رووداو دیجیتاڵ
حکومەتی رووسیا هەڕەشە دەکات کە دەکرێ چەکە ئەتۆمییەکانی وڵاتەکەی بەرەو خاکی لیتوانیا ئاراستە بکرێن، ئەگەر ئەو وڵاتە چەکی ئەتۆمیی هاوپەیمانەکانی لە ناتۆدا لە خاکی خۆی جێگیر بکات.
رۆژی هەینی، 11ی ئەیلوولی 2026، دیمیتری پێسکۆڤ، گوتەبێژی کۆشکی سەرۆکایەتیی رووسیا (کرێملین) لە وەڵامی پرسیارێکی تەلەڤزیۆنی فەرمیی وڵاتەکەیدا سەبارەت بە هەوڵەکانی لیتوانیا بۆ هەڵگرتنی قەدەخەی دەستووری لەسەر جێگیرکردنی چەکی ئەتۆمی لە خاکی وڵاتەکەیدا گوتی، ئەم هەنگاوە دەبێتەهۆی دروستبوونی "وەرچەرخانێکی زۆر مەترسیدار لە زیادبوونی ئاڵۆزییەکان."
گوتەبێژی کرێملن گوتی: "ئەگەر چەکی ئەتۆمی لە خاکی هەر وڵاتێک هەبێت و ئاراستەی ئێمە بکرێ، ئەوا بەپێی ئەوە، خاکی ئەو دەوڵەتەش راستەوخۆ دەچێتە نێو بازنەی بەئامانجگرتنی چەکە ئەتۆمییەکانی ئێمەوە."
ئەم لێدوانانەی مۆسکۆ لە کاتێکدا دێن، پەرلەمانی لیتوانیا سەرقاڵی گفتوگۆکردنە لەسەر بڕیارێک بۆ لادانی قەدەخەی دەستووری لەسەر کۆگاکردنی چەکی ئەتۆمی لە وڵاتەکەی.
بۆ پەسندکردنی هەڵوەشاندنەوەی ئەم قەدەخە دەستوورییە، پێویستە دەنگی دوو لەسەر سێی ئەندامانی پەرلەمانی لیتوانیا بەدەستبهێندرێ. لە ئەگەری پەسندکردنی، بڕیارەکە لە زستانی داهاتوودا دەچێتە واری جێبەجێکردنەوە.
گیتاناس ناوسێدا، سەرۆکی لیتوانیا کە لە مانگی تەممووزدا ئەم پڕۆژەیەی راگەیاند، ئاماژەی بەوە کردووە کە وڵاتەکەی دەیەوێت ببێتە "بەشێکی دانەبڕاو لەم بەرگرییە ئەتۆمییە."
ئامانجی لیتوانیا لەم هەنگاوەدا بەهێزکردنی توانای بەرپەرچدانەوە و پاراستنی ئاسایشی نیشتمانییەتی، لە کاتێکدا هێرش و شەڕی رووسیا لە ئۆکراینادا بەردەوامە.
لیتوانیا هاوسنوورە لەگەڵ بێلاڕووس و ناوچەی کالینینگرادی سەر بە رووسیا کە خاوەنی بنکەی سەربازی و کڵاوەی ئەتۆمیی مۆسکۆیە. لە کاتی هەڵگیرسانی جەنگی ئۆکرانیاوە لە ساڵی 2022دا، وڵاتانی باڵتیک ترسی بەردەوامیان لە فراوانبوونی جەنگەکە هەیە.
بزانە ئەو هەواڵە هیچ هەڵەیەکی رێنووسی تیایە؟ ئەگەر هەڵەی تیایە پێم بڵێ و چاکی بکە بەڵام لە کۆتایدا بە تێبینی هەڵەکانم بۆ دەستنیشان بکە، تکایە دەستکاری وشە لێکدراوەکان مەکە لەگەڵ جیاکردنەوەی پاشگری (دا) چونکە بەشێکی ئەوە ستایڵی رووداو


