کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا. وێنە: AFP

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا. وێنە: AFP

جیهان

ترەمپ داوا لە پووتین دەکات کۆتایی بە "دەستدرێژییە سەربازییەکان" لە ئەورووپا بهێنێت

بەشدار موزەفەر

بەشدار موزەفەر

27-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
بەشدار موزەفەر
بەشدار موزەفەر27-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

ترەمپ: جەنگی ئێران هەر کاتێک بمەوێت کۆتایی دێت
جیهان27-11-2026

ترەمپ: جەنگی ئێران هەر کاتێک بمەوێت کۆتایی دێت

گرووپێکی پەرلەمانیی بەریتانیا: بڕیارەکانی بەغدا مەترسیی پێکدادان دروست دەکەن
جیهان26-11-2026

گرووپێکی پەرلەمانیی بەریتانیا: بڕیارەکانی بەغدا مەترسیی پێکدادان دروست دەکەن

لە هێرشێکی ئەلیکترۆنیدا داتای 1.2 ملیۆن کەس لە بەلجیکا دەدزرێت
جیهان26-11-2026

لە هێرشێکی ئەلیکترۆنیدا داتای 1.2 ملیۆن کەس لە بەلجیکا دەدزرێت

رووداو دیجیتاڵ


دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، داوای لە ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی رووسیا کردووە "سەرجەم دەستدرێژییە سەربازییەکانی" دژی ئەورووپا رابگرێت؛ ئەمەش وەک گۆڕانکارییەکی نوێ لە تۆنی قسەکانیدا دێت بەرامبەر سەرۆکی رووسیا کە هەفتەی رابردوو بە "هاوڕێ" ناوی بردبوو.


رۆژی هەینی، 27ـی تشرینی دووەمی 2026، ترەمپ لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تروس سۆشیەڵ) نووسی، "لە کاتی گفتوگۆکانمدا لە چین لەگەڵ ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی رووسیا، کاتێکی زۆرم تەرخان کرد بۆ باسکردنی ئەوەی کە دەمەوێت سەرۆک پووتین سەرجەم دەستدرێژییە سەربازییەکانی دژی خاکی سەرانسەری ئەورووپا رابگرێت."


ترەمپ ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەو داوایەی کردووە "بە هیوای ئەوەی بتواندرێت بە خێرایی رێککەوتنێک لە نێوان رووسیا و ئۆکراینادا بکرێت" و گوتیشی، باوەڕی وایە ئەمە ئەگەرێکی بەهێزە.


لێدوانەکەی ترەمپ رۆژێک دوای میوانداریکردنی مارک رووتە، سکرتێری گشتیی ناتۆ دێت لە ویلایەتی فلۆریدا، کە تێیدا هەردوولا لە راگەیێندراوێکی هاوبەشدا داوایان لە مۆسکۆ کرد جەنگی ئۆکراینا فراوان نەکات، بەتایبەت دوای ئەوەی هەفتەی رابردوو سێ مووشەکی کرووزی رووسیا لەنێو خاکی پۆڵەندای ئەندامی ناتۆ کەوتنە خوارەوە.


گۆڕینی هەڵوێست و لووتکەی جی 20


سەرەڕای ئەوەی پێشتر رەخنەی لە ئۆکراینا گرتبوو بەهۆی هێرشکردنە سەر ئامانجەکان لە قووڵایی خاکی رووسیادا، بەڵام ئەمجارە ترەمپ هیچ داوایەکی هاوشێوەی لە کیێڤ نەکرد بۆ دانبەخۆداگرتن.


لە وەڵامی پرسیاری رۆژنامەڤاناندا سەبارەت بە تووندبوونی تۆنی قسەکانی بەرامبەر پووتین، ترەمپ گوتی، "نازانم ئایا تووندتر بووم یان نا، بەڵام پێموایە من بووم مووشەکی دژەتانکم (جاڤلین) پێدان، وایە؟" هەروەها ئاماژەی بەوە کرد کە دڵنیا نییە ئایا پووتین بەشداریی لووتکەی جی 20 دەکات کە مانگی داهاتوو لە شاری مەیامی بەڕێوەدەچێت، بەڵام گوتی "ئەگەر بیەوێت بێت، بێگومان دەتوانێت."


بنبەستی پرسی خاک و لێدوانەکانی کوشنەر


لەلایەکی دیکەوە، جارێد کوشنەر، نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا لە هەڤپەڤینێکدا لەگەڵ پۆدکاستێکی ئەڵمانی، پووتینی بە "مامۆستای گەورەی سیاسەت" ناوبرد و جەنگی ئۆکراینای بە "جەنگێکی بەوەکالەت" ناوبرد کە تێیدا ئەورووپا پارە و چەک دەداتە ئۆکراینا دژی رووسیا.


کوشنەر دانی بەوەدا نا کە پرسی ئەو خاکەی رۆژهەڵاتی ئۆکراینا کە مۆسکۆ داوایان دەکات، هێشتا خاڵی ناکۆکیی سەرەکییە و گوتی، "لە ئەنجامی چەندین کاژێر کۆبوونەوە لەگەڵ پووتین و تیمی رووسیا، بۆمان دەرکەوتووە کە پرسی خاک ئێستا گەیشتووەتە جۆرێک لە بنبەست."





بابەتی پەیوەندیدار

ترەمپ: جەنگی ئێران هەر کاتێک بمەوێت کۆتایی دێت
جیهان27-11-2026

ترەمپ: جەنگی ئێران هەر کاتێک بمەوێت کۆتایی دێت

گرووپێکی پەرلەمانیی بەریتانیا: بڕیارەکانی بەغدا مەترسیی پێکدادان دروست دەکەن
جیهان26-11-2026

گرووپێکی پەرلەمانیی بەریتانیا: بڕیارەکانی بەغدا مەترسیی پێکدادان دروست دەکەن

لە هێرشێکی ئەلیکترۆنیدا داتای 1.2 ملیۆن کەس لە بەلجیکا دەدزرێت
جیهان26-11-2026

لە هێرشێکی ئەلیکترۆنیدا داتای 1.2 ملیۆن کەس لە بەلجیکا دەدزرێت

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە