کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

مستەفا ساریگوڵ

مستەفا ساریگوڵ

تورکیا

داوای هەڵگرتنی پارێزبەندیی مستەفا ساریگوڵ رادەستی پەرلەمان کرا

هێمن عەساف

هێمن عەساف

27-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
هێمن عەساف
هێمن عەساف27-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

یاریدەدەری سەرۆککۆماری تورکیا: پرۆسەی چارەسەری بەردەوامە و چوار لیژنەی لاوەکی دەستیان بەکارکردووە
تورکیا27-11-2026

یاریدەدەری سەرۆککۆماری تورکیا: پرۆسەی چارەسەری بەردەوامە و چوار لیژنەی لاوەکی دەستیان بەکارکردووە

ئەردۆغان: مەلای جزیری سەرمایەیەکی گرنگی ئێمەیە
تورکیا27-11-2026

ئەردۆغان: مەلای جزیری سەرمایەیەکی گرنگی ئێمەیە

کڵچدارئۆغڵو سەردانی باخچەلی کرد؛ باسی کێشەکانی میدیایان کرد
تورکیا26-11-2026

کڵچدارئۆغڵو سەردانی باخچەلی کرد؛ باسی کێشەکانی میدیایان کرد

رووداو دیجیتاڵ


وەزارەتی دادی تورکیا دۆسیەیەکی بۆ هەڵگرتنی پارێزبەندیی پەرلەمانیی مستەفا ساریگوڵ، پەرلەمانتاری کوردی سەربەخۆی ئەرزینگان پێشکێشی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی تورکیا کرد، دوای ئەوەی سەرۆکایەتیی داواکاریی گشتیی ئەنقەرە رەوانەی وەزارەتی دادی کردبوو.


سەرۆکایەتیی داواکاریی گشتی ئەنقەرە، رۆژی 20ـی تشرینی دووەمی 2026، تۆمەتنامەی دژی مستەفا ساریگوڵ ئامادە کرد و بەپێی مادەی 83ی دەستوور، داوای هەڵگرتنی پارێزبەندییەکەی کرد.


سەرۆکایەتیی داواکاریی گشتی ئەنقەرە رایگەیاندبوو، چەندین تۆمەت بەسەر مستەفا ساریگوڵدا ساخبوونەتەوە و سەلمێندراوە تاوانی جیاوازی کردووە.


ئەمڕۆ هەینی، 27ـی تشرینی دووەمی 2026، وەزارەتی دادی تورکیا دۆسیەی لێسەندنەوەی متمانە و هەڵگرتنی پارێزبەندییەکەی بۆ سەرۆکایەتیی پەرلەمان بەرزکردەوە.


بەپێی سەرۆکایەتیی داواکاری گشتیی ئەنقەرە، مستەفا ساریگوڵ بەم دۆسیانە تۆمەتبارکراوە: "سپیکردنەوەی ئەو سامانەی لە تاوانەوە دەستی کەوتووە، دامەزراندنی رێکخراوی تاوانکاری، بەدەستهێنانی سامانی نایاسایی، شاردنەوە و بە قاچاخبردنی سامان."


سەرۆکایەتیی داواکاری گشتیی دەڵێ: "بەپێی یاسای ژمارە 3628 و بە پشتبەستن بە مادەی 83ی دەستوور، پێویستە ئەو پەرلەمانتارە پارێزبەندییەکەی هەڵبگیرێ و لێکۆڵینەوەی لەگەڵ بکرێ؛" ئاماژە بەوەش دراوە، دۆسیەی لێسەندنەوەی پارێزبەندییەکەی مستەفا ساریگوڵ بۆ وەزارەتی داد رەوانە کراوە.


مستەفا ساریگوڵ کێیە؟

ساڵی 1956 لە ئەرزینگانی باکووری کوردستان لەدایکبووە

بازرگان و سیاسەتڤانە

1999-2014 سەرۆکی شارەوانیی شیشلی (جەهەپە) بووە لە ئیستەنبووڵ

2020 پارتی گۆڕانی تورکیای دامەزراند

2023 پارتەکەی داخست و لە سەردەمی ئۆزگور ئۆزەل گەڕایەوە نێو جەهەپە

تشرینی یەکەمی 2026 بە تۆمەتی دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر منداڵان، لە پارتی نوێ دوورخرایەوە

دوو خولە پەرلەمانتارە


ئایاری 2026، لیژنەی داد و دەستووری پەرلەمانی تورکیا، ژمارەی دۆسیەکانی تاوان بۆ وەرگرتنەوەی پارێزبەندیی لە پەرلەمانتارانی 28ـەمین خولی پەرلەمان بڵاوکردەوە و رایگەیاند، تاوەکو ئەو کاتە 1096 دۆسیەی تاوان بۆ وەرگرتنەوەی پارێزبەندیی لەسەر 152 پەرلەمانتار پێشکێش کراون.


دۆسیەکان بەمشێوەیەن:

• 628 دۆسیە دژی پەرلەمانتارانی دەم پارتی

• 281 دۆسیە دژی پەرلەمانتارانی پارتی نوێ

• 68 دۆسیە دژی پەرلەمانتارانی جەهەپە

• 44 دۆسیە دژی پەرلەمانتارانی پارتی کرێکارانی تورکیا

• 29 دۆسیە دژی پەرلەمانتارانی ئیی پارتی

• 24 دۆسیە دژی پەرلەمانتارانی ئاکپارتی و مەهەپە.

بابەتی پەیوەندیدار

یاریدەدەری سەرۆککۆماری تورکیا: پرۆسەی چارەسەری بەردەوامە و چوار لیژنەی لاوەکی دەستیان بەکارکردووە
تورکیا27-11-2026

یاریدەدەری سەرۆککۆماری تورکیا: پرۆسەی چارەسەری بەردەوامە و چوار لیژنەی لاوەکی دەستیان بەکارکردووە

ئەردۆغان: مەلای جزیری سەرمایەیەکی گرنگی ئێمەیە
تورکیا27-11-2026

ئەردۆغان: مەلای جزیری سەرمایەیەکی گرنگی ئێمەیە

کڵچدارئۆغڵو سەردانی باخچەلی کرد؛ باسی کێشەکانی میدیایان کرد
تورکیا26-11-2026

کڵچدارئۆغڵو سەردانی باخچەلی کرد؛ باسی کێشەکانی میدیایان کرد

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە