کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

جەودەت یڵماز، یاریدەدەری سەرۆککۆماری تورکیا

جەودەت یڵماز، یاریدەدەری سەرۆککۆماری تورکیا

تورکیا

یاریدەدەری سەرۆککۆماری تورکیا: پرۆسەی چارەسەری بەردەوامە و چوار لیژنەی لاوەکی دەستیان بەکارکردووە

هێمن عەساف

هێمن عەساف

27-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
هێمن عەساف
هێمن عەساف27-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

داوای هەڵگرتنی پارێزبەندیی مستەفا ساریگوڵ رادەستی پەرلەمان کرا
تورکیا27-11-2026

داوای هەڵگرتنی پارێزبەندیی مستەفا ساریگوڵ رادەستی پەرلەمان کرا

ئەردۆغان: مەلای جزیری سەرمایەیەکی گرنگی ئێمەیە
تورکیا27-11-2026

ئەردۆغان: مەلای جزیری سەرمایەیەکی گرنگی ئێمەیە

کڵچدارئۆغڵو سەردانی باخچەلی کرد؛ باسی کێشەکانی میدیایان کرد
تورکیا26-11-2026

کڵچدارئۆغڵو سەردانی باخچەلی کرد؛ باسی کێشەکانی میدیایان کرد

رووداو دیجیتاڵ


یاریدەدەری سەرۆککۆماری تورکیا دەڵێ، پرۆسەی چارەسەری بە رەچاوکردنی ئاسایشی نیشتمانی و ئارامیی کۆمەڵایەتی بەردەوامە.؛ ئاماژە بەوەش دەکات، چوار لیژنەی لاوەکی بۆ کاری مەیدانی دەستیان بەکار کردووە.


ئەمڕۆ هەینی، 27ـی تشرینی دووەمی 2026، جەودەت یڵماز، یاریدەدەری سەرۆککۆماری تورکیا لە کۆمیسیۆنی پلان و بودجەی پەرلەمانی تورکیادا گوتارێکی پێشکێش کرد.


یڵماز هەڵسەنگاندنی بۆ ئامانجەکانی پرۆسەی چارەسەری کرد و گوتی، کارکردن بۆ پێشخستنی پرۆسەکە بەردەوامە و دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی تورکیا (میت) لەم پرۆسەیەدا "بەرپرسیارێتیی گرنگی" لە ئەستۆ گرتووە.


یڵماز ئاماژەی بەوەدا کە پرۆسەکە بە رەچاوکردنی ئاسایشی نیشتمانی بەڕێوەدەچێت و گوتی: "لە چوارچێوەی ئامانجی 'تورکیای بێ تیرۆر' و 'ناوچەی بێ تیرۆر' کە لەلایەن سەرۆککۆمارمانەوە دەستی پێکردووە، میت بەرپرسیارێتیی گرنگی لە ئەستۆ گرتووە. کارکردن بۆ پێشخستنی پرۆسەکە بە رەچاوکردنی ئاسایشی نیشتمانی و ئارامیی گەلەکەمان بەردەوامە."


جەودەت یڵماز رایگەیاند، دەستەی هاوئاهەنگی، پشتیوانی و یەکگرتنی نیشتمانی لە رۆژانی 24ی ئاب و 28ی ئەیلوولی 2026 کۆبووەتەوە و بنەماکانی کاری دەستەکە روون کراونەتەوە.


سەبارەت بە کارە مەیدانییەکانی پرۆسەکە، یڵماز گوتی: "چوار لیژنەی لاوەکی دەستیان بەکارکردن کردووە و هەموو دامەزراوەکانمان بە هاوئاهەنگی تەواوەوە کارەکانیان بەڕێوەدەبەن."


پرۆسەی چارەسەری


پرۆسەی چارەسەری رۆژی 1ـی تشرینی یەکەمی 2024 بە بانگەوازێکی دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی مەهەپە بۆ عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە دەستیپێکرد. دواتر 27ـی شوباتی 2025، ئۆجەلان داوای لە پەکەکە کرد چەک دابنێت و خۆی هەڵبووەشێنێتەوە.


رۆژی 12ـی ئایاری 2025، پەکەکە بڕیاری کۆتاییهێنان بە خەباتی چەکداری دا. هەروەها رۆژی 11ـی تەممووزی 2025 گرووپێک لە گەریلاکانی پەکەکە لە هەرێمی کوردستان بە شێوەی سیمبوولی چەکیان لە سنووری دووکان لە پارێزگای سلێمانی لە هەرێمی کوردستان سووتاند.


دواتر (کۆمیسیۆنی یەکڕیزی نیشتمانی، برایەتی و دیموکراسی) لە پەرلەمانی تورکیا پێکهێندرا و لە 5ـی ئابی 2025 دەستی بە کارەکانی کرد. ئەو کۆمیسیۆنە رۆژی 18ـی شوباتی 2026 راپۆرتی هاوبەشی فراکسیۆنەکانی پەسند کرد. ئێستا چاوەکان لەسەر هەنگاوی یاسایی و چەکدانانی کردەیی پەکەکەن.


رۆژی 24ـی ئابی 2026، لیژنەی بەدواداچوون و هاوئاهەنگی کە لەژێر چەتری یاسای (بەهێزکردنی پاڵپشتیی نیشتمانی و یەکگرتوویی کۆمەڵایەتی) پێکهێندرا و یەکەم کۆبوونەوەی خۆی کرد. مژاری سەرەکیی کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە پرۆسەی چەکدانان و هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە.


رۆژی 10ـی ئابی 2026، پەرلەمانی تورکیا پرۆژەیاسای بەهێزکردنی پاڵپشتیی نیشتمانی و یەکگرتوویی کۆمەڵایەتی خستە دەنگدانەوە. لە کۆی 562 پەرلەمانتاری ئامادەبوو، 468 پەرلەمانتار دەنگی "بەڵێ"یان بە پرۆژەکە دا، لە بەرامبەردا 88 پەرلەمانتار دەنگی "نەخێر"یان دا و شەش دەنگی بێلایەنیش (بەتاڵ) هەبوون.


پەسندکردنی ئەم پرۆژەیاسایە دوای نزیکەی ساڵێک لە کاری بەردەوامی کۆمیسیۆنی پرۆسەی چارەسەری هات، کە تێیدا گوێ لە نزیکەی 140 کەسایەتی گیرا و چەندین کۆبوونەوەی تایبەت کران.


پرۆژەیاساکە لە 12 مادە پێکهاتووە و لەژێر ناوی پێشنیازەیاسای بەهێزکردنی پاڵپشتیی نیشتمانی و یەکگرتوویی کۆمەڵایەتی پێشکەش کرابوو.


رۆژی 17ـی ئابی 2026، رەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا واژۆی لەسەر یاساکە کرد و لە 18ـی ئابی 2026 لە رۆژنامەی فەرمیی وڵات دا بڵاوکرایەوە و چووە واری جێبەجێکردنەوە.


رۆژی 20ـی ئابی 2026، دەستەی بەدواداچوون و هەڵسەنگاندن، لە چوارچێوەی یاسای ژمارە 7595 (یاسای پاڵپشتی نیشتمانی و بەهێزکردنی کۆمەڵایەتی)ـی تایبەت بە پرۆسەی چارەسەری دامەزرا.


ئەو دەستەیە بە سەرۆکایەتیی جەودەت یڵماز، یاریدەدەری سەرۆککۆمار پێکهێندرا. هەریەک لە وەزیرانی داد، بەرگری، ناوخۆ، دەرەوە و سەرۆکی دەزگای هەواڵگری نیشتمانی (میت) و سکرتێری سەرۆککۆمار و سەرۆکی ئەنجوومەنی ئاسایشی تورکیا تێی دا ئەندامن. یەکەم کۆبوونەوەی ئەو دەستەیە لە 24ـی ئابی 2026 کرا. کۆبوونەوەی دووەمیشیان لە رۆژی 28ـی ئەیلوولی 2026 بوو.


لە 27ـی تشرینی یەکەمی 2026، عەبدوڵڵا ئۆجەلان، گوازرایەوە شوێنە نوێیەکەی خۆی کە باڵەخانەیەکی تایبەتە بۆ ژیان و کارکردنی لە نووسینگەی تایبەت بۆ بەڕێوەبردنی پرۆسەی چارەسەری لە دوورگەی ئیمراڵیی.


رۆژی 18ـی تشرینی دووەمی 2026، تونجەر باکرهان، هاوسەرۆکی دەم پارتی رایگەیاند، سکرتارییەتی (نووسینگەی تایبەت) عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە شوێنە نوێیەکەی لە دوورگەی ئیمراڵیی دامەزراون و دەستبەکاربوون.



بابەتی پەیوەندیدار

داوای هەڵگرتنی پارێزبەندیی مستەفا ساریگوڵ رادەستی پەرلەمان کرا
تورکیا27-11-2026

داوای هەڵگرتنی پارێزبەندیی مستەفا ساریگوڵ رادەستی پەرلەمان کرا

ئەردۆغان: مەلای جزیری سەرمایەیەکی گرنگی ئێمەیە
تورکیا27-11-2026

ئەردۆغان: مەلای جزیری سەرمایەیەکی گرنگی ئێمەیە

کڵچدارئۆغڵو سەردانی باخچەلی کرد؛ باسی کێشەکانی میدیایان کرد
تورکیا26-11-2026

کڵچدارئۆغڵو سەردانی باخچەلی کرد؛ باسی کێشەکانی میدیایان کرد

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە