Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

پالیگاما هامێراسایی

پالیگاما هامێراسایی

جیهان30-05-2026

سریلانکا؛ پیاوێکی ئایینی بوودایی بە تۆمەتی دەستدرێژیکردنی سێکسی سزادرا

0:00
0:00
قەبارەی دەق
نیاز مستەفا

بڵاوکراوەتەوە لەلایەن

نیاز مستەفا

رۆژی بڵاوکردنەوە

30-05-2026

بابەتی پەیوەندیدار

ترەمپ: بە مەبەست هێرشمان نەکردە سەر سوپای ئێران بۆ ئەوەی ئەزموونی عێراق دووبارە نەبێتەوە
جیهان31-05-2026

ترەمپ: بە مەبەست هێرشمان نەکردە سەر سوپای ئێران بۆ ئەوەی ئەزموونی عێراق دووبارە نەبێتەوە

ترەمپ: گەرەنتیمان لە ئێران وەرگرتووە چەکی ئەتۆمی دروست نەکات
جیهان31-05-2026

ترەمپ: گەرەنتیمان لە ئێران وەرگرتووە چەکی ئەتۆمی دروست نەکات

پۆلیسی هۆڵەندا لە ژێر گوشارێکی زۆردایە بەهۆی لێدان لە ژنێکی دووگیان
جیهان30-05-2026

پۆلیسی هۆڵەندا لە ژێر گوشارێکی زۆردایە بەهۆی لێدان لە ژنێکی دووگیان

رووداو دیجیتاڵ

ناوەندە باڵاکانی ئایینیی بوودی لە سریلانکا بڕیاری دوورخستنەوەی پیاوێکی ئایینیی پلە باڵایان دا کە تۆمەتبارە بە دەستدرێژیی سێکسی بۆ سەر کچێکی تەمەن 11 ساڵ؛ ئەم کەیسە هاووڵاتییانی تووشی شۆک کردو
وە.

رۆژی شەممە، 30ی ئایاری 2026، لە هەنگاوێکی کەم وێنەدا، پالیگاما هێماراسانای تەمەن 71 ساڵ، لە هەموو بەرپرسیارێتییەکانی وەک پارێزەری سەرەکیی "دارە پیرۆزەکە" دوورخرایەوە. ئەم دارە کە بە "جایا سری ماها بۆدی" ناسراوە، بوودییەکان بڕوایەکی زۆریان پێیەتی و رۆژانە هەزاران کەس بۆ پەرستن سەردانی دەکەن.

ئەنجوومەنی پیاوانی ئایینی لە راگەیێندراوێکدا رایانگەیاند: "بڕیار درا بە راگرتنی چالاکییەکانی هێماراسانا تاوەکو کۆتاییهاتنی پڕۆسەی یاسایی و دادگاییکردنەکەی."

پۆلیسی سریلانکا رۆژی 9ی ئایار هێماراسانایان دەستگیر کرد، ئەوەش دوای ئەوەی تۆمەتبار کرا بەوەی لە ساڵی 2022دا لە ناو پەرستگایەکی شاری ئانورادهاپورا دەستدرێژیی سێکسیی کردووەتە سەر کچێکی 11 ساڵان. هەرچەندە پیاوە ئایینییەکە دواتر بە کەفالەت ئازاد کرا، بەڵام دادگا بڕیاری داوە کە بۆی نییە گەشت بۆ دەرەوەی وڵات بکات.

ئەم بڕیاری دوورخستنەوەیەی هێماراسانا رێک لەو رۆژەدا هات کە سریلانکا یادی "ڤێساک" دەکاتەوە، کە ساڵیادی لەدایکبوون و گەیشتن بە رۆشنگەری و کۆچی دوایی بوودایە. ئەمەش وای کردووە رووداوەکە دەنگدانەوەیەکی زۆر تووندتری لە ناو خەڵکدا هەبێت.

سەرەڕای ئەوەی پێشتریش چەندین کەیسی دەستدرێژی لەلایەن پیاوانی ئایینییەوە تۆمار کراون، بەڵام هێماراسانا بەرزترین کەسایەتیی ئایینییە لە مێژووی ئەو وڵاتەدا کە بە تاوانێکی لەو شێوەیە تۆمەتبار بکرێت.

لە کەیسێکی جیاوازیشدا، گرووپێکی دیکە کە لە 22 پیاوی ئایینی پێکهاتوون، لە مانگی نیساندا بە تۆمەتی خاوەندارێتیی 110 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر دەستگیر کران و تاوەکو ئێستاش لە زینداندان، بەڵام بە پێچەوانەی هێماراساناوە، ئەوان هێشتا لە پلە ئایینییەکانیان دوورنەخراونەتەوە، ئەمەش گوشارێکی زۆری لەسەر دامەزراوە ئایینییەکان دروست کردووە تاوەکو رێکاری تووندتر بگرنە بەر.