڵپئەرسلان بایراکتار، وەزیری وزە و سامانە سروشتییەکانی تورکیا رایگەیاند:" بەرهەمهێنانی رۆژانەی نەوت لە کێڵگەی گابار 84 هەزار بەرمیلی تێپەڕاندووە و لە دوو کێڵگەی دیکەشدا یەدەگێکی نوێی 135 ملیۆن بەرمیلی دۆزراوەتەوە." ئاشکرای کرد تورکیا لە کەرکووک بووەتە هاوبەش لە کێڵگەیەکی ستراتیجیی نەوتدا و پلانی هەیە جۆلەمێرگ بکاتە شارێکی گرنگ لە بواری کانزاکاندا.


بایراکتار لە کۆبوونەوەی کۆمیسیۆنی پلاندانان و بودجەی پەرلەمانی تورکیا لە کاتی پێشکێشکردنی پرۆژەبودجەی ساڵی 2027ـی وەزارەتەکەی و دامەزراوە پەیوەندیدارەکان، ئامارەکانی نەوت، گازی سرووشتی، کانزا، وەبەرهێنانی دەرەکی و پاڵپشتییەکانی وزەی خستە روو.


نەوت و گازی سرووشتی و ئامانجی 2027


سەبارەت بە هەوڵەکانی زیادکردنی بەرهەمهێنانی ناوخۆیی، وەزیری وزەی تورکیا رایگەیاند: "بەرهەمهێنانی رۆژانەی نەوتمان لە گابار 84 هەزار بەرمیلی تێپەڕاند. لە ئەنجامی گەڕانە نوێیەکانمان بۆ زیادکردنی بەرهەمهێنانی نەوتی وڵاتەکەمان، لە کێڵگەکانی گازیلەر و چارداکڵی یەدەگێکی نوێی 135 ملیۆن بەرمیلمان دۆزییەوە، بەم دۆزینەوانە بەرهەمهێنانی رۆژانەی ناوخۆمان لە ساڵی 2027ـدا دەگەیێنینە سەرووی 160 هەزار بەرمیل و ساڵانە بە بڕی 5.6 ملیار دۆلار بەشداری لە کەمکردنەوەی کورتهێنانی بازرگانیماندا دەکەین."


بایراکتار ئاماژەی بە فراوانکردنی کارەکانی کۆمپانیای نەوتی تورکیا کرد و گوتی:" ئامانجمانە تاوەکو ساڵی 2040 ئاستی بەرهەمهێنانی کۆمپانیاکە بگاتە 1.7 ملیۆن بەرمیل نەوت و گازی سرووشتی لە رۆژێکدا. لە بواری گازی سرووشتیشدا، لە ماوەی 24 ساڵدا نزیکەی 245 هەزار کیلۆمەتر تۆڕی گازی سرووشتی راکێشراوە و گەیێنراوەتە زیاتر لە 1,000 ناوچەی نیشتەجێبوون؛ لە ساڵی رابردووشەوە 3 ملیۆن کەسی دیکە گازی سرووشتییان پێگەیشتووە و ئامانجیانە تاوەکو کۆتایی 2028 هەموو قەزاکان تۆڕی گازیان پێبگات."


پڕۆژەکان لە عێراق، کەرکووک و دەرەوەی وڵات


وەزیری وزە رایگەیاند کە تورکیا بەپێی ژمارەی کەشتییەکان خاوەنی چوارەم گەورەترین کەشتیگەلی وزەیە لە جیهاندا.


لەبارەی هاوئاهەنگی وزە لەگەڵ عێراقدا، بایراکتار ئاماژەی بەوە کرد لە کەرکووک بوونەتە هاوبەش لە کێڵگەیەکی ستراتیجیی بەرهەمهێنانی نەوتدا، هەروەها رێککەوتننامەی بەکارهێنانی بۆریی نەوتی خاوی عێراق - تورکیا لە مانگی ئابدا بۆ ماوەی یەک ساڵ درێژکراوەتەوە. بایراکتار لەمبارەیەوە گوتی: "ئامانجمانە رێگەی گەشەپێدان، نەک تەنیا وەکو رێڕۆیەکی گواستنەوە، بەڵکو وەک رێگەیەکی ستراتیجیی وزە دروست بکرێت کە بە بۆرییەکانی نەوت، گازی سرووشتی و هێڵەکانی گواستنەوەی کارەبا پاڵپشتی کرابێت."


کەرتی کانزاکان و زێڕ


بایراکتار رایگەیاند :" بودجەی وەبەرهێنانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی توێژینەوە و گەڕانی کانزاکان بۆ ساڵی 2027 نزیکەی 140% زیاد دەکرێت بۆ 13 ملیار لیرە (نزیکەی 260 ملیۆن دۆلار). ئاماژەی بەوەش کرد قەبارەی ئابووریی کەرتی کانزاکان لە 2 ملیار دۆلارەوە لە ساڵی 2002ـدا بەرزبووەتەوە بۆ 14 ملیار دۆلار لە 2025ـدا؛ هەناردەی کانزاکانیش لە 10 مانگی ئەم ساڵدا گەیشتووەتە 6.1 ملیار دۆلار (دوای ئەوەی لە 2025ـدا 6.2 ملیار دۆلار بوو) و پێشبینی دەکرێت تا کۆتایی ساڵ 7 ملیار دۆلار تێپەڕێنێت، کە ئەوەش مادەی خاو بۆ 11 کەرتی سەرەکیی پیشەسازی دابین دەکات کە 62%ـی کۆی هەناردەی تورکیا پێکدەهێنن.


بە گوتەی وەزیری وزەی تورکیا، بەرهەمهێنانی زێڕ لە تورکیا لە 1.4 تۆنەوە لە ساڵی 2001ـدا گەیشتووەتە ئاستی 42 تۆن و لە 24 ساڵدا 550 تۆن بەرهەمهاتووە، و ئامانجیان گەیشتنە بە 100 تۆن لە ساڵێکدا بۆ پڕکردنەوەی کورتهێنانی بازرگانیی 13 ملیار دۆلاری لەو بوارەدا.


پێشنیاری بودجەی ساڵی 2027 بۆ وەزارەتی وزە و سەرچاوە سرووشتییەکانی تورکیا 50.6 ملیار لیرە و بە هەموو دامەزراوە پەیوەندیدارەکانەوە بە گشتی 87.3 ملیار لیرەیە، کە دەکاتە 1.7 ملیار دۆلار.


بابەتی پەیوەندیدار

هاوسەرۆکی دەم پارتی دەڵێ ئۆجەلان و پەکەکە کاری پێویستیان کردووە و نۆرەی دەوڵەتە
تورکیا23-11-2026

هاوسەرۆکی دەم پارتی دەڵێ ئۆجەلان و پەکەکە کاری پێویستیان کردووە و نۆرەی دەوڵەتە

ئەردۆغان: نزیکەی تەواوی ئەشکەوتەکانی خواکوڕک، زاپ و مەتین چۆڵکران
تورکیا23-11-2026

ئەردۆغان: نزیکەی تەواوی ئەشکەوتەکانی خواکوڕک، زاپ و مەتین چۆڵکران

راپرسییەک: ئاکپارتی 33.5%ی دەنگەکان دەباتەوە
تورکیا23-11-2026

راپرسییەک: ئاکپارتی 33.5%ی دەنگەکان دەباتەوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە