کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

ستیڤان دووژاریک، گوتەبێژی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان

ستیڤان دووژاریک، گوتەبێژی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان

جیهان

نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ رووداو: سەرکردە سیاسییەکانی عێراق دەبێت بەرپرسیارێتیی خۆیان جێبەجێبکەن

رووداو دیجیتاڵ

رووداو دیجیتاڵ

25-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو دیجیتاڵ

رووداو دیجیتاڵ

25-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

عێراق هەڵسەنگاندنی ئۆپێک پڵەس سەبارەت بە توانای بەرهەمهێنانی نەوتەکەی رەتدەکاتەوە
جیهان25-11-2026

عێراق هەڵسەنگاندنی ئۆپێک پڵەس سەبارەت بە توانای بەرهەمهێنانی نەوتەکەی رەتدەکاتەوە

پارتە عەرەبییەکانى ئیسرائیل حەماس بە رێکخراوێکى تیرۆریستی دەناسێنن
جیهان25-11-2026

پارتە عەرەبییەکانى ئیسرائیل حەماس بە رێکخراوێکى تیرۆریستی دەناسێنن

دانیمارک سەرپۆش لە داواکارانی گشتی قەدەخە دەکات
جیهان25-11-2026

دانیمارک سەرپۆش لە داواکارانی گشتی قەدەخە دەکات

رووداو دیجیتاڵ


گوتەبێژی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بە رووداوی راگەیاند، نێوەندگیریی سکرتێری گشتی لە عێراقدا هێشتا بەردەستە و بەردەوامیی گفتوگۆ و هاوکاریی نێوان هەولێر و بەغدا بۆ پاراستنی سەقامگیریی وڵات پێویستە؛ جەختیش دەکاتەوە کە دەبێت سەرکردە سیاسییەکانی عێراق بەرپرسیارێتیی خۆیان جێبەجێبکەن.


رۆژی چوارشەممە، 25ـی تشرینی دووەمی 2026، ستیڤان دووژاریک، گوتەبێژی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا و لە وەڵامی پرسیارێکی تۆڕی میدیایی رووداودا سەبارەت بە سەرهەڵدانەوەی گرژییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و یەکلانەبوونەوەی پرسی ناوچە جێناکۆکەکان دوای کۆتاییهاتنی ئەرکی یونامی (UNAMI) کە بە بڕیاری 1770ـی ئەنجوومەنی ئاسایش راسپێردرابوو، گوتی: "پێموایە زۆر پرس هەن کە نەتەوە یەکگرتووەکان بەردەوام جەختیان لێدەکاتەوە، وانییە؟ بەڵام ناتوانین بیانسەپێنین. زۆر شت هەن کە بە کردەوە ناتوانین بیانسەپێنین."


سەبارەت بە دۆخی ئێستای پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق، دووژاریک رایگەیاند: "نێوەندگیریی سکرتێری گشتی لە عێراقدا هێشتا بەردەستە. ئێمە هێشتا باوەڕمان وایە کە بەردەوامیی گفتوگۆ و هاوکاریی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ، بۆ پاراستنی سەقامگیری و ئاسایشی عێراق و بۆ بەرەوپێشبردنی خۆشگوزەرانیی هەموو عێراقییەکان پێویستە."


گوتەبێژی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان ئاماژەی بە کارەکانی 22 ساڵی رابردووی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراقدا کرد و گوتی: "ئەگەر ئاوڕ لە هەموو ئەو کارانە بدەیتەوە کە نەتەوە یەکگرتووەکان بە هاوبەشی لەگەڵ خەڵکی عێراق لە ماوەی بوونی یونامیدا کردوویەتی، لە یەکەم گەیشتنی نێردەیەکی سیاسییەوە دوای هێرشی ئەمریکا و بەریتانیا و ئەوانی دیکە بۆ سەر عێراق، ئێمە لە هەڵبژاردنەکاندا هاوشانی خەڵکی عێراق بووین. لە ئاوەدانکردنەوەی وڵاتەکەیاندا هاوشانی خەڵکی عێراق بووین. بەردەوامدەبین لە مانەوە لە پاڵ خەڵکی عێراق، بەڵام سەرکردە سیاسییەکانیش دەبێت بەرپرسیارێتیی خۆیان جێبەجێبکەن."


لە بەشێکی دیکەی پرسیارەکەی رووداودا ئاماژە بە بۆچوونی هەندێک چاودێری نێودەوڵەتی کرا، لەنێویاندا پرۆفیسۆر فابریس بالانش لە زانکۆی لیۆنی فەرەنسا، کە پێیوایە "لە کانوونی دووەمی 2026ـدا وڵاتانی رۆژئاوا پشتیان لە کوردی سووریا کرد و ئەمڕۆش بەغدا هەڕەشە لە ئۆتۆنۆمیی کوردی عێراق دەکات." لە وەڵامی ئەوەی کە ئایا سکرتێری گشتی هەمان بۆچوونی هەیە، ستیڤان دووژاریک گوتی: "پرۆفیسۆران بۆچوونی خۆیان دەردەبڕن. کاری من نییە شیکاری بۆ شیکارییەکەی ئەو بکەم."


دووژاریک جەختی لە هەڵوێستی نەگۆڕی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بەرامبەر مافی کورد کردەوە و رایگەیاند: "پێموایە سکرتێری گشتی هەمیشە داکۆکیی لە مافی کەمینەکان کردووە، لە مافی کەمینەی کورد، جا لە عێراقدا بن، لە سووریا، لە ئێران یان تورکیا. هەروەها هەمیشە زۆر روون بووە لەسەر پێویستیی ئەوەی کە کەمینەکان لە وڵاتانی جیاجیادا هەستبکەن بەشێکن لە گشت، لە هەمان کاتدا رێز لە کولتوور و زمانەکەی خۆشیان بگیرێت."


ئەم لێدوانەی نەتەوە یەکگرتووەکان لەکاتێکدایە، دوێنێ سێشەممە، 24ـی تشرینی دووەمی 2026، عەلی فالح زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، زنجیرەیەک بڕیار و رێکاری کارگێڕی، ئەمنی و تەکنیکیی سەبارەت بە دۆسیەی نەوت، کێڵگە نەوتییەکان و دەروازە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان دەرکرد، کە کاردانەوەی توندی سەرکردایەتیی هەرێمی کوردستانی لێکەوتەوە.


بابەتی پەیوەندیدار

عێراق هەڵسەنگاندنی ئۆپێک پڵەس سەبارەت بە توانای بەرهەمهێنانی نەوتەکەی رەتدەکاتەوە
جیهان25-11-2026

عێراق هەڵسەنگاندنی ئۆپێک پڵەس سەبارەت بە توانای بەرهەمهێنانی نەوتەکەی رەتدەکاتەوە

پارتە عەرەبییەکانى ئیسرائیل حەماس بە رێکخراوێکى تیرۆریستی دەناسێنن
جیهان25-11-2026

پارتە عەرەبییەکانى ئیسرائیل حەماس بە رێکخراوێکى تیرۆریستی دەناسێنن

دانیمارک سەرپۆش لە داواکارانی گشتی قەدەخە دەکات
جیهان25-11-2026

دانیمارک سەرپۆش لە داواکارانی گشتی قەدەخە دەکات

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە