رووداو دیجیتاڵ
کۆشکی سپی ئاماژەی بەوە کردووە کە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا سەرقاڵی تاوتوێکردنی بژاردەی هێرشی نوێیە بۆ سەر ئێران، ئەوەش بۆ ناچارکردنی تاران بە کردنەوەی تەنگەی هورمز و پابەندبوون بەو ئاگربەستەی کە مانگی رابردوو واژۆ کرا و زوو تێکشکێندرا. ئەمەش لە کاتێکدایە چەندین پێشهات و رووداوی دیکە لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست روویانداوە.
رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریکی لە زاری بەرپرسانی ئیدارەی ترەمپەوە باس لەوە دەکات، سەرۆکی ئەمریکا لە کۆبوونەوەی رۆژی هەینیی کابینەکەیدا لە کەمپ دەیڤد، بڕیاریداوە هێرشی فراوانی ئاسمانیی بۆ سەر ئێران دەست پێبکاتەوە و چەند رۆژێک بخایەنێت. بەپێی راپۆرتەکە، ئەم جارە، کەرتی وزە، لەوانەش وێستگەکانی کارەبا و پاڵاوگەکانی نەوت دەبنە ئامانجی مووشەکە وێرانکەرەکانی ئەمریکا. بەڵام ماڵپەڕی هەواڵی ئەکسیۆس لە راپۆرتێکدا باس لەوە دەکات، ترەمپ هێشتا بڕیاری کۆتایی نەداوە، ئەگەرچی "بە جیدی" بیر لە هێرشێکی لەو جۆرە بۆ سەر ئێران دەکاتەوە.
بەرپرسێکی ئەمریکی بە ماڵپەڕەکەی گوتووە، ئێرانییەکان لەم چەند رۆژەی رابردوودا "زۆر تووڕە و دڕندە بوون" و هەندێ لە بەرپرسانی ئەمریکی سەریان لەوە سووڕماوە.
ئەمریکا هێرشی نوێ ئامادە دەکات
کارۆلاین لێڤیت، گوتەبێژی کۆشکی سپی رۆژی هەینی رایگەیاند، ترەمپ زۆر بێزارە لە رەفتارەکانی ئێران.
ســــەرۆک ترەمــــپ رێگــــە نـــــادات ئــــەم رەفتـــــارە تیرۆریستییـــــانە بەردەوام بـــــــن. ئێــــــران باجێکــــــی قــــــورس دەدات تــــا ئـــــەو کاتـــــەی بەشێوەیەکــــــی راستەقینـــــــە دەگەڕێتـــــەوە ســـــــەر مێـــــــزی دانوستانــــدن.
— کارۆلاین لێڤیت، گوتەبێژی کۆشکی سپیزۆر بــــە قورســـــی لێیــــان دەدەیـــــن... لە قۆناخێکـــــدا ناچـــــــار دەبــــن بڵێـــــــن ئیــــدی بـــەرگــە ناگــــریــــن.
— دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکاهێرشەکانی ئێران بۆ سەر کەنداو
سەرەڕای ئەوەی شەوی رابردوو ئەمریکا هێرشی نەکردە سەر ئێران، بەڵام سوپای پاسداران رایگەیاند، هێرشیان کردووەتە سەر دوو کەشتیی نەوتهەڵگر لە تەنگەی هورمز و ناچاریان کردوون بگەڕێنەوە.
لە لایەکی دیکەشەوە، وەزارەتی بەرگریی کوێت رایگەیاند، سیستەمی بەرگریی وڵاتەکەیان چەند درۆنێکی ئێرانیی لەنێو ئاسمانی کوێت خستووەتە خوارەوە، کە ئامانجیان لێدانی بنکە سەربازییەکان بووە.
حەماس چەک دادەنێت
بزووتنەوەی حەماس رایگەیاند، رازی بووە دەست بە چەکدانان بکات، ئەمەش وەک بەشێک لەو رێککەوتنەی ترەمپ رایگەیاندووە کە تێیدا ئیسرائیلـیش دەبێت هێرشەکانی رابگرێت و لە غەززە بکشێتەوە.
بەڵام حەماس مەرجێکی داناوە و دەڵێت چەکە قورسەکانمان تەنیا ئەو کاتە رادەست دەکەین کە دەوڵەتی فەلەستین دروست بکرێت، کە ئەمەش شتێکە حکومەتی ئێستای ئیسرائیل بەتەواوی رەتی دەکاتەوە.
سەرەڕای ئەم هەواڵە، رۆژی هەینی ئیسرائیل جارێکی دیکە بۆردوومانی غەززەی کرد و کەسێک کوژرا و چوار کەسیش بریندار بوون.
ئــــــەم رێککەوتنـــــەی حەمــــــاس بۆ چەکدانـــــــان، تاکـــــە هەواڵـــــی دڵخۆشکــــەری ناوچەکەیـــــــــە.
— ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکانبەڵام ئیسرائیل هێشتا بەفەرمی وەڵامی نەداوەتەوە. لە 7ـی تشرینی یەکەمی 2023ـەوە تاوەکو ئێستا زیاتر لە 73 هەزار فەلەستینی لە لایەن ئیسرائیلەوە کوژراون.
هاوپەیمانییەکی نوێ بە سەرۆکایەتیی سعودیە
سعودیە رۆژی پێنجشەممە رایگەیاندبوو کە هاوپەیمانییەکی سەربازیی بەرگریی لە 14 وڵات پێکهێناوە بۆ پاراستنی ئاسایشی دەریاکان و کەشتییە بازرگانییەکان لە دەریای سوور، کە بەهۆی شەڕی ئێران و هێرشی حووسییەکانی یەمەنەوە پەکیکەوتووە. وڵاتانی وەک تورکیا، میسر و پاکستان بەشدارن، بەڵام ئیمارات و عومان بەشدار نەبوون. حووسییەکانیش دەڵێن، ئەم هاوپەیمانییە کەشتییەکانی سعودیە ناپارێزێت تاوەکو گەمارۆی سەر یەمەن هەڵنەگرێت.
سوپای ئیسرائیل رۆژی هەینی رایگەیاند کە تۆڕێکی ژێرزەمینیی حیزبوڵڵایان لەژێر قەڵای مێژووییی "شەقیف" (Beaufort) لە باشووری لوبنان تەقاندووەتەوە. ئەم قەڵایە کە مێژووەکەی بۆ سەدەی 12 دەگەڕێتەوە و لەم دواییانەدا چووەتە نێو لیستی کەلەپووری جیهانیی یونسکۆوە، لە مانگی ئایاردا لەلایەن ئیسرائیلـەوە داگیرکرا.
جۆزێف عەون، سەرۆکی لوبنان دەڵێت ئەم کارەی ئیسرائیل پەیامێکی زۆر "نەرێنی"یە پێش دەستپێکردنی گفتوگۆکانی ئاشتی لە رۆمای پایتەختی ئیتالیا.



