کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

پەرلەمانی کوردستان

پەرلەمانی کوردستان

جیهان

ژمارەیەک پارت و رێکخراوی کوردستانی لە ئەورووپا پشتیوانی لە قەوارەی هەرێمی کوردستان دەکەن

هەکار عەلی

هەکار عەلی

29-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
هەکار عەلی
هەکار عەلی29-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لە 24 کاژێردا زیاتر لە دوو هەزار کۆچبەر گەیشتوونەتە دوورگەی کریتی یۆنان
جیهان29-11-2026

لە 24 کاژێردا زیاتر لە دوو هەزار کۆچبەر گەیشتوونەتە دوورگەی کریتی یۆنان

هاونیشتمانییەک بەربژێرە بۆ بوون بە باشترین سەربازی نەمسا
جیهان29-11-2026

هاونیشتمانییەک بەربژێرە بۆ بوون بە باشترین سەربازی نەمسا

راپۆرتێک: ئێران ستارلینکی بۆ هێرشکردنە سەر ئەمریکا بەکارهێناوە
جیهان29-11-2026

راپۆرتێک: ئێران ستارلینکی بۆ هێرشکردنە سەر ئەمریکا بەکارهێناوە

رووداو دیجیتاڵ


17 پارت، لایەنی سیاسی و رێکخراوی مەدەنی هەر چوار پارچەی کوردستان لە ئەورووپا، لە راگەیێندراوێکی هاوبەشدا نیگەرانیی زۆری خۆیان لە بەرامبەر راگەیێندراوەکەی گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق و پێشهاتەکانی چەند رۆژی رابردوو دەربڕی و جەخت لە پاراستنی قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستان دەکەنەوە.


لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، دەستووری عێراق سیستەمی حوکمڕانیی وڵاتی بە فیدراڵی دیاری کردووە و دانی بە هەرێمی کوردستاندا ناوە، بەڵام بڕیاربەدەستانی بەغدا باوەڕیان بە فیدراڵیزم نییە و بە عەقڵییەتێکی ناوەندی مامەڵە لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەکەن، ئەمەش پێشێلکردنێکی روون و ئاشکرای مافە دەستوورییەکان و بنەماکانی هاوبەشی، هاوسەنگی و سازانە.


ئەو پارت و رێکخراوانە ئاماژە بەوە دەکەن، حکومەتی فیدراڵی گەندەڵی و دزینی سامانی گشتیی کردووەتە بیانوو بۆ لاوازکردن و نەهێشتنی قەوارەی فیدراڵیی هەرێمی کوردستان. لە کاتێکدا حکومەتی هەرێم هەر لە سەرەتاوە پشتیوانیی خۆی بۆ سەرۆکوەزیرانی عێراق لە چاکسازی و رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی نیشانداوە و بە کردەوە هاوکار بووە لە رادەستکردنەوەی داواکراوان بە بەغدا.


لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە: "ئەگەر بەغدا بە راستی مەبەستی نەهێشتنی گەندەڵی و سەروەریی یاسایە، با لە خۆیانەوە دەستپێبکەن و دۆسیەی چەکی بێ مۆڵەت و پرسی جورف سەخر ( جورف نەسر) یەکلایی بکەنەوە."


ئەو لایەنانە بیری بەغدای دەهێننەوە کە هەرێمی کوردستان بەرهەمی زیاتر لە سەت ساڵ خەبات و خوێنی هەزاران شەهیدە و رۆڵی سەرەکیشی هەبووە لە رووخاندنی رژێمی پێشووی عێراق لە ساڵی 2003 و داڕشتنی دەستووری نوێ.


بۆیە دووپاتی دەکەنەوە کە گەلی کوردستان بە هەموو هێزییەوە بەرگری لە مافە دەستوورییەکانی دەکات و بە هیچ شێوەیەک ناچێتە ژێر باری بڕیاری نادەستووری، زمانی شەڕ، هەڕەشە و سەپاندنی ئیرادەوە، هاوکات ئامادەیشە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لە رێگەی گفتوگۆ و دانوستاندن بە پشتبەستن بە دەستوور.


لە بەشێکی دیکەی راگەیێندراوەکەدا داوا لە سەرجەم کوردستانییانی دانیشتووی ئەورووپا کراوە بە یەک دەنگ و یەک هەڵوێست کار بکەن بۆ گەیاندنی مەزڵوومییەتی گەلی کوردستان بە پەرلەمان و حکومەتەکانی ئەورووپا و کۆکردنەوەی پشتیوانی بۆ هەرێمی کوردستان، کە بە "قەڵای دیموکراسی و ئازادی لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و هاوپەیمانی متمانەپێکراوی جیهان لە شەڕی دژی تیرۆر" ناویان بردووە.


لە کۆتاییشدا، پارت و رێکخراوە کوردستانییەکان لە ئەورووپا پشتیوانیی خۆیان بۆ هەر هەنگاوێکی یەکڕیزی و تەبایی نێو ماڵی کورد دووپات کردووەتەوە و بە تایبەتی داوایان لە پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کردووە، یەکڕیزیی نێو ماڵی کورد بپارێزن و بەرژەوەندیی نەتەوەیی کورد لە پێش چاو بگرن.

📄بەیاننامەی پارت و لایەنە سیاسیە کوردستانیەکان لە ئەوروپا.pdf


بابەتی پەیوەندیدار

لە 24 کاژێردا زیاتر لە دوو هەزار کۆچبەر گەیشتوونەتە دوورگەی کریتی یۆنان
جیهان29-11-2026

لە 24 کاژێردا زیاتر لە دوو هەزار کۆچبەر گەیشتوونەتە دوورگەی کریتی یۆنان

هاونیشتمانییەک بەربژێرە بۆ بوون بە باشترین سەربازی نەمسا
جیهان29-11-2026

هاونیشتمانییەک بەربژێرە بۆ بوون بە باشترین سەربازی نەمسا

راپۆرتێک: ئێران ستارلینکی بۆ هێرشکردنە سەر ئەمریکا بەکارهێناوە
جیهان29-11-2026

راپۆرتێک: ئێران ستارلینکی بۆ هێرشکردنە سەر ئەمریکا بەکارهێناوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە