کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

دیمەنێکی دوایین رۆژی کۆبوونەوەکە. وێنە: فرانس پرێس

دیمەنێکی دوایین رۆژی کۆبوونەوەکە. وێنە: فرانس پرێس

جیهان

لووتکەی کەشوهەوای کۆپ31 لە ئەنتاڵیا بەبێ رێککەوتن کۆتاییهات

تەنیا ئەحمەد

تەنیا ئەحمەد

22-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
تەنیا ئەحمەد
تەنیا ئەحمەد22-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

گۆڕانی کەشوهەوا هەڕەشە لە کۆنترین نیگاری مرۆڤایەتی دەکات
جیهان22-11-2026

گۆڕانی کەشوهەوا هەڕەشە لە کۆنترین نیگاری مرۆڤایەتی دەکات

مەکسیک گەورە مافیایەکی مادەی هۆشبەر دەستگیردەکات
جیهان22-11-2026

مەکسیک گەورە مافیایەکی مادەی هۆشبەر دەستگیردەکات

ترەمپ: رێککەوتنێکی هەمیشەیی لەگەڵ ئێران دەکەم و ئامادەشم کار لەگەڵ دیموکراتەکان بکەم
جیهان21-11-2026

ترەمپ: رێککەوتنێکی هەمیشەیی لەگەڵ ئێران دەکەم و ئامادەشم کار لەگەڵ دیموکراتەکان بکەم

رووداو دیجیتاڵ


گفتوگۆکانی لووتکەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ گۆڕانی کەشوهەوا (کۆپ31) لە شاری ئەنتاڵیای تورکیا، دوای تێپەڕبوونی 44 کاژێر بەسەر کاتی فەرمیی کۆتاییهاتنیدا بێ رێککەوتن کۆتاییهات؛ ئەمەش دوای ئەوەی یەکێتیی ئەورووپا و ژمارەیەک وڵاتی دیکە رەتیانکردەوە رەشنووسێک پەسند بکەن کە هیچ ئاماژەیەکی بە سووتەمەنیی بەردینی تێدا نەبوو.


رۆژی یەکشەممە 22-11-2026، لە دانیشتنی کۆتایی لووتکەکەدا کە ژمارەی پێوانەیی وەک درێژترین کۆنفرانسی کەشوهەوای نەتەوە یەکگرتووەکان تۆمار کرد، موراد کوروم، وەزیری ژینگەی تورکیا و سەرۆکی COP31 دانی بەوەدا نا کە نەتوانراوە کۆدەنگی لەسەر رێککەوتنەکە دروست بکرێت.


موراد کوروم لە دانیشتنەکەدا گوتی: "ئەم دەقە بەسەر کەسدا نەسەپێندراوە. تێدەگەم کە هیچ رێککەوتنێک لەسەر ئەم دەقە نییە، هەر لەبەر ئەو هۆکارەش ئەم بڕیارانە پەسند نەکراون."


هاوکات کریس بۆین، وەزیری کەشوهەوا و وزەی ئوسترالیا کە سەرۆکایەتیی دانوستاندنەکانی لووتکەکەی دەکرد، بێهیوایی خۆی بەرامبەر داڕمانی رێککەوتنەکە دەربڕی و رایگەیاند: "بەداخەوە نەمانتوانی لەسەر بڕیارێکی گشتگیر رێکبکەوین، ئەمەش جێگەی نائومێدییە، نائومێدییەکی زۆر."


کێشەی وزەی نەریتی و تۆمەتبارکردنی وڵاتانی نەوتفرۆش


پرسی وزەی نەریتی (نەوت، گاز و خەڵووز) خاڵی سەرەکیی ناکۆکییەکان بوو، بەتایبەت کە لووتکەکە هاوکات بوو لەگەڵ بەرزبوونەوەی نرخی وزە و گرژییە جیۆسیاسییەکانی سەرچاوەگرتوو لە جەنگی نێوان ئەمریکا و ئێران لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست.


دارا ئۆبراین، وەزیری کەشوهەوای ئایرلاند کە وڵاتەکەی سەرۆکایەتیی ئەم خولەی یەکێتیی ئەورووپا دەکات، لە دانیشتنی کۆتاییدا گوتی: "ئێمە بڕیارێک پەسند ناکەین کە تەنانەت ناوی سووتەمەنیی بەردینیشی تێدا نەهێندرابێت، کە هۆکاری سەرەکیی گۆڕانی کەشوهەوایە."


ئۆبراین لە دەرەوەی هۆڵی کۆبوونەوەکەش رایگەیاند، لووتکەکە "لەلایەن هەندێک وڵاتی نەوتفرۆشەوە رفێندراوە" و گوتی، دەبێت سیاسەتی کەشوهەوا لەسەر بنەمای کەتوار [واقیع] بێت.


لە کۆنفرانسەکانی نەتەوە یەکگرتووەکاندا بڕیارەکان بە کۆدەنگیی نزیکەی 200 وڵات دەدرێن، واتا تەنیا یەک وڵات دەتوانێت رێگری لە رێککەوتن بکات. رۆژی شەممە هەڕەشەی کشانەوە لە لووتکەکە وایکرد تورکیا و ئوسترالیا کۆبوونەوەیەکی بەپەلە لە نێوان یەکێتیی ئەورووپا و سعودیەدا رێکبخەن، بەڵام هیچ سازانێک بەدینەهات.


دوایین رەشنووسی رێککەوتنەکە تەنیا ئاماژەیەکی ناڕاستەوخۆی بە رێککەوتنە جیهانییەکەی ساڵی 2023 کردبوو بۆ دوورکەوتنەوە لە سووتەمەنیی بەردین بێ ئەوەی ناویان بهێنێت، لە بەرامبەردا پێشنیازی فراوانکردنی تەکنەلۆژیای (گرتنەوەی کاربۆن)ـی کردبوو کە لەلایەن کۆمپانیاکانی نەوتەوە پشتگیری دەکرێت و رەخنەگران بە تێچوویەکی زۆر و بێسوودی دادەنێن.


محەممەد ئەیوب، دانوستاندنکاری سعودیە کە بە ناوی گرووپی وڵاتانی عەرەبییەوە قسەی دەکرد، رایگەیاند: "پێمانوایە گۆڕانی کەشوهەوا پێویستی بە هەموو چارەسەرەکان هەیە لەسەر مێزەکە و وڵاتان بەپێی بارودۆخی نیشتمانیی خۆیان لە نێوان ئەو چارەسەرانەدا هەڵبژاردن دەکەن."


لە بەرامبەردا، هەریەک لە دوورگەکانی مارشاڵ، پەنەما، ڤانواتو و بێلیز رەشنووسەکەیان رەتکردەوە.


کاسی جێتنێل کیجینەر، نێردەی دوورگەکانی مارشاڵ بە بەشداربووانی گوت: "ئێمە سازش لەسەر داهاتوومان ناکەین لە پێناو بەرژەوەندییەکانی سووتەمەنیی بەردین. ئەنجامێک قبووڵ ناکەین کە ئاسایشمان بخاتە مەترسییەوە و هەڕەشە لە داهاتوومان بکات."


ناکۆکی لەسەر کارەبا، راپۆرتە زانستییەکان و ئامانجی 1.5 پلەی سیلیزی


لە کاتێکدا ئەم ساڵ کارەساتی ژینگەیی لە ئەورووپاوە تاوەکو نیپاڵ و ئیندۆنیزیا روویانداوە، تورکیا و ئوسترالیا بۆ دەربازبوون لە قەیرانەکە پێشنیازی "بەکارەباکردن"ـیان خستبووەڕوو، بە جۆرێک تاوەکو ساڵی 2035 پشکی کارەبا لە بەکارهێنانی وزەی جیهانیدا بگەیێندرێتە 35%. بەڵام رەشنووسەکە مەرجی ئەوەی دانەنابوو کە کارەباکە لە وزەی نوێبووەوە بەرهەم بهێندرێت، لە کاتێکدا ئێستا نزیکەی سێیەکی کارەبای جیهان لە خەڵووز و پێنجیەکیشی لە گازی سرووشتی بەرهەم دێت.


تەوەرێکی دیکەی گرژییەکان، هەوڵی سعودیە، هیندستان و کینیا بوو بۆ دواخستنی راپۆرتە زانستییەکانی داهاتووی دەستەی نێودەوڵەتی بۆ گۆڕانی کەشوهەوا، لە کاتێکدا دەیان وڵاتی ئەورووپا، ئەفریقا و زەریای هێمن سووربوون لەسەر ئەوەی راپۆرتەکان بۆ هەڵسەنگاندنە جیهانییەکەی ساڵی 2028 لە کاتی خۆیاندا بڵاوبکرێنەوە.


هەروەها ناکۆکیی قووڵ هەبوو لەسەر چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ نزیکبوونەوەی تێپەڕاندنی ئاستی 1.5 پلەی سیلیزی بۆ گەرمبوونی زەوی کە لە رێککەوتننامەی پاریسدا دیاریکراوە.


کەیت هیوز، دانوستاندنکاری بەریتانیا لەوبارەیەوە گوتی: "لە ناوەڕۆکی بڕیارەکە زۆر نائومێدین. ئەمە لە رووی زانستییەوە بەرەو دواوەمان دەبات و نزمترین ئاستی لێکتێگەیشتنە لە کاتێکدا دەبوو خواستی بوێرانە و بەکۆمەڵی تێدابێت."


لابردنی بودجەی 120 ملیار دۆلاری و تووڕەیی وڵاتە تازەگەشەسەندووەکان


بەشێکی دیکەی بنبەستبوونی دانوستاندنەکان پەیوەندیی بە گلەیی وڵاتە تازەگەشەسەندووەکانەوە هەبوو لە بەرامبەر خۆدزینەوەی وڵاتە دەوڵەمەندەکان لە دابینکردنی هاوکاریی دارایی.


لابردنی ئامانجی دابینکردنی 120 ملیار دۆلار بۆ خۆگونجاندن لەگەڵ گۆڕانی کەشوهەوا لە رەشنووسەکەدا، تووڕەیی ئەو وڵاتانەی لێکەوتەوە. نێردەی دوورگەکانی مارشاڵ لەو بارەیەوە گوتی: "ئێمە پێویستمان بە پارەیە، کەچی هاوبەشەکانمان بە دەستی بەتاڵ هاتوونەتە ئەم کۆنفرانسە. ئێمە ناتوانین بە تەنیا ئەمە بکەین و ناتوانین بە بەڵێنی بەتاڵ بژین."


بابەتی پەیوەندیدار

گۆڕانی کەشوهەوا هەڕەشە لە کۆنترین نیگاری مرۆڤایەتی دەکات
جیهان22-11-2026

گۆڕانی کەشوهەوا هەڕەشە لە کۆنترین نیگاری مرۆڤایەتی دەکات

مەکسیک گەورە مافیایەکی مادەی هۆشبەر دەستگیردەکات
جیهان22-11-2026

مەکسیک گەورە مافیایەکی مادەی هۆشبەر دەستگیردەکات

ترەمپ: رێککەوتنێکی هەمیشەیی لەگەڵ ئێران دەکەم و ئامادەشم کار لەگەڵ دیموکراتەکان بکەم
جیهان21-11-2026

ترەمپ: رێککەوتنێکی هەمیشەیی لەگەڵ ئێران دەکەم و ئامادەشم کار لەگەڵ دیموکراتەکان بکەم

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە