کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کۆنترین نیگاری مرۆڤایەتی لە ئیندۆنیزیا کە مێژووەکەی بۆ زیاتر لە 67 هەزار ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە.

کۆنترین نیگاری مرۆڤایەتی لە ئیندۆنیزیا کە مێژووەکەی بۆ زیاتر لە 67 هەزار ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە.

جیهان

گۆڕانی کەشوهەوا هەڕەشە لە کۆنترین نیگاری مرۆڤایەتی دەکات

هێمن بەکر

هێمن بەکر

22-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
هێمن بەکر
هێمن بەکر22-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

مەکسیک گەورە مافیایەکی مادەی هۆشبەر دەستگیردەکات
جیهان22-11-2026

مەکسیک گەورە مافیایەکی مادەی هۆشبەر دەستگیردەکات

ترەمپ: رێککەوتنێکی هەمیشەیی لەگەڵ ئێران دەکەم و ئامادەشم کار لەگەڵ دیموکراتەکان بکەم
جیهان21-11-2026

ترەمپ: رێککەوتنێکی هەمیشەیی لەگەڵ ئێران دەکەم و ئامادەشم کار لەگەڵ دیموکراتەکان بکەم

هۆڵەندا فرۆشتنی ئۆتۆمبێلێکی کۆمپانیای BYD لە ئەورووپا قەدەخە دەکات چونکە بە دیفێندەر دەچێ
جیهان21-11-2026

هۆڵەندا فرۆشتنی ئۆتۆمبێلێکی کۆمپانیای BYD لە ئەورووپا قەدەخە دەکات چونکە بە دیفێندەر دەچێ

رووداو دیجیتاڵ


کۆنترین نیگاری مرۆڤایەتی کە تائێستا دۆزرابێتەوە لە ئەشکەوتێکی ئیندۆنیزیایە و مێژووەکەی بۆ زیاتر لە 67 هەزار ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە، بەڵام گۆڕانی کەشوهەوا هەڕەشە لە سڕینەوەی دەکات.


نیگارەکە لەسەر بەرد هەڵکۆڵدراوە و بریتییە لە وێنەی باڵندەیەک، دەستێک لەسەروو باڵندەکەوە و کەسێک کە لەپشتییەوە سواری ئاژەڵێک بووە.


زانایان دەڵێن بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما، درێژبوونەوەی وەرزە وشکەکان و گۆڕانی شێوازی بارانبارین، پرۆسەکە خێراتر دەکەن کە بە (haloclasty) ناسراوە؛ تێیدا کریستاڵەکانی خوێ لەنێو بەردە کلسە کونیلەدارەکاندا دروست دەبن، لەگەڵ گۆڕانی کەشوهەوادا دەکشێن و دەچنەوە یەک، ئەمەش دەبێتە هۆی درزبردن و هەڵوەرینی رووی بەردەکان.


دوورگەی سولاوێسی لە ئیندۆنیزیا زیاتر لە 500 شوێنەوار لەخۆدەگرێت کە هونەری کۆنی سەر بەردیان تێدایە، لەوانە وێنەی ئاژەڵان، دیمەنی راوکردن و شێوەی مرۆڤ. لە نێوانیاندا نەخشی دەستێک لە دوورگەی موناـی نزیکییەوە هەیە کە مێژووەکەی بۆ لانیکەم 67,800 ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە، بەمەش دەبێتە کۆنترین نموونەی ناسراوی هونەری سەر بەرد لە جیهاندا.


کۆنترین نیگارەکان


ئەم دۆزینەوەیە، کە لە کانوونی دووەمی 2026 راگەیێندرا، ژمارە پێوانەییەکەی پێشووی تێپەڕاند کە نەخشی دەستێکی مرۆڤی نیاندەرتاڵ بوو لە ئیسپانیا و مێژووەکەی بۆ لانیکەم 64,800 ساڵ لەمەوبەر دەگەڕایەوە.


دۆزینەوە گرنگەکانی دیکە بریتین لە تابلۆیەک کە وێنەی سێ مرۆڤ و بەرازێکی کێوی پیشان دەدات و مێژووەکەی بۆ لانیکەم 51,200 ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە و بە کۆنترین نموونەی ناسراوی هونەری گێڕانەوە دادەنرێت، هەروەها تابلۆی بەرازێک کە تەمەنی لانیکەم 45,500 ساڵە.


بۆچی خەریکە لەنێودەچن؟


لەگەڵ ئەوەشدا، شوێنەوارناسان هۆشداری دەدەن کە هەندێک لەم کارە هونەرییە بێهاوتایانە پێش ئەوەی بە شێوەیەکی دروست بە بەڵگە بکرێن، لەنێودەچن.


شیناتریا ئەدهیتیاتاما، شوێنەوارناس لە ئاژانسی نیشتمانیی توێژینەوە و داهێنانی ئیندۆنیزیا، رایگەیاند کە چاودێرییەکانیان لەنێوچوونی پارچە هونەری سەر بەردی بە قەبارەی لەپی دەست لە ماوەی کەمتر لە پێنج مانگدا تۆمار کردووە.


گەشەپێدانی پیشەسازی، کشتوکاڵ، بەخێوکردنی سامانی ماسی و چالاکییەکانی کانزاکاری لە نزیک ناوچەکە، رەنگە ئەوانیش لە رێگەی گۆڕینی دۆخی ئەشکەوتەکان، تۆزوخۆڵ و لەرینەوەوە بەشدار بن لە تێکچوونیان.


زانایان داوای چاودێریکردنی سیستماتیکی پلەی گەرما، شێ و چالاکیی خوێ دەکەن، شانبەشانی بە بەڵگەکردنی باشتر لە رێگەی فۆتۆگرافیی ئاسایی و سێ رەهەندییەوە (3D).


شوێنەکان لە لیستی میراتی جیهانیدان


ئیندۆنیزیا لە ساڵی 2025ـدا ناوچەی بەردی کلسی مارۆس-پانگکێپـی، کە سەدان ئەشکەوتی تێدایە و هونەری کۆنیان لەخۆگرتووە، پێشکێش بە یونسکۆ کرد بۆ ئەوەی بخرێتە لیستی میراتی جیهانییەوە.


توێژەران دەڵێن پاراستنی ئەم شوێنەوارانە پێویستی بە هەوڵی پاراستنی ناوخۆیی و هەنگاوی فراوانتر هەیە دژی گۆڕانی کەشوهەوا.


ئەوان هۆشداری دەدەن کە پێشبڕکێکە چیدی تەنیا بۆ دۆزینەوەی سەرەتاییترین دەربڕینە هونەرییەکانی مرۆڤایەتی نییە، بەڵکو بۆ پاراستنیانە پێش ئەوەی بۆ هەمیشە لەنێوبچن.

بابەتی پەیوەندیدار

مەکسیک گەورە مافیایەکی مادەی هۆشبەر دەستگیردەکات
جیهان22-11-2026

مەکسیک گەورە مافیایەکی مادەی هۆشبەر دەستگیردەکات

ترەمپ: رێککەوتنێکی هەمیشەیی لەگەڵ ئێران دەکەم و ئامادەشم کار لەگەڵ دیموکراتەکان بکەم
جیهان21-11-2026

ترەمپ: رێککەوتنێکی هەمیشەیی لەگەڵ ئێران دەکەم و ئامادەشم کار لەگەڵ دیموکراتەکان بکەم

هۆڵەندا فرۆشتنی ئۆتۆمبێلێکی کۆمپانیای BYD لە ئەورووپا قەدەخە دەکات چونکە بە دیفێندەر دەچێ
جیهان21-11-2026

هۆڵەندا فرۆشتنی ئۆتۆمبێلێکی کۆمپانیای BYD لە ئەورووپا قەدەخە دەکات چونکە بە دیفێندەر دەچێ

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە