رووداو دیجیتاڵ
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا رایگەیاند، "پرۆسەی تورکیای بێ تیرۆر بە ئارامی و پێداگرییەکی زۆرەوە بەرەوپێش دەبەین".
رەجەب تەیب ئەردۆغان ئەمڕۆ دووشەممە، 23-11-2026 لەبارەی پرۆسەی چارەسەری رایگەیاند، "پرۆسەکە بە ئارامی بەرەوپێش دەبەین بۆ ئەوەی تووشی هیچ رووداوێک نەبێت".
سەرۆککۆماری تورکیا ئاماژەی بەوەدا، "زۆر بە وردی کار لەسەر پرۆسەکە دەکەین" و " بەرهەمی ئەرێنیی ئەم هەستیارییەمان دەبینین".
رەجەب تەیب ئەردۆغان دەڵێت، "دوو ساڵە رێگەمان نەداوە هیچ هەوڵێکی تێکدەرانەی دژی پرۆسەکە سەربگرێ" و " تەواوی ئەشکەوتەکانی خواکوڕک، زاب و مەتین چۆڵکران".
سەرۆککۆماری تورکیا دەشڵێت، "پەنا بەخوا بابەتەکە لە رۆژەڤی خەڵک ناهێڵین".
نوێدەکرێتەوە...



